عیسای گوت
ئەرد و ئەسمان دێ پویچ بن، بەلێ چ جاران پەیڤا من پویچ نابیت.

عیسای بەرسڤا وی دا:
«.... ژ بەر هندێ ئەزێ ژ دایك بوویم، و ژ بەر ڤێ ئەزێ هاتیمە جیهانێ داكو شاهدەیێ
بۆ راستیێ بدەم.هەر كەسێ ژ راستیێ بیت دێ گوهێ خۆ دەتە دەنگێ من.»

لێگه‌ریان ل په‌رتوکا پیرۆز
Search in Bible [کتێبی پیرۆز] for Keyword [شمشێر], total found [407] time(s).
Versesort iconContext
ئەیوب:33:18هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات،
ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر.
ئەیوب:36:12ئەگەر گوێش نەگرن،
بە شمشێر لەناودەچن و
بە نەزانی دەمرن.
ئەیوب:39:22بە ترس پێبکەنێت و نەتۆقێت؛
لە ڕووی شمشێر نەگەڕێتەوە.
ئەیوب:40:19ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە،
بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە.
ئەیوب:41:26شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت،
نە ڕم و نە تیر.
زەبوورەکان:7:12ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە،
خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات،
کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات.
زەبوورەکان:17:13ئەی یەزدان ڕاپەڕە، لە ڕوویان بوەستەوە، بەریان بدەوە!
بە شمشێری خۆت گیانم لە بەدکار ڕزگار بکە!
زەبوورەکان:22:20ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە،
ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ.
زەبوورەکان:37:14بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و
کەوانەکانیان دەچەمێننەوە،
بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن،
بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە.
زەبوورەکان:37:15بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان،
کەوانەکانیان تێکدەشکێت.
زەبوورەکان:44:3ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت،
بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا،
بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو،
هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست.
زەبوورەکان:44:6من پشت بە کەوانەکەم نابەستم،
شمشێرەکەم ڕزگارم ناکات.
زەبوورەکان:45:3ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،
شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.
زەبوورەکان:55:21زمانی وەک کەرە لووسە،
بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە.
قسەی لە ڕۆن نەرمترە،
بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە.
زەبوورەکان:57:4گیانم لەناو شێرانە،
لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم،
ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن،
زمانیشیان شمشێری تیژە.