عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- عیسا قوتابییه‌كانی بانگ ده‌كات
- 1
- ڕۆژێكیان عیسا له كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی جه‌نیساره‌ت ڕاوه‌ستابوو، خه‌ڵكی پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد تاكو گوێ له په‌یامی خودا بگرن،
- 2
- دوو به‌له‌می له كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه بینی، ماسیگره‌كان به‌جێیان هێشتبوو و تۆڕه‌كانیان ده‌شوشت.
- 3
- چووه ناو یه‌كێكیان، هی شیمۆن بوو، داوای لێ‌كرد كه‌مێك له وشكانی دووری بخاته‌وه، ئینجا دانیشت و له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد.
- 4
- كاتێك وته‌كانی ته‌واو كرد به شیمۆنی فه‌رموو: «دووری بخه‌ره‌وه بۆ قووڵایی و تۆڕه‌كانتان بۆ ڕاوكردن فڕێبده‌ن.»
- 5
- شیمۆن وه‌ڵامی دایه‌وه: «گه‌وره‌م، به درێژایی شه‌و زۆر هه‌وڵمان دا و هیچمان نه‌گرت. به‌ڵام له‌به‌ر قسه‌ی تۆ، تۆڕه‌كان فڕێده‌ده‌م.»
- 6
- كاتێك ئه‌مه‌یان كرد ماسییه‌كی زۆریان گرت، خه‌ریك بوو تۆڕه‌كانیان بدڕێت.
- 7
- جا ئیشاره‌تیان بۆ هاوكارانی ناو به‌له‌مه‌كه‌ی دیكه كرد، تاكو بێن و یارمه‌تییان بده‌ن، ئیتر هاتن و هه‌ردوو به‌له‌مه‌كه‌یان پڕكرد، هه‌تا وای لێهات خه‌ریك بوو نوقوم ببن.
- 8
- شیمۆن په‌ترۆس كه ئه‌مه‌ی بینی، خۆی خسته به‌رپێی عیسا و گوتی: «گه‌وره‌م، لێم دووربكه‌وه، چونكه مرۆڤێكی گوناهبارم!»
- 9
- په‌ترۆس و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی گرتبوویان سه‌ریان سوڕمابوو،
- 10
- یاقوب و یۆحهنای كوڕه‌كانی زه‌بدیش، هاوبه‌شی شیمۆن بوون.
عیسا به شیمۆنی فه‌رموو: «مه‌ترسه! ئیتر تۆ له ئێستاوه مرۆڤ ڕاو ده‌كه‌یت[a] .» - 11
- له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانیان هێنایه وشكانی، هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشت و دوای عیسا كه‌وتن.
- پاككردنه‌وه‌ی گولێك
- 12
- كاتێك عیسا له یه‌كێك له شاره‌كان بوو، پیاوێك هات كه به ته‌واوی گول ببوو. كه عیسای بینی خۆی به زه‌ویدا دا و لێی پاڕایه‌وه: «گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانیت پاكم بكه‌یته‌وه.»
- 13
- عیساش ده‌ستی بۆ درێژكرد و ده‌ستی لێدا، فه‌رمووی: «ده‌مه‌وێت، پاك به‌ره‌وه.» ئیتر یه‌كسه‌ر گولییه‌كه‌ی لێبووه‌وه.
- 14
- عیسا ڕایسپارد: «به كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵام بڕۆ خۆت به كاهین پیشان بده و بۆ پاكبوونه‌وه‌كه‌ت ئه‌و قوربانییه‌ی مو‌سا فه‌رمانی كردووه بیكه، وه‌ك شایه‌تییه‌ك بۆیان.»
- 15
- به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌و زیاتر بڵاو بووه‌وه، جا خه‌ڵكێكی زۆر كۆبوونه‌وه تاكو گوێ بگرن و نه‌خۆشییه‌كانیان چاك بێته‌وه.
- 16
- به‌ڵام ئه‌و دوورده‌كه‌وته‌وه بۆ چۆڵه‌وانی و نوێژی ده‌كرد.
- ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشین
- 17
- ڕۆژێكیان عیسا خه‌ریكی فێركردن بوو، فه‌ریسی[b] و مامۆستایانی ته‌وراتیش[c] كه له هه‌موو گونده‌كانی جه‌لیل و یه‌هودیا و ئۆرشه‌لیمه‌وه هاتبوون دانیشتبوون، توانای یه‌زدانیشی تێدابوو بۆ چاككردنه‌وه.
- 18
- چه‌ند پیاوێك هاتن ئیفلیجێكیان به جێگاكه‌یه‌وه هێنا و ده‌یانویست بیبه‌نه ژووره‌وه و له‌به‌رده‌می دایبنێن.
- 19
- كاتێك له‌به‌ر زۆری خه‌ڵكه‌كه ڕێیان نه‌بوو بیبه‌نه ژووره‌وه، سه‌ركه‌وتنه سه‌ربان و به جێگاكه‌یه‌وه به نێوان خشتهكاندا[d] شۆڕیان كرده‌وه بۆ ناوه‌ڕاستیان بۆ به‌رده‌م عیسا.
- 20
- كه عیسا باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، فه‌رمووی: «كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشران.»
- 21
- مامۆستایانی ته‌ورات و فه‌ریسییه‌كان بیریان كرده‌وه و له خۆیان پرسی: «ئه‌مه كێیه كفر ده‌كات؟ بێجگه له خودا كێ ده‌توانێت گوناه ببه‌خشێت؟»
- 22
- به‌ڵام عیسا زانی بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ڵامی دانه‌وه: «بۆچی له دڵتان‌دا بیر له‌م شتانه ده‌كه‌نه‌وه؟
- 23
- كامیان ئاسانتره، بگوترێت: ”گوناهه‌كانت به‌خشران،“ یان بگوترێت: ”هه‌سته و بڕۆ“؟
- 24
- به‌ڵام تاكو بزانن كوڕی مرۆڤ[e] له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه گوناه ببه‌خشێت،…» به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: «پێت ده‌ڵێم: هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆره‌وه ماڵه‌وه.»
- 25
- ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رچاویان هه‌ستا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاكشابوو هه‌ڵیگرت و چووه‌وه ماڵی خۆی، ستایشی خوداشی ده‌كرد.
- 26
- هه‌موویان سه‌رسام بوون و ستایشی خودایان كرد، ترس دایگرتن و گوتیان: «ئه‌مڕۆ شتی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بینی.»
- عیسا بۆ گوناهباران هاتووه
- 27
- له‌دوای ئه‌مانه عیسا ئه‌وێی به‌جێهێشت، باجگرێكی بینی ناوی لێڤی بوو، له شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فه‌رموو: «دوام بكه‌وه.»
- 28
- ئه‌ویش هه‌موو شتێكی به‌جێهێشت، هه‌ستا و دوای كه‌وت.
- 29
- لێڤی له ماڵی خۆیدا میواندارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرد، زۆر له باجگران و خه‌ڵكی دیكه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر خوان بوون.
- 30
- به‌ڵام فه‌ریسی و مامۆستایانی ته‌ورات كه فه‌ریسی بوون بۆڵه‌بۆڵیان به‌سه‌ر قوتابییه‌كانیدا كرد و گوتیان: «بۆچی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه؟»
- 31
- عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه: «له‌شساغ پێویستی به پزیشك نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش.
- 32
- نه‌هاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بكه‌م، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن.»
- له‌باره‌ی ڕۆژوو
- 33
- ئینجا پێیان گوت: «قوتابییه‌كانی یه‌حیا زۆر ڕۆژوو ده‌گرن و نوێژ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی فه‌ریسییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه.»
- 34
- عیساش پێی فه‌رموون: «ئایا ده‌توانن وا بكه‌ن بانگهێشتكراوانی زه‌ماوه‌ند به‌ڕۆژوو بن، كاتێك زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟
- 35
- به‌ڵام ڕۆژێك دێت كه زاوایان لێ دوور ده‌خرێته‌وه، ئه‌وسا له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن.»
- 36
- هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه: «هیچ كه‌س پارچه‌یه‌ك له جلوبه‌رگێكی نوێ ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگێكی كۆنی پێ پینه بكات، چونكه جلوبه‌رگه نوێیه‌كه ده‌درێت و پینه نوێیه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه كۆنه‌كه ناگونجێت.
- 37
- كه‌سیش شه‌رابی نوێ ناكاته ناو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه، چونكه شه‌رابه نوێیه‌كه مه‌شكه‌كه ده‌دڕێنێت و ده‌ڕژێت، مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناوده‌چێت.
- 38
- كه‌واته پێویسته شه‌رابی نوێ بكرێته مه‌شكه‌ی نوێوه.
- 39
- كه‌سیش نییه شه‌رابی كۆن بخواته‌وه و ئاره‌زووی نوێ بكات، چونكه ده‌ڵێت ”كۆنه‌كه خۆشتره.“»
- a. 5:10 مه‌به‌ست له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵكه تاكو ببنه قوتابی مه‌سیح.
- b. 5:17 یان په‌ره‌شین، مه‌زه‌بێكی جوله‌كه بوون، له به‌جێگه‌یاندنی ته‌ورات توندڕه‌و بوون.
- c. 5:17 مالم.
- d. 5:19 له‌و سه‌رده‌مه‌دا له سه‌ربانی خانووه‌كاندا كولانكهیهكی گه‌وره هه‌بووه بۆ هه‌واگۆڕكێ له زستان و هاویندا، به خشت داپۆشراوه.
- e. 5:24 كوڕی مرۆڤ: مه‌سیح به‌م نازناوه خۆی ده‌ناسێنێت. بڕوانه\+xt دانیال 7:13-14.\+xt*