عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- مهلكیسادقی كاهین
- 1
- ئه‌م مهلكیسادقه پاشای شالیم بوو، هه‌روه‌ها كاهینی خودای هه‌ره‌به‌رز بوو، كاتێك ئیبراهیم له به‌زاندنی پاشا‌كان گه‌ڕایه‌وه، تووشی بوو و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد،[a]
- 2
- ئه‌وه‌ی ئیبراهیم ده‌یه‌كی هه‌موو شتێكی بۆ جیا كرده‌وه. یه‌كه‌م جار ناوی به واتای «پاشای ڕاستودروستی» دێت، دواتر «پاشای شالیم» واته «پاشای ئاشتی».
- 3
- بێ دایك و باوك، بێ ڕه‌چه‌ڵه‌كه، بێ سه‌ره‌تای ڕۆژان و كۆتایی ژیان، به‌ڵكو وه‌ك كوڕی خودا وایه، هه‌تاهه‌تایه وه‌ك كاهین ده‌مێنێته‌وه.
- 4
- سه‌یر بكه‌ن ئه‌مه چه‌ند گه‌وره بووه، ته‌نانه‌ت ئیبراهیمی بابه‌گه‌وره ده‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتی داوه‌تێ.
- 5
- به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی لێڤین و كاهینیێتییان وه‌رگرتووه، ڕاسپارده‌یان هه‌یه كه به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌یه‌ك له خه‌ڵك وه‌ربگرن، كه برایانن، هه‌رچه‌نده له پشتی ئیبراهیمن.
- 6
- ئه‌وه‌ی له ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌وانیش نییه، ده‌یه‌كی له ئیبراهیم وه‌رگرت و ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه به‌ره‌كه‌تداری كرد.
- 7
- بێگومان بچووكترین له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ره‌كه‌تدار ده‌كرێت.
- 8
- لێره‌ش خه‌ڵكی كه ده‌مرن ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌وێ شایه‌تی بۆ ده‌درێت كه زیندووه[b] .
- 9
- ئاوا قسه‌یه‌ك ده‌كرێت: ته‌نانه‌ت لێڤی[c] كه ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ، خۆی له ڕێگه‌ی ئیبراهیمه‌وه ده‌یه‌كی داوه،
- 10
- چونكه كاتێك مه‌لكیسادق تووشی ئیبراهیم بوو، هێشتا لێڤی له پشتی باوكی‌دا بوو.
- عیسا وه‌ك مهلكیسادقه
- 11
- ئێستا ئه‌گه‌ر به ڕێگه‌ی كاهینیێتی لێڤی ته‌واوه‌تی[d] به‌ده‌ستبهاتبایه، كه گه‌لیش له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌وراتی وه‌رگرت، ئایا پێویسته كاهینێكی دیكه له پله‌ی مه‌لكیسادق و نه‌ك له پله‌ی هارون دابنرێت؟
- 12
- چونكه ئه‌گه‌ر كاهینیێتی بگۆڕێت، ئه‌وا پێویسته شه‌ریعه‌تیش بگۆڕێت.
- 13
- ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌ر به هۆزێكی جیاوازه، كه‌سیش له‌م هۆزه خزمه‌تی قوربانگای[e] نه‌كردووه.
- 14
- ئاشكرایه كه مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆمان سه‌ر به هۆزی یه‌هودایه، موساش له‌باره‌ی كاهینیێتی باسی ئه‌م هۆزه‌ی نه‌كردووه.
- 15
- زۆر ڕوونتریشه، ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مه‌لكیسادق كاهینێكی دیكه ده‌ربكه‌وێت،
- 16
- كه ئه‌و به‌پێی ته‌ورات به كاهین دانه‌نراوه كه له ڕێگه‌ی ڕهچهڵهكهوهیه، به‌ڵكو به‌پێی هێزی ئه‌و ژیانه‌ی كه له‌ناوناچێت،
- 17
- چونكه شایه‌تی ده‌دات:
{هه‌تاهه‌تایه تۆ كاهینیت،
له پله‌ی مه‌لكیسادق.}[f] - 18
- ئیتر ڕاسپارده‌ی پێشوو لابردرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاواز و بێ سوود بوو،
- 19
- چونكه ته‌ورات هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد، به‌ڵكو هیوایه‌كی چاكتر هاته كایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه له خودا نزیك ده‌بینه‌وه.
- 20
- ئه‌مه‌ش بێ سوێند نه‌بوو. ئه‌وانه‌ی دیكه بێ سوێند بوون به كاهین،
- 21
- به‌ڵام ئه‌مه به سوێنده‌وه بوو، له‌وه‌ی پێی فه‌رموو:
{یه‌زدان سوێندی خواردووه و
بڕیاری ناگۆڕێت:
«هه‌تاهه‌تایه تۆ كاهینیت.»}[g] - 22
- به‌گوێره‌ی ئه‌م سوێنده‌ش عیسا بووه ده‌سته‌به‌ری په‌یمانێكی باشتر.
- 23
- كاهینه‌كان زۆربوون، چونكه مه‌رگ بووه كۆسپ له‌وه‌ی به‌رده‌وام بن.
- 24
- به‌ڵام چونكه عیسا هه‌تاهه‌تایه ده‌مینێته‌وه، كاهینیێتییهكی نه‌گۆڕی هه‌یه.
- 25
- له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه به ته‌واوی ڕزگار بكات كه له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌چنه لای خودا، ئه‌و هه‌میشه ده‌ژیێت تاكو داكۆكییان لێ بكات.
- 26
- له‌ڕاستیدا ئه‌و جۆره سه‌رۆك كاهینه هه‌موو پێویستییه‌كانمان دابین ده‌كات، ئه‌و پیرۆز و بێ گله‌یی و بێگه‌رده، له گوناهباران جیا كرایه‌وه و له ئاسمان به‌رزتر كرا.
- 27
- ئه‌و پێویستی به‌وه نییه وه‌ك سه‌رۆك كاهینانی دیكه ڕۆژانه قوربانی بكات، یه‌كه‌م بۆ گوناهه‌كانی خۆی و دوایی بۆ گوناهه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، چونكه یه‌ك جار خۆی كرد به قوربانی بۆ هه‌مووان.
- 28
- ته‌ورات كه‌سانێك له پێگه‌ی سه‌رۆك كاهین داده‌نێت كه لاوازییان هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی سوێند كه دوای ته‌وراته، كوڕه‌كه[h] داده‌نێت كه هه‌تاهه‌تایه ته‌واوكراوه.
- a. 7:1 بڕوانه \+xt په‌یدابوون 14:17-20.\+xt*
- b. 7:8 كتێبی پیرۆز باسی مردنی ئه‌و ناكات، كه‌واته زیندووه.
- c. 7:9 لێڤی كوڕی یاقوب بووه سه‌رهۆزی كاهینه‌كان له‌ناو گه‌لی جوله‌كه.
- d. 7:11 ته‌واوی له پیرۆزی و ڕاستودروستی خودا.
- e. 7:13 مه‌به‌ست ته‌نها له‌و قوربانگایه‌یه كه له چادری په‌یمان له سه‌رده‌می مو‌سا و دوایی له په‌رستگای ئۆرشه‌لیم بوو.
- f. 7:17 \+xt زه‌بووره‌كان 110:4\+xt*
- g. 7:21 \+xt زه‌بووره‌كان 110:4\+xt*
- h. 7:28 مه‌سیح