عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یاخیبوونی شه‌ڤه‌ع له دژی داود
- 1
- وا ڕێككه‌وت پیاوێكی گێره‌شێوێن له‌وێدا بوو، ناوی شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكری بوو، پیاوێكی بنیامینی بوو، فووی به كه‌ڕه‌نادا كرد و هاواری كرد:
«ئه‌ی ئیسرائیل، هیچ نزیكایهتییهكمان له‌گه‌ڵ داود نییه،
هیچ میراتێكمان له كوڕی یه‌سادا نییه!
هه‌ركه‌سه و بۆ چادره‌كه‌ی خۆی!» - 2
- له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو پیاوانی ئیسرائیل وازیان له داود هێنا و به‌دوای شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكریدا ڕۆیشتن. به‌ڵام پیاوانی یه‌هودا له ڕووباری ئوردونه‌وه هه‌تا ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ پاشایاندا مانه‌وه.
- 3
- كاتێك داود هاته‌وه بۆ كۆشكه‌كه‌ی خۆی له ئۆرشه‌لیم، ئه‌و ده كهنیزهیهی بۆ پاراستنی كۆشكه‌كه به‌جێی هێشتبوون، بردنی و له ماڵی ده‌ستبه‌سه‌ریدا داینان و به‌خێوی ده‌كردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵیاندا پاڵ نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌تا ڕۆژی مردنیان به ته‌نهایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
- 4
- ئینجا پاشا به عه‌ماسای گوت: «له سێ ڕۆژدا پیاوانی یه‌هودام بۆ كۆبكه‌ره‌وه و تۆش وه‌ره ئێره.»
- 5
- عه‌ماساش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پیاوانی یه‌هودا چوو، به‌ڵام له‌و كاته دواكه‌وت كه بۆی دیاری كردبوو.
- 6
- داود به ئه‌بیشه‌ی گوت: «ئێستا شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكری له ئه‌بشالۆم خراپتر ده‌بێت بۆمان. له‌به‌ر ئه‌وه تۆ خزمه‌تكاره‌كانی گه‌وره‌ت ببه و دوای بكه‌وه، نه‌وه‌ك چه‌ند شارێكی قه‌ڵابه‌ند بۆ خۆی په‌یدا بكات و له‌به‌رچاومان ون بێت.»
- 7
- ئیتر پیاوه‌كانی یۆئاب و كریتی و په‌له‌تی و هه‌موو پاڵه‌وانه‌كان به فه‌رمانده‌یی ئه‌بیشه‌ی بۆ ڕاونانی شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكری له ئۆرشه‌لیمه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه.
- 8
- كاتێك له‌لای به‌رده گه‌وره‌كه‌ی گبعۆن بوون، عه‌ماسا به‌ره‌و ڕوویان هات، یۆئابیش زرێیهكهی[a] پۆشیبوو و پشتێنێكیشی له‌سه‌ری به‌ستبوو، خهنجهرهكهشی له‌ناو كێلانه‌كه‌ی[b] بوو، له ناوقه‌دیه‌وه به‌ستبووی. ئینجا كه هاته پێش، خه‌نجه‌ره‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه.
- 9
- یۆئاب به عه‌ماسای گوت: «برام، چۆنی؟» جا یۆئاب به ده‌ستی ڕاستی ڕیشی عه‌ماسای گرت بۆ ئه‌وه‌ی ماچی بكات.
- 10
- عهماسایش ئاگای له‌و خه‌نجه‌ره نه‌بوو كه له ده‌ستی یۆئاب بوو، كردی به سكیدا و هه‌ناوی ڕژایه سه‌ر زه‌وی، دووباره‌ی نه‌كرده‌وه و مرد. یۆئاب و ئه‌بیشه‌ی براشی له‌دوای شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكری ڕۆیشتن.
- 11
- یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كانی یۆئاب له‌لای عه‌ماسا ڕاوه‌ستا و گوتی: «ئه‌وه‌ی یۆئابی ده‌وێت و ئه‌وه‌ی سه‌ر به داوده با له‌دوای یۆئابدا بێت!»
- 12
- عه‌ماساش له‌ناوه‌ڕاستی ڕێگاكه‌دا له‌ناو خوێندا گه‌وزابوو، جا كاتێك خزمه‌تكاره‌كه بینی هه‌موو گه‌ل ڕاده‌وه‌ستن، عه‌ماسای له‌سه‌ر ڕێگاكه گواسته‌وه بۆ ناو كێڵگه‌كه و پارچه جلێكی به‌سه‌ریدا دا، چونكه بینی هه‌ركه‌سێك بگاته سه‌ری ڕاده‌وه‌ستێت.
- 13
- كاتێك عه‌ماسا له ڕێگاكه گواسترایه‌وه، هه‌موو پیاوێك دوای یۆئاب كه‌وت بۆ ڕاونانی شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكری.
- 14
- شه‌ڤه‌عیش به‌ناو هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل‌دا تێپه‌ڕی، هه‌تا ئابێلی بێتمهعكا و هه‌موو ناوچه‌ی بیرییه‌كان، ئه‌وانیش هه‌مووان كۆبوونه‌وه و شوێنی كه‌وتن.
- 15
- ئینجا ئه‌و له‌شكره‌ی كه له‌گه‌ڵ یۆئاب بوو هاتن و له ئابێلی بێتمهعكادا شه‌ڤه‌عییان گه‌مارۆ دا، سه‌نگه‌ریان له ده‌وری شاره‌كه لێدا. شاره‌كه گه‌مارۆ درا، هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ش كه له‌گه‌ڵ یۆئاب بوون سه‌رگه‌رمی ڕووخان بوون بۆ ڕووخاندنی شووراكه،
- 16
- له‌و كاته‌دا ژنێكی دانا له شاره‌كه‌وه هاواری كرد: «گوێ بگرن! گوێ بگرن! به یۆئاب بڵێن، وه‌ره پێشه‌وه بۆ ئێره، هه‌تا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م.»
- 17
- ئه‌ویش چووه پێشه‌وه بۆ لای، ژنه‌كه‌ش پرسی: «تۆ یۆئابی؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «من ئه‌وم.»
ژنه‌كه پێی گوت: «گوێ له قسه‌ی كاره‌كه‌ره‌كه‌ت بگره.»
ئه‌ویش گوتی: «گوێم گرتووه.» - 18
- ژنه‌كه گوتی: «پێشینان ئاوایان ده‌گوت: ”له ئابێل ده‌پرسن،“ به‌و شێوه‌یه كۆتاییان به كێشه‌كه ده‌هێنا.
- 19
- ئێمه له‌نێو شاره‌كانی ئیسرائیل‌دا ئاشتیخواز و دڵسۆزین، تۆش هه‌وڵی له‌ناوبردنی شارێك ده‌ده‌یت كه له ئیسرائیل‌دا دایكانه‌یه؟ بۆچی میراتی یه‌زدان هه‌ڵده‌لووشیت؟»
- 20
- یۆئابیش وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «له من به‌دوور بێت! له من به‌دوور بێت هه‌ڵیبلوشم و تێكی بده‌م!
- 21
- شته‌كه به‌و شێوه‌یه نییه، چونكه پیاوێك له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایمه‌وه كه ناوی شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكرییه ده‌ستی له داودی پاشا به‌رز كردووه‌ته‌وه، به ته‌نها ئه‌و بده‌ن به‌ده‌سته‌وه و له شاره‌كه دوور ده‌كه‌ومه‌وه.»
ژنه‌كه‌ش به یۆئابی گوت: «سه‌ری ئه‌و له شووراكهوه بۆت هه‌ڵده‌درێت.» - 22
- ئینجا ئافره‌ته‌كه به داناییه‌كه‌ی خۆی چوو بۆ لای هه‌موو گه‌ل و ئه‌وانیش سه‌ری شه‌ڤه‌عی كوڕی بیكرییان لێكرده‌وه و بۆ یۆئابیان فڕێ‌دا. ئه‌ویش فووی به كه‌ڕه‌نادا كرد و له شاره‌كه دووركه‌وتنه‌وه، هه‌ركه‌سه و بۆ چادره‌كه‌ی. یۆئابیش گه‌ڕایه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم بۆ لای پاشا.
- 23
- یۆئابیش سه‌ركرده‌ی هه‌موو سوپای ئیسرائیل بوو؛ به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداعیش فه‌رمانده‌ی كریتییه‌كان[c] و پهلهتییهكان بوو؛
- 24
- ئه‌دۆنیرام سه‌رپه‌رشتیاری بێگاری بوو؛ یه‌هۆشافاتی كوڕی ئه‌حیلودیش تۆماركار بوو؛
- 25
- شێڤا خامه‌ی نهێنی بوو؛ سادۆق و ئه‌بیاتاریش كاهین بوون،
- 26
- هه‌روه‌ها عیرای یائیریش كاهینی داود بوو.
- a. 20:8 زرێ: بهڕگێكی كانزاییه كه له كاتی شه‌ڕ ده‌پۆشرێت.
- b. 20:8 كالانهكهی.
- c. 20:23 بڕوانه \+xt یه‌كه‌م ساموئێل 30:14\+xt*.