عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

گه‌ران له‌ کتێبی پیرۆز
گه‌ران له‌ [کتێبی پیرۆز] بۆ [شمشێر] ، سه‌رجه‌می دۆزراوه‌ بریتیه‌ له‌ [407] دانه‌ .
دێرsort iconناوه‌رۆک
ئامۆس:9:1پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی:
«لە سەری کۆڵەکەکان بدە
هەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە،
بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا و
ئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم.
کەسیان لێ هەڵنایەت و
کەسیشیان لێ دەرباز نابێت.
ئامۆس:9:4ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران،
لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت.
«چاوەکانم دەبڕمە سەریان
بۆ خراپە نەک بۆ چاکە.»
ئامۆس:9:10هەموو گوناهبارانی گەلەکەم
بە شمشێر دەکوژرێن،
هەموو ئەوانەی دەڵێن:
”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“
میخا:4:3لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات،
ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات،
شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،
ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.
هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،
چیتر فێری جەنگ نابن.
میخا:5:6بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن و
خاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.
بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،
کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان و
کاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.
میخا:6:14ئێوە دەخۆن و تێر نابن،
گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.
ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،
چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر.
ناحوم:2:13یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:
«من لە دژی تۆم.
گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ،
بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات و
نێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم.
ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.»
ناحوم:3:3سوارەکان پێشدەکەون،
بڵێسەی شمشێر و
بروسکەی ڕم!
زۆری برینداران و
زۆری کوژراوان،
تەرمی بێشومار،
خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن.
ناحوم:3:15لەوێدا ئاگر دەتخوات،
شمشێر دەتبڕێت و
وەک پۆلە کوللە دەتخوات.
وەک پۆلە کوللە زیادبە،
زیادبە وەک پێکوڕە!
سەفەنیا:2:12«ئێوەش ئەی کوشییەکان[fn] 2‏:12 کوش وڵاتێک بووە لە سەرووی ڕووباری نیل.‏[/fn]،
بە شمشێری من دەکوژرێن.»
حەگەی:2:22تەختی پاشایەتییەکان وەردەگێڕم و هێزی پاشایەتی نەتەوەکان لەناودەبەم. گالیسکە و سوارەکەی وەردەگێڕم، ئەسپ و سوارەکانیان دەکوژرێن، هەریەکە بە شمشێری براکەی.“
زەکەریا:9:13من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،
ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،
ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،
لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،
تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان.
زەکەریا:11:17«قوڕبەسەر شوانی هیچوپووچ،
ئەوەی وازی لە مێگەلەکە هێناوە!
با شمشێر لەسەر قۆڵ و چاوی ڕاستی بێت!
با قۆڵی بە تەواوی وشک بێت و
چاوی ڕاستی بە تەواوی کۆرە بێت!»
زەکەریا:13:7«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:
ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە،
لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە!
لە شوانەکە بدە،
مەڕەکان پەرت دەبن،
پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.»
مەتا:10:34«وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر![fn] 10‏:34 واتا بەهۆی هاتنی مەسیح، خەڵک دژایەتی قوتابییەکانی دەکەن.‏[/fn]