عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە.
- 1
- ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت،
 گوێ لە نوێژەکەم بگرە.
- 2
- لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم،
 کە دڵم لاواز دەبێت،
 پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر،
- 3
- چونکە تۆ پەناگای منی،
 قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن.
- 4
- با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و
 پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.[a]
- 5
- ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت،
 منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە.
- 6
- درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا،
 بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە.
- 7
- با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت،
 دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن.
- 8
- ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم،
 ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.
- a. 61:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

