عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - نوێژێکی موسای پیاوی خودا.
- 1
- ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە
 تۆ پەناگامان بوویت.
- 2
- بەر لەوەی چیاکان پەیدا ببن،
 یان زەوی و جیهان دروستببن،
 لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە، تۆ خودایت.
- 3
- تۆ مرۆڤ دەکەیتەوە بە تۆز،
 دەفەرموویت: «ئادەمیزادینە، بگەڕێنەوە بۆ تۆز.»
- 4
- لەلای تۆ، هەزار ساڵ
 وەک دوێنێ وایە کە تێپەڕیوە،
 وەک بەشێکی شەو وایە.
- 5
- مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت،
 وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە،
- 6
- سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە،
 بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت.
- 7
- بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین،
 بە تووڕەیی تۆ تۆقین.
- 8
- گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە،
 شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت.
- 9
- هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو،
 ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد.
- 10
- ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە،
 یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت،
 ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە،
 چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین.
- 11
- کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟
 لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ.
- 12
- ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین،
 بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت.
- 13
- ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟
 لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە.
- 14
- سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە،
 تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین.
- 15
- دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین،
 ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی.
- 16
- کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە،
 شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان.
- 17
- با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت،
 کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە،
 بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.

