عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چاككردنه‌وه‌ی ئیفلیجێك
- 1
- ئینجا عیسا سواری به‌له‌مێك بوو، په‌ڕییه‌وه و هاته شاره‌كه‌ی خۆی[a] .
- 2
- ئیفلیجێكیان هێنایه لای له‌ناو جێگا كه‌وتبوو، كاتێك عیسا باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: «كوڕم، وره‌ت به‌رز بێت، گوناهه‌كانت به‌خشران.»
- 3
- جا هه‌ندێك له مامۆستایانی ته‌ورات له دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئه‌مه كفر ده‌كات!»
- 4
- عیساش زانی بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه و فه‌رمووی: «بۆچی له دڵتان‌دا بیر له خراپه ده‌كه‌نه‌وه؟
- 5
- كامیان ئاسانتره بگوترێت، ”گوناهه‌كانت به‌خشران،“ یان بگوترێت، ”هه‌سته و بڕۆ؟“
- 6
- به‌ڵام تاكو بزانن كوڕی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه گوناه ببه‌خشێت،…» ئینجا به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: «هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆره‌وه ماڵه‌وه.»
- 7
- ئه‌ویش هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه ماڵ.
- 8
- كاتێك خه‌ڵكه‌كه ئه‌مه‌یان بینی، سام دایگرتن و ستایشی خودایان كرد، كه ده‌سه‌ڵاتی ئاوای به مرۆڤ داوه.
- عیسا بۆ گوناهباران هاتووه
- 9
- كاتێك عیسا به‌وێدا تێپه‌ڕی، پیاوێكی بینی له شوێنی باجگری دانیشتبوو، ناوی مه‌تا بوو. پێی فه‌رموو: «دوام بكه‌وه.» ئه‌ویش هه‌ستا و دوای كه‌وت.
- 10
- له كاتێكدا عیسا له ماڵی مه‌تا له‌سه‌ر خوان دانیشتبوو، زۆر باجگر و گوناهبار هاتن و له‌گه‌ڵ عیسا و قوتابییه‌كانی پاڵیان دایه‌وه.
- 11
- كه فه‌ریسییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی، به قوتابییه‌كانیان گوت: «بۆچی مامۆستاكه‌تان له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران نان ده‌خوات؟»
- 12
- جا كاتێك عیسا گوێی لێ‌بوو، فه‌رمووی: «له‌شساغ پێویستی به پزیشك نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش.
- 13
- بڕۆن و واتای ئه‌مه فێربن: {من میهره‌بانیم ده‌وێ نه‌ك قوربانی.}[b] چونكه نه‌هاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بكه‌م، به‌ڵكو گوناهباران.»
- له‌باره‌ی ڕۆژووه‌وه
- 14
- ئینجا قوتابییه‌كانی یه‌حیا هاتنه لای و گوتیان: «بۆچی ئێمه و فه‌ریسییه‌كان زۆر جار به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌ڵام قوتابییه‌كانت به‌ڕۆژوو نابن؟»
- 15
- عیسا پێی فه‌رموون: «ئایا بانگهێشتكراوانی زه‌ماوه‌ند ده‌توانن شیوه‌ن بگێڕن كاتێك زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ به‌ڵام ڕۆژێك دێت زاوایان لێ دوور ده‌خرێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن.
- 16
- «كه‌س كراسی كۆن به په‌ڕۆیه‌ك كه نه‌چووبێته ئاو پینه ناكات، چونكه پینهكه كراسه‌كه لێك ڕاده‌كێشێت و دڕاویه‌كه خراپتر ده‌كات.
- 17
- شه‌رابی نوێش ناكه‌نه ناو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه، ئه‌گینا مه‌شكه‌كه ده‌درێت، جا شه‌رابه‌كه ده‌ڕژێت و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوده‌چێت. به‌ڵكو شه‌رابی نوێ له‌ناو مه‌شكه‌ی نوێ ده‌كرێت و هه‌ردووكیان پارێزراو ده‌بن.»
- زیندووكردنه‌وه‌ی كچێك
- 18
- كاتێك ئه‌مانه‌ی ده‌فه‌رموو، پێشه‌وایه‌ك[c] هات و كڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «هه‌ر ئێستا كچه‌كه‌م مرد، به‌ڵام وه‌ره ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ، زیندوو ده‌بێته‌وه.»
- 19
- عیساش هه‌ستا و له‌گه‌ڵی ڕۆیشت، قوتابییه‌كانیش دوایان كه‌وتن.
- 20
- هه‌ر له‌و كاته‌دا ژنێك كه دوازده ساڵ بوو خوێنبه‌ربوونی هه‌بوو، له دواوه لێی نزیك بووه‌وه و ده‌ستی له چمكی كراسه‌كه‌ی دا،
- 21
- چونكه له دڵی خۆیدا گوتی: «ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له جله‌كانیشی بده‌م، چاكدهبمهوه.»
- 22
- عیسا ئاوڕی دایه‌وه، بینی و فه‌رمووی: «كچم دڵنیابه، باوه‌ڕه‌كه‌ت تۆی چاككرده‌وه.» ژنه‌كه ده‌ستبه‌جێ چاك بووه‌وه.
- 23
- كاتێك عیسا چووه ماڵی سه‌رۆكه‌كه، شیوه‌نگێڕان[d] و خه‌ڵكێكی زۆری بینی كه ده‌نگه‌ده‌نگیان ده‌كرد،
- 24
- فه‌رمووی: «لاچن، كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو نوستووه.» ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین.
- 25
- كاتێك خه‌ڵكه‌كه ده‌ركران، هاته ژووره‌وه و ده‌ستی گرت، كچه‌ش هه‌ستایه‌وه.
- 26
- ئه‌م هه‌واڵه‌ش به هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو بووه‌وه.
- چاككردنه‌وه‌ی دوو كه‌سی نابینا
- 27
- عیسا به‌وێدا ده‌ڕۆیشت، دوو كه‌سی نابینا دوای كه‌وتن، هاواریان ده‌كرد و ده‌یانگوت: «كوڕی داود، به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه.»
- 28
- كاتێك هاته ماڵه‌وه، كه‌سه نابینا‌كان هاتنه لای. عیساش پێی فه‌رموون: «له‌و باوه‌ڕه‌دان من بتوانم ئه‌مه بكه‌م؟» وه‌ڵامیان دایه‌وه: «به‌ڵێ گه‌وره‌م.»
- 29
- ئینجا ئه‌ویش ده‌ستی له چاویان دا و فه‌رمووی: «با به‌گوێره‌ی باوه‌ڕتان بۆتان ببێت.»
- 30
- ئیتر بیناییان بۆ گه‌ڕایه‌وه، عیساش به توندی ئاگاداری كردنه‌وه: «ئاگاداربن با كه‌س نه‌زانێت.»
- 31
- به‌ڵام ئه‌وان ڕۆیشتن و هه‌موو ناوچه‌كه‌یان لێی تێگه‌یاند.
- لاڵێك ده‌كه‌وێته قسه‌كردن
- 32
- كاتێك ده‌ڕۆیشتن، لاڵێكیان هێنایه لای، ڕۆحی پیسی تێدابوو.
- 33
- كاتێك ڕۆحه پیسه‌كه ده‌ركرا، لاڵه‌كه قسه‌ی كرد. خه‌ڵكه‌كه‌ش سه‌رسام بوون، گوتیان: «قه‌ت له ئیسرائیل‌دا شتی وا ڕووی نه‌داوه.»
- 34
- به‌ڵام فه‌ریسییه‌كان گوتیان: «به شای ڕۆحه پیسه‌كان ڕۆحی پیس ده‌رده‌كات.»
- دروێنه‌ی زۆر و كرێكاری كه‌م
- 35
- عیسا به هه‌موو شار و گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕا، له كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و مزگێنی پاشایه‌تییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یاند، هه‌رچی نه‌خۆشی و هه‌رچی نه‌ساغی هه‌بوو چاكی ده‌كردنه‌وه.
- 36
- كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ی بینی دڵی پێیان سووتا، چونكه وه‌ك مه‌ڕی بێ شوان په‌رێشان و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
- 37
- جا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: «دروێنه زۆره، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه.
- 38
- له‌به‌ر ئه‌وه داوا له خاوه‌نی دروێنه بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت.»
- a. 9:1 ناسیره.
- b. 9:13 \+xt هۆشهع 6:6\+xt*
- c. 9:18 پێشه‌وای كه‌نیشت.
- d. 9:23 له‌لای جوله‌كه‌كان باو بووه كه به شمشاڵ لێدان شیوه‌ن بۆ مردوو بگێڕن وه‌ك سهردولكهبێژ.