عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دایك و باوك و منداڵ
- 1
- ئه‌ی منداڵان، له‌به‌ر مه‌سیحی باڵاده‌ست، گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكتان بن، چونكه ئه‌مه ڕاسته.
- 2
- {ڕێزی دایك و باوكتان بگرن.} ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌وه دێت
- 3
- {بۆ ئه‌وه‌ی چاكه بێته ڕێتان و ته‌مه‌ن درێژ بن له‌سه‌ر زه‌وی.}[a]
- 4
- ئێوه‌ش ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕێنمایی و فێركردنی مه‌سیحی باڵاده‌ست په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن.
- كۆیله و گه‌وره‌كانیان
- 5
- ئه‌ی كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن له‌سه‌ر زه‌وی، به ترس و له‌رزه‌وه به دڵپاكی، وه‌ك بۆ مه‌سیح بێت،
- 6
- نه‌ك به خزمه‌تی به‌رچاوان وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕازی بكات، به‌ڵكو وه‌ك كۆیله‌ی مه‌سیح به‌دڵ خواستی خودا به‌جێبهێنن.
- 7
- با خزمه‌تتان له دڵه‌وه بێت، وه‌ك بۆ عیسای خاوه‌ن شكۆی بكه‌ن نه‌ك بۆ خه‌ڵكی،
- 8
- چونكه ده‌زانن هه‌ر یه‌كێك چ چاكه‌كارییه‌ك بكات ئه‌وه له عیسای خاوه‌ن شكۆ وه‌رده‌گرێته‌وه، كۆیله بێت یاخود ئازاد.
- 9
- ئێوه‌ش ئه‌ی گه‌وره‌كان، هه‌مان شتیان بۆ بكه‌ن، واز له ههڕهشهلێكردنیان بهێنن، بزانن گه‌وره‌ی ئه‌وان و ئێوه له ئاسمانه، ئه‌ویش لایه‌نگری ناكات.
- چه‌كی ته‌واوی خودا
- 10
- له كۆتاییدا پێتان ده‌ڵێم كه به مه‌سیحی باڵاده‌ست و هێزه گه‌وره‌كه‌ی به‌هێزبن.
- 11
- به چه‌كی ته‌واوی خودا خۆتان چه‌كدار بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌رامبه‌ر پیلانی شه‌یتان خۆتان ڕابگرن،
- 12
- چونكه زۆرانبازی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه، به‌ڵكو له دژی سه‌رۆكه‌كان، له دژی ده‌سه‌ڵاتداران، له دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه، هه‌روه‌ها له دژی سه‌ربازه به‌دكاره ڕۆحییه‌كانه له شوێنه‌كانی ئاسمان.
- 13
- بۆیه چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له ڕۆژی به‌دكاردا خۆڕاگر بن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێك، بچه‌سپێن.
- 14
- به به‌ستنی پشتێنی ڕاستی به ناوقه‌دتان و سپهری[b] ڕاستودروستی به سنگتانه‌وه،
- 15
- ئاماده‌یی له پێ بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی مزگێنی ئاشتی[c] ،
- 16
- له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، به‌مه ده‌توانن هه‌موو تیره گڕداره‌كانی شه‌یتان بكوژێننه‌وه.
- 17
- هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری له‌سه‌ر بكه‌ن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵبگرن كه په‌یامی خودایه.
- 18
- به هه‌موو جۆره نوێژێك و پاڕانه‌وه‌یه‌ك، هه‌موو كاتێك له ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش شه‌واره بگرن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه بۆ ته‌واوی گه‌لی پیرۆزی خودا.
- 19
- نوێژ بۆ منیش بكه‌ن تاكو هه‌ر كاتێك ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه قسه‌ی گونجاوم بدرێتێ، ئازایانه نهێنی په‌یامی ئینجیل ڕابگه‌یه‌نم.
- 20
- من لێره باڵوێزی ئینجیلم، هه‌رچه‌نده له پێناویدا كۆت و به‌ند كراوم، نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێویست ئازابم بۆ قسه‌كردن.
- سڵاوی كۆتایی
- 21
- برای خۆشه‌ویستمان تیخیكۆس، كه خزمه‌تكاری دڵسۆزه له خزمه‌تی مه‌سیحی باڵاده‌ستدا، هه‌موو شتێكتان پێ ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌واڵی من بزانن و ئاگاداری ئه‌وه بن كه خه‌ریكی چیم.
- 22
- به تایبه‌تی بۆ ئه‌مه ناردمه لاتان، تاكو هه‌واڵی ئێمه بزانن و وره‌تان به‌رز بكاته‌وه.
- 23
- له خودای باوك و عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆوه، ئاشتی و خۆشه‌ویستییه‌كی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ بۆ باوه‌ڕداران.
- 24
- نیعمه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه بێت كه به خۆشه‌ویستییه‌كی نه‌مر عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌ی ئێمه‌یان خۆشده‌وێت.
- a. 6:3 \+xt دواوتار 5:16\+xt*.
- b. 6:14 جلێكی ئاسنینه بۆ پاراستنی سنگی سه‌رباز له كاتی جه‌نگدا. \+xt بڕوانه ئیشایا 59:17.\+xt*
- c. 6:15 ڕاگه‌یاندنی مژده‌ی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خودا.