عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌ژدیهاكه‌ش له‌سه‌ر لمی ده‌ریا ڕاوه‌ستا.
ئینجا دڕنده‌یه‌كم بینی له ده‌ریاكه ده‌هاته ده‌ره‌وه، ده شاخ و حه‌وت سه‌ری هه‌بوو، ده تاجیش له‌سه‌ر شاخه‌كانی بوون، له‌سه‌ر سه‌ره‌كانیشی ناوی كفركردن هه‌بوو. - ده‌ركه‌وتنی دڕنده‌یه‌ك له ده‌ریا
- 2
- ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیم له پڵنگ ده‌چوو، پێی وه‌ك ورچ و ده‌می وه‌ك ده‌می شێر بوو. ئه‌ژدیهاكه‌ش توانا و ته‌ختی خۆی و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی دایه دڕنده‌كه.
- 3
- سه‌رێك له سه‌ره‌كانی دڕنده‌كه وه‌ك بۆ مردن سه‌ربڕابێت، به‌ڵام برینه كوشنده‌كه‌ی ساڕ‌ێژ ببوو. هه‌موو زه‌ویش به سه‌رسامییه‌وه به‌دوای دڕنده‌كه كه‌وتن،
- 4
- كڕنۆشیان بۆ ئه‌ژدیهاكه برد، چونكه ده‌سه‌ڵاتی به دڕنده‌كه دابوو، كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ش برد و گوتیان: «كێ وه‌ك دڕنده‌كه وایه؟ كێ ده‌توانێت له دژی بجه‌نگێت؟»
- 5
- دڕنده‌كه ده‌مێكی پێ‌درابوو، قسه‌ی گه‌وره و كفری ده‌كرد، هه‌روه‌ها چل و دوو مانگی پێ‌درابوو تاكو ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنێت.
- 6
- ئیتر ده‌می كرده‌وه و كفری به خودا كرد و جنێوی به ناوی خودا و نشینگه‌كه‌ی و دانیشتووانی ئاسمان ده‌دا.
- 7
- ڕێگه‌ی پێ‌درابوو له دژی گه‌لی پیرۆزی خودا بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێ‌درابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و گه‌ل و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا.
- 8
- هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن، ئه‌وانه‌ی ناویان له په‌ڕتووكی ژیانی به‌رخه‌كه‌دا نه‌نووسراوه، ئه‌و به‌رخه‌ی كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه سه‌ربڕدراوه.
- 9
- ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت.
- 10
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك بۆ ڕاپێچكردن بچێت،
ڕاپێچ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك به شمشێر بكوژرێت،
به شمشێر ده‌كوژرێت[a] .
ئه‌م بانگه‌وازه بۆ دانبه‌خۆداگرتن و دڵسۆزی گه‌لی پیرۆزی خودایه. - ده‌ركه‌وتنی دڕنده‌یه‌ك له زه‌وی
- 11
- دڕنده‌یه‌كی دیكه‌م بینی له زه‌وییه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه، دوو شاخی وه‌ك به‌رخی هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ژدیها ده‌دوا.
- 12
- به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كات، وا له زه‌وی و دانیشتووانی سه‌ری ده‌كات كڕنۆش بۆ دڕنده‌ی یه‌كه‌م ببه‌ن، كه برینه كوشنده‌كه‌ی ساڕ‌ێژ ببوو.
- 13
- نیشانه‌ی گه‌وره ده‌كات، ته‌نانه‌ت وا ده‌كات له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئاگر له ئاسمانه‌وه بێته خواره‌وه بۆ زه‌وی.
- 14
- هه‌روه‌ها به‌و نیشانانه‌ی كه پێی دراوه له پێناوی دڕنده‌ی یه‌كه‌مدا بیكات، دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویی گومڕا كرد. فه‌رمانی به خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی دا په‌یكه‌رێك بۆ ئه‌و دڕنده‌یه دابمه‌زرێنن كه به شمشێر بریندار كرا و به زیندوویی مایه‌وه.
- 15
- هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی پێ‌درابوو هه‌ناسه بداته په‌یكه‌ری دڕنده‌ی یه‌كه‌م تاكو په‌یكه‌ری دڕنده‌كه قسه بكات و وا بكات هه‌موو ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ په‌یكه‌ری دڕنده‌كه نابه‌ن بكوژرێن.
- 16
- وای له هه‌مووانیش ده‌كرد، گه‌وره و بچووك، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ئازاد و كۆیله، نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستیان یان له‌سه‌ر ناوچه‌وانیان دروستبكرێت،
- 17
- تاكو كه‌س نه‌توانێت بكڕێت یان بفرۆشێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت نیشانه‌كه‌ی پێوه‌یه. نیشانه‌كه‌ش ناوی دڕنده‌كه‌یه یان ژماره‌ی ناوه‌كه‌ی.
- 18
- ئه‌مه بانگه‌وازه بۆ دانایی: ئه‌وه‌ی تێده‌گات، با ژماره‌ی دڕنده‌كه لێكدبداتهوه، چونكه ئه‌وه ژماره‌ی مرۆڤه كه ژماره‌كه‌ی شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌شه[b] .
- a. 13:10 \+xt یه‌رمیا 15:2.\+xt*
- b. 13:18 ژماره‌ی هێمایی به واتای كهمكراوهی له ژماره‌ی خودا 777 كه ژماره‌یه‌كی ته‌واوه.