عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داود.
 - 1
 - ئەی فەرمانڕەوایان، ئایا لە ڕاستیدا بە ڕاستودروستی بڕیار دەدەن؟
ئایا دادپەروەرانە حوکمی ئادەمیزاد دەکەن؟ - 2
 - بەڵکو ئێوە لە دڵەوە کار بە خراپە دەکەن،
هەروەها دەستتان توندوتیژی لەسەر زەوی ئەنجام دەدات. - 3
 - بەدکاران لە کاتی لەدایکبوونەوە گومڕان،
لە سکی دایکیانەوە درۆ دەکەن. - 4
 - ژەهریان وەک ژەهری مارە،
وەک ماری کۆبرا کە کەڕە و گوێی خۆی داخستووە، - 5
 - کە ئاوازی ئەفسونگەران نابیستێت،
هەرچەندە بە شارەزاییش ئەفسون بکەن. - 6
 - ئەی خودایە، ددانیان لە دەمیان بشکێنە،
ئەی یەزدان، کەڵبەی شێران وردوخاش بکە! - 7
 - با بتوێنەوە و وەک ئاو بڕۆن،
با تیرەکانیان بشکێت کاتێک کەوان ڕادەکێشن. - 8
 - وەک لولپێچ کە دەتوێتەوە کاتێک دەڕوات،
وەک منداڵی لەبارچوو، با خۆر نەبینن. - 9
 - پێش ئەوەی مەنجەڵەکانتان هەست بە ئاگری دڕکەکان بکەن،
چ تەڕ بن چ وشک بن، خراپەکانیان ڕادەماڵرێت. - 10
 - کەسی ڕاستودروست کە تۆڵە دەبینێت شاد دەبێت،
پێی خۆی بە خوێنی خراپەکار دەشوا. - 11
 - ئینجا خەڵکی دەڵێن:
«بێگومان کەسی ڕاستودروست پاداشتی هەیە،
بێگومان خودایەک هەیە کە دادگایی زەوی دەکات.» 

