عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گولی
- 1
- كاتێ عیسا له چیایه‌كه هاته خواره‌وه، حه‌شاماتێك دوای كه‌وت.
- 2
- ئه‌وه بوو پیاوێكی گول[a] هات، كڕنۆشی بۆ برد و وتی: (گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانیت پاكم بكه‌یته‌وه.)
- 3
- عیساش ده‌ستی درێژكرد و ده‌ستی لێی دا، فه‌رمووی: (ده‌مه‌وێ، پاك ببه‌وه!) یه‌كسه‌ر له گولی پاك بۆوه.
- 4
- ئینجا عیسا پێی فه‌رموو: (ئاگاداربه، به كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت پیشانی كاهینه‌كه[b] بده و ئه‌و قوربانییه‌ی مو‌سا فه‌رمانی كردووه بیكه، وه‌ك شایه‌تییه‌ك بۆیان.)
- باوه‌ڕی سه‌رپه‌لێك
- 5
- كاتێ عیسا چووه كه‌فه‌رناحوم، سه‌رپه‌لێك هاته لای، لێی پاڕایه‌وه
- 6
- و وتی: (گه‌وره‌م، خزمه‌تكاره‌كه‌م به ئیفلیجی له ماڵه‌وه كه‌وتووه و ئازارێكی زۆری هه‌یه.)
- 7
- عیسا پێی فه‌رموو: (من دێم و چاكی ده‌كه‌مه‌وه.)
- 8
- سه‌رپه‌له‌كه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه: (گه‌وره‌م شایانی ئه‌وه نیم خۆت بێیته ماڵه‌كه‌م، به‌ڵكو ته‌نها وشه‌یه‌ك بفه‌رموو خزمه‌تكاره‌كه‌م چاك ده‌بێته‌وه.
- 9
- چونكه منیش مرۆڤێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتم، سه‌ربازیش له ژێر ده‌ستم هه‌یه، به‌مه ده‌ڵێم، "بڕۆ،" ده‌ڕوات و به‌وی دیكه‌ش، "وه‌ره،" دێت، به كۆیله‌كه‌شم، "ئه‌مه بكه،" ده‌یكات.)
- 10
- كاتێ عیسا گوێی له‌مه بوو، سه‌رسام بوو، به‌وانه‌ی فه‌رموو كه دوای ده‌كه‌وتن: (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، له ئیسرائیل‌دا باوه‌ڕێكی مه‌زنی ئاوام نه‌دیوه.
- 11
- پێتان ده‌ڵێم كه زۆران له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواوه دێن و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب له شانشینی ئاسماندا له‌سه‌ر خوان داده‌نیشن.
- 12
- به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی شانشین، فڕێ ده‌درێنه تاریكی ده‌ره‌وه، جا گریان و جیڕه‌ی ددان له‌وێیه.)
- 13
- ئینجا عیسا به سه‌رپه‌له‌كه‌ی فه‌رموو: (بڕۆ! با هه‌روه‌ك باوه‌ڕت هێنا& بۆت ببێت.) جا له‌و كاته‌دا خزمه‌تكاره‌كه‌ی چاك بۆوه.
- چاككردنه‌وی خه‌سووی په‌ترۆس
- 14
- عیسا هاته ماڵی په‌ترۆس، خه‌سووی په‌ترۆسی بینی كه‌وتووه و تای لێ هاتبوو.
- 15
- عیسا ده‌ستی له ده‌ستی دا و تایه‌كه به‌ریدا. ئه‌ویش هه‌ستا و ده‌ستی كرد به خزمه‌تكردنیان.
- 16
- كاتێ ئێواره داهات، زۆر كه‌سیان بۆ هێنا ڕوحی پیسیان تێدابوو، ئه‌ویش به وشه‌یه‌ك ڕوحه پیسه‌كانی ده‌ركرد و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی چاككرده‌وه.
- 17
- تاكو ئه‌وه‌ی به هۆی پێغه‌مبه‌ر ئیشایا وتراوه بێته دی كه ده‌ڵێ:
[ئه‌و ده‌رده‌كانی ئێمه‌ی هه‌ڵگرت و
نه‌خۆشییه‌كانمانی برد.][c] - نرخی دوای عیسا كه‌وتن
- 18
- كاتێ عیسا خه‌ڵكێكی زۆری له ده‌وری خۆی بینی، فه‌رمانی دا بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه.
- 19
- مالمێك هاته لای، پێی وت: (مامۆستا، بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.)
- 20
- عیساش پێی فه‌رموو: (ڕێوی كونی هه‌یه و باڵنده‌ی ئاسمانیش هێلانه، به‌ڵام كوڕی مرۆڤ جێیه‌كی نییه سه‌ری لێ دابنێت.)
- 21
- یه‌كێكی دیكه له قوتابییه‌كانی پێی وت: (گه‌وره‌م، ڕێگام بده یه‌كه‌م جار بچم باوكم بنێژم.)[d]
- 22
- به‌ڵام عیسا پێی فه‌رموو: (دوام بكه‌وه، واز له مردووان بهێنه با مردووه‌كانیان بنێژن.)
- عیسا ڕه‌شه‌با هێمن ده‌كاته‌وه
- 23
- كاتێ عیسا سواری به‌له‌مه‌كه بوو، قوتابییه‌كانی دوای كه‌وتن.
- 24
- له ناكاو ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاچه‌كه، خه‌ریك بوو شه‌پۆڵه‌كان به‌له‌مه‌كه داپۆشن، كه‌چی عیسا نوستبوو.
- 25
- ئینجا قوتابییه‌كانی چوون و هه‌ڵیانستاند، وتیان: (گه‌وره‌م، ڕزگارمان بكه! وا له‌ناوده‌چین!)
- 26
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: (ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، بۆ چی ده‌ترسن؟) ئینجا هه‌ستا، له ڕه‌شه‌با و ده‌ریاچه‌كه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه هێمنییه‌كی ته‌واو.
- 27
- ئه‌وانیش[e] سه‌رسام بوون و وتیان: (ئه‌مه چ مرۆڤێكه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش به قسه‌ی ده‌كه‌ن!)
- ده‌ركردنی ڕوحی پیس
- 28
- كاتێ عیسا گه‌یشته ئه‌وبه‌ر، له هه‌رێمی گه‌ده‌رین، دوو كه‌سی تووش بوو ڕوحی پیسیان تێدابوو، له گۆڕستانه‌وه هاتبوونه ده‌ره‌وه. زۆر دڕنده بوون، ته‌نانه‌ت كه‌س نه‌یده‌وێرا به‌و ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕێت.
- 29
- هاواریان كرد و وتیان: (چیت لێمان ده‌وێ
- 30
- له دووری ئه‌وانه‌وه ڕانه به‌رازێكی گه‌وره ده‌له‌وه‌ڕان.
- 31
- ڕوحه پیسه‌كانیش لێی پاڕانه‌وه و وتیان: (ئه‌گه‌ر ده‌رمان ده‌كه‌یت، بماننێره ناو ڕانه به‌رازه‌كه.)
- 32
- ئه‌ویش پێی فه‌رموون: (بڕۆن.) ئه‌وانیش ده‌رچوون و چوونه ناو به‌رازه‌كان، ئه‌وه بوو هه‌موو ڕانه‌كه له قه‌دپاڵی گرده‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه هه‌ڵدێران و له ئاوه‌كه‌دا خنكان.
- 33
- به‌رازه‌وانه‌كانیش بۆ ناو شار ڕایان كرد و هه‌موو شتێكیان گێڕایه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه هاتبوو ڕوحی پیسیان تێدابوو.
- 34
- ئه‌وه بوو شاره‌كه هه‌مووی بۆ بینینی عیسا هاتنه ده‌ره‌وه، كه بینییان، لێی پاڕانه‌وه له ناوچه‌كه‌یان ده‌ربچێت.
- a. گول: یۆنانی: (له‌پرۆس). واتا نه‌ك ته‌نها گولی، به‌ڵام بۆ چه‌ند نه‌خۆشی پێست به‌كارهێنرا بوو.
- b. پیاوی ئایینی جوله‌كه‌یه كه هه‌ڵده‌ستا به ئه‌ركی قوربانی كردن بۆ خودا.
- c. ئیشایا 53: 4
- d. به واتا: له‌گه‌ڵ باوكم بم تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مرێت.
- e. یۆنانی: پیاوه‌كان.

