عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
پێشوازیتان ده‌كه‌ین بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.
باوه‌ڕمان هه‌یه كه په‌یامی كتێبی پیرۆز په‌یامی خودایه سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، به گه‌لی كورده‌وه. هیوادارین ئه‌م ماڵپه‌ڕه ببێته سه‌رچاوه‌ی زانیاریتان سه‌باره‌ت به كتێبی پیرۆز، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر په‌یامی خودا تێبگات، ئه‌و خودایه‌ی دروستكه‌ری ئێمه‌یه
ئایه‌تی ئه‌مرۆ
مو‌سا به (حۆڤاڤ)ی كوڕی ڕه‌عوئێلی میدیانی وت، كه‌وا ڕه‌عوئێل خه‌زووری مو‌سا بوو: (ئێمه ده‌ڕۆین بۆ ئه‌و شوێنه‌ی خوداوه‌ند فه‌رمووی: "پێتانی ده‌ده‌م." له‌گه‌ڵمان وه‌ره و بۆت باش ده‌بین، چونكه خوداوه‌ند به‌ڵێنی داوه بۆ ئیسرائیل چاك ده‌بێت.)
حه‌وت به‌نده‌كه‌ی موژده‌ی عیسا
2008/11/30
• خودا یه‌كه، دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه له گه‌ردوون و مرۆڤی دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆشییه‌وه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خودا بكات و كڕنۆشی بۆ ببات.
(خوداوه‌ند و خودامان، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی و رێز و توانا وه‌ربگری، چونكه هه‌موو شتێكیت به‌دیهێناوه، به خواستی تۆش هه‌ن و به‌دیهێندران.) بينین 4: 11
هه‌روه‌ها بڕوانه: مه‌رقۆس 12: 29 ، ڕۆما 3: 30 ، 1تیمۆساوس 2: 5 ، عیبرانیه‌كان 11: 3


