عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌بشالۆم بۆ ئۆرشه‌لیم
- 1
- یۆئابی كوڕی چه‌رویا زانی كه دڵی پاشا ئاره‌زووی بینینی ئه‌بشالۆمی ده‌كرد.
- 2
- له‌به‌ر ئه‌وه یۆئاب كه‌سێكی نارده ته‌قۆعه و له‌وێوه ژنێكی دانای هێنا و پێی گوت: «تكایه خۆت وه‌ك ماته‌مدار نیشان بده، جلی ماته‌م له‌به‌ر بكه و بۆن له خۆت مه‌ده، به‌ڵكو وه‌ك ژنێك ده‌ربكه‌وه كه ماوه‌یه‌كی درێژه ماته‌مداره،
- 3
- بڕۆ ژووره‌وه بۆ لای پاشا و ئه‌م قسه‌یه‌ی پێ بڵێ.» جا یۆئاب قسه‌كه‌ی خسته سه‌ر زاری.
- 4
- كاتێك ژنه تهقۆعییهكه چوو بۆ لای پاشا، خۆی خسته سه‌ر زه‌وی و كڕنۆشی برد، گوتی: «ئه‌ی پاشا، ڕزگارم بكه!»
- 5
- پاشاش پێی گوت: «چیت ده‌وێ؟»
ئه‌ویش گوتی: «من بێوه‌ژنم و پیاوه‌كه‌م مردووه، - 6
- كاره‌كه‌ره‌كه‌ت دوو كوڕی هه‌بوو كه له كێڵگه‌دا به شه‌ڕ هاتن و كه‌س نه‌بوو لێكیان بكاته‌وه، یه‌كێكیان له‌وی دیكه‌یانی دا و كوشتی.
- 7
- ئه‌وه‌تا هه‌موو خێڵه‌كه له كاره‌كه‌ره‌كه‌ت هه‌ستاون و ده‌ڵێن: ”ئه‌وه‌مان ڕاده‌ست بكه كه براكه‌ی خۆی كوشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی گیانی براكه‌ی كه كوشتوویه‌تی بیكوژینهوه، هه‌روه‌ها میراتگره‌كه له‌ناو ببه‌ین.“ ئه‌و پشكۆیهم ده‌كوژێننه‌وه كه ماوه‌ته‌وه، ناو و پاشماوه‌ی پیاوه‌كه‌م له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ناهێڵنه‌وه.»
- 8
- پاشاش به ژنه‌كه‌ی گوت: «بگه‌ڕێوه ماڵه‌كه‌ت و من بڕیارێك له‌باره‌ی تۆوه ده‌رده‌كه‌م.»
- 9
- ژنه تهقۆعییهكهش به پاشای گوت: «ئه‌ی پاشای گه‌وره‌م، با تاوانه‌كه له ئه‌ستۆی خۆم و ماڵی باوكم بێت، پاشا و ته‌خته‌كه‌ی پاك و بێ‌تاوان بن.»
- 10
- پاشاش گوتی: «ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت، بیهێنه لام بۆ ئه‌وه‌ی دیسان بێزارت نه‌كات.»
- 11
- ژنه‌كه‌ش گوتی: «ئه‌ی پاشا، تكایه ناوی یه‌زدانی خوداكه‌ت بهێنه، هه‌تا خوێنگری تۆڵه‌سێنه‌ر زۆر نه‌بن بۆ كوشتنه‌وه و كوڕه‌كه‌م نه‌فه‌وتێت.»
ئه‌ویش گوتی: «به یه‌زدانی زیندوو، تاڵه مووێكی كوڕه‌كه‌ت ناكه‌وێته سه‌ر زه‌وی.» - 12
- ئینجا ژنه‌كه‌ش گوتی: «تكایه با كاره‌كه‌ره‌كه‌ت قسه‌یه‌كی دیكه بۆ پاشای گه‌وره‌ی بكات.»
ئه‌ویش گوتی: «قسه بكه.» - 13
- ژنه‌كه‌ش گوتی: «ئه‌ی بۆچی بیرت له كارێكی وا كردووه‌ته‌وه له دژی گه‌لی خودا؟ كه پاشا ئه‌مه ده‌ڵێت خۆی تاوانبار ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاشا كوڕه دوورخراوه‌كه‌ی خۆی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه!
- 14
- وه‌ك ئاوێكی ڕژاو له‌سه‌ر زه‌وی كه كۆناكرێنه‌وه، بێگومان ده‌مرین. به‌ڵام خودا گیان ناكێشێت، به‌ڵكو چه‌ند ڕێگایه‌ك داده‌ڕژێت هه‌تا ئه‌وه‌ی لێی دوورخراوه‌ته‌وه به دوورخراوه‌یی نه‌مێنێته‌وه.
- 15
- «ئێستاش من هاتم هه‌تا له‌و باره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ پاشای گه‌وره‌م بكه‌م، چونكه گه‌ل منیان ترساند. كاره‌كه‌ره‌كه‌ت گوتی: ”قسه له‌گه‌ڵ پاشا ده‌كه‌م، به‌ڵكو پاشا به گوێی كاره‌كه‌ره‌كه‌ی بكات.
- 16
- له‌وانه‌یه پاشا گوێ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ره‌كه‌ی له ده‌ست ئه‌و پیاوه ده‌رباز بكات كه ده‌یه‌وێت خۆم و كوڕه‌كه‌م پێكه‌وه له میراتی خودا بسڕێته‌وه.“
- 17
- «هه‌روه‌ها كاره‌كه‌ره‌كه‌ت ده‌ڵێت: ”به‌ڵكو وته‌ی پاشای گه‌وره‌م دڵنه‌وایی بێت بۆم، چونكه پاشای گه‌وره‌م وه‌ك فریشته‌ی خودایه له تێگه‌یشتنی چاكه و خراپه، با یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵت بێت.“»
- 18
- پاشا وه‌ڵامی دایه‌وه و به ژنه‌كه‌ی گوت: «شتێكت لێ ده‌پرسم، لێم مه‌شاره‌وه.»
ژنه‌كه‌ش گوتی: «تكایه، با پاشای گه‌وره‌م بفه‌رموێت.» - 19
- ئه‌وسا پاشا گوتی: «ئایا له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌ستی یۆئاب له‌گه‌ڵتدایه؟»
ژنه‌كه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «پاشای گه‌وره‌م، به گیانی تۆ هیچ كه‌س ناتوانێت نه به‌لای ڕاست و نه به‌لای چه‌پدا لابدات له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پاشای گه‌وره‌م فه‌رموویه‌تی، چونكه یۆئابی خزمه‌تكارت فه‌رمانی پێ كردم و هه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی خسته سه‌ر زاری كارهكهرهكهتهوه. - 20
- یۆئابی خزمه‌تكارت ئه‌م كاره‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگۆڕێت. دانایی گه‌وره‌م وه‌ك دانایی فریشته‌ی خودایه هه‌تا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش بزانێت كه له خاكه‌كه هه‌یه.»
- 21
- ئیتر پاشا به یۆئابی گوت: «ئێستا من بڕیارم دا و بڕۆ ئه‌و كوڕه گه‌نجه، ئه‌بشالۆم بهێنه‌ره‌وه.»
- 22
- یۆئابیش كه‌وته سه‌ر زه‌وی و كڕنۆشی برد و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ پاشای كرد، یۆئاب گوتی: «ئه‌ی پاشای گه‌وره‌م، ئه‌مڕۆ خزمه‌تكاره‌كه‌ت ده‌زانێت كه له‌لای تۆ په‌سه‌نده، چونكه پاشا به قسه‌ی خزمه‌تكاری خۆی كرد.»
- 23
- ئینجا یۆئاب هه‌ستا و چوو بۆ گه‌شوور و ئه‌بشالۆمی هێنایه‌وه ئۆرشه‌لیم.
- 24
- به‌ڵام پاشاش گوتی: «با بچێته ماڵه‌كه‌ی خۆی و ڕووم نه‌بینێت.» له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بشالۆم چووه ماڵه‌كه‌ی خۆی و ڕووی پاشای نه‌بینی.
- 25
- له هه‌موو ئیسرائیل‌دا له قۆزی كه‌س نه‌بوو وه‌ك ئه‌بشالۆم به شانوباڵیدا هه‌ڵبدرێت، له بنی پێیه‌وه هه‌تا ته‌پڵی سه‌ری بێ كه‌موكوڕی بوو.
- 26
- له كۆتایی هه‌موو ساڵێك سه‌ری ده‌تاشی، چونكه سه‌ری قورس ده‌بوو، كێشی مووی سه‌ری به‌پێی كێشی پاشایه‌تی دوو سه‌د شاقل[a] ده‌بوو.
- 27
- هه‌روه‌ها ئه‌بشالۆم سێ كوڕ و كچێكی بوو، ناوی كچه‌كه‌ش تامار بوو، بووه ئافره‌تێكی زۆر جوان.
- 28
- جا ئه‌بشالۆم دوو ساڵ له ئۆرشه‌لیم مایه‌وه و ڕووی پاشای نه‌بینی.
- 29
- له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بشالۆم به‌دوای یۆئابدا ناردی تاكو بینێرێته لای پاشا، به‌ڵام ئه‌و نه‌یویست بێته لای. دووباره به‌دوایدا ناردییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌یویست بێت.
- 30
- له‌به‌ر ئه‌وه به خزمه‌تكاره‌كانی گوت: «ته‌ماشا بكه‌ن، كێڵگه‌كه‌ی یۆئاب له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌ی منه‌وه‌یه و جۆ له‌وێ هه‌یه. بڕۆن و ئاگری تێبه‌رده‌ن.» ئینجا خزمه‌تكاره‌كانی ئه‌بشالۆم ئاگریان له كێڵگه‌كه به‌ردا.
- 31
- ئیتر یۆئاب هه‌ستا و چوو بۆ لای ئه‌بشالۆم بۆ ماڵه‌وه و پێی گوت: «بۆچی خزمه‌تكاره‌كانت ئاگریان له كێڵگه‌كه‌ی من به‌ردا؟»
- 32
- ئه‌بشالۆمیش به یۆئابی گوت: «من به‌دوای تۆدا ناردم و گوتم: ”وه‌ره ئێره، هه‌تا بتنێرمه لای پاشا و بڵێیت، ’من بۆچی له گه‌شووره‌وه هاتمه‌وه؟ بۆ من چاكتر بوو له‌وێ بمێنمه‌وه!‘“ ئێستاش ده‌مه‌وێت چاوم به پاشا بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر تاوانێكی تێمدا به‌دیی كرد، با بمكوژێت.»
- 33
- ئیتر یۆئاب چوو بۆ لای پاشا و پێی ڕاگه‌یاند. ئه‌ویش ئه‌بشالۆمی بانگ‌كرد و هاته لای پاشا، له‌به‌رده‌م ئه‌ودا كڕنۆشی برد و سه‌ری خسته سه‌ر زه‌وی، پاشاش ئه‌بشالۆمی ماچكرد.
- a. 14:26 دوو سه‌د شاقل: نزیكه‌ی 2,3 كیلۆگرام.