عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ڕەچەڵەکی هەموو ئیسرائیل تۆمارکرا و لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا نووسراون. بەهۆی ناپاکییانەوە بۆ بابل ڕاپێچ کران.
 - دانیشتووانی ئۆرشەلیم
 - 2
 - ئەوانەی کە یەکەم جار گەڕانەوە و لەناو زەوی و زار و شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، هەندێک ئیسرائیلی و کاهین و لێڤی و خزمەتکارانی پەرستگا بوون.
 - 3
 - ئەوانەی لە نەوەی یەهودا، لە نەوەی بنیامین، لە نەوەی ئەفرایم و مەنەشە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، ئەمانە بوون:
 - 4
 - عوتەیی کوڕی عەمیهودی کوڕی عۆمری کوڕی ئیمریی کوڕی بانی لە نەوەی پێرێزی کوڕی یەهودا بوو؛
 - 5
 - لە شالەحییەکان:
عەسایای نۆبەرە و کوڕەکانی؛ - 6
 - لە نەوەی زەرەح:
یەعوئێل؛
سەرجەم ئەوانەی لە نەوەی یەهودا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون شەش سەد و نەوەد کەس بوون. - 7
 - لە نەوەی بنیامین:
سەلوی کوڕی مەشولامی کوڕی هۆدەڤیای کوڕی هەسەنوئا؛ - 8
 - یەڤنەیای کوڕی یەرۆحام؛
ئێلەی کوڕی عوزی کوڕی میخری
و مەشولامی کوڕی شەفەتیای کوڕی ڕەعوئێلی کوڕی یەڤنییا. - 9
 - سەرجەم نەوەی بنیامین کە بەپێی ڕەچەڵەکیان تۆمار کرابوون، نۆ سەد و پەنجا و شەش کەس بوون. هەموو ئەم پیاوانەی گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
 - 10
 - لە کاهینەکان:
یەدایا، یەهۆیاریڤ، یاکین، - 11
 - عەزەریای کوڕی حیلقیای کوڕی مەشولامی کوڕی سادۆقی کوڕی مەرایۆتی کوڕی ئەحیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛
 - 12
 - عەدایای کوڕی یەرۆحامی کوڕی پەشحوری کوڕی مەلکیا
و مەعسەیی کوڕی عەدیێلی کوڕی یەحزێرای کوڕی مەشولامی کوڕی مەشیلێمیتی کوڕی ئیمێر. - 13
 - سەرجەم کاهینەکان، کە گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، هەزار و حەوت سەد و شەست کەس بوون. بە توانا و بەرپرسیار بوون بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ماڵی خودا.
 - 14
 - لە لێڤییەکان:
شەمەعیای کوڕی حەشوڤی کوڕی عەزریقامی کوڕی حەشەڤیا لە نەوەی مەراری؛ - 15
 - بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛
 - 16
 - عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛
هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاییەکان نیشتەجێ بوو. - 17
 - دەرگاوانەکان:
شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو. - 18
 - هەتا ئەو کاتەش لەلای ڕۆژهەڵاتی دەروازەی پاشا، ئەوان دەرگاوانی ئۆردوگای نەوەی لێڤی بوون.
 - 19
 - شەلومی کوڕی قۆرێی کوڕی ئەبیاسافی کوڕی قۆرەح و براکانی، ئەوانەی لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان بوون، ئەرکی خزمەت و پاسەوانیێتی بەردەرگاکانی پەرستگاکەیان[a]  لە ئەستۆ بوو، هەروەک چۆن باوباپیرانیشیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەروازەی چادری پەرستنی یەزدانیان لە ئەستۆ گرتبوو.
 - 20
 - پێشتر فینەحاسی کوڕی ئەلعازار سەرۆکی دەرگاوانەکان بوو و یەزدانیش لەگەڵیدا بوو.
 - 21
 - زەکەریای کوڕی مەشەلەمیاش دەرگاوانی دەرگای چادری چاوپێکەوتن بوو.
 - 22
 - هەموو ئەوانەی بە دەرگاوانی بەردەرگاکان هەڵبژێردران دوو سەد و دوازدە کەس بوون و بەپێی ڕەچەڵەکیان لە گوندەکانیاندا تۆمار کران.
باوباپیرانیان لەلایەن داود و ساموئێلی پێشبینیکەرەوە لەسەر ئەو بەرپرسیاریێتییە دانرابوون. - 23
 - خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا چادری چاوپێکەوتن.
 - 24
 - دەرگاوانەکان لە هەر چوار لادا بوون، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و باشوور.
 - 25
 - دەبووایە برا لێڤییەکانیشیان بە نۆرە لە گوندەکانیانەوە بێن و لە جێی ئەوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پاسەوان بن.
 - 26
 - بەڵام هەر چوار سەرۆکی دەرگاوانەکان، کە لێڤی بوون، بەرپرسی ژوور و گەنجینەکانی ماڵی خودا بوون.
 - 27
 - لە چواردەوری ماڵی خودا شەویان بەسەردەبرد، چونکە پاسەوانیێتییان لەسەر بوو، هەروەها هەموو بەیانییەک لێپرسراوی کردنەوەی بوون.
 - 28
 - هەندێکیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن[b] بوون، چونکە بە ژمارە دەیانهێنانە دەرەوە و بە ژمارەش دەیانبردنەوە ژوورەوە.
 - 29
 - هەندێکی دیکەشیان ئەمینداری قاپوقاچاغەکان و هەموو کەلوپەلەکانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شەراب و زەیتی زەیتوون و بخوور و بۆنوبەرام بوون.
 - 30
 - هەندێک لە نەوەی کاهینەکانیش بۆنوبەرامەکانیان دەگرتەوە.
 - 31
 - مەتیسیا یەکێک بوو لە لێڤییەکان، ئەو نۆبەرەی شەلومی قۆرەحی بوو، بەرپرسیار بوو بۆ ئامادەکردنی نانی پێشکەشکراو.
 - 32
 - هەندێکیش لە نەوەی قەهاتییەکان، لە برا لێڤییەکانیان، بەرپرسیار بوون لە ئامادەکردنی نانی تەرخانکراو هەموو ڕۆژانێکی شەممە.
 - 33
 - مۆسیقاژەنەکان کە گەورەی بنەماڵەی لێڤییەکان بوون لە ژوورەکانی پەرستگا جێگیر بوون و لە کاری دیکە بەخشرابوون، چونکە ئەوان بەردەوام بە ڕۆژ و بە شەو سەرقاڵی کارەکەیان بوون.
 - 34
 - ئەمانە گەورەی بنەماڵە لێڤییەکان بوون، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
 - بنەچەی شاول
 - 35
 - یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.
ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، - 36
 - عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب،
 - 37
 - گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت،
 - 38
 - میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
 - 39
 - نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل[c] .
 - 40
 - یۆناتان مەریڤبەعلی بوو،
مەریڤبەعلیش[d] میخای بوو. - 41
 - ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:
پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز. - 42
 - ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو.
 - 43
 - مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕەفایای بوو، ڕەفایا ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
 - 44
 - ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:
عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون. 
- a. 9:19 لە زمانی عیبری بە وشەی \+tl ئۆهەل\+tl* واتا (چادرەکە) هاتووە، کە مەبەستی لە پەرستگاکەیە، لێرە و لە ئایەتەکانی 21،23.
 - b. 9:28 خزمەتکردن: واتا خزمەت لە پەرستگادا.
 - c. 9:39 ئەشبەعل: هەروەها بە ناوی ئیشبۆشەت ناسراوە.
 - d. 9:40 مەریڤبەعل: هەروەها بە ناوی مەفیبۆشەت ناسراوە.
 

