Jesus said,
"Heaven and earth will pass away,
but my words will never pass away."

Jesus answered,
"... for this reason I was born, and for this I came into the world,
to testify to the truth. Everyone on the side of truth listens to me."

Bible Search
Search in Bible [کتێبی پیرۆز] for Keyword [شمشێر], total found [407] time(s).
Versesort iconContext
ئیشایا:1:20بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن،
بە شمشێر دەخورێن،»
چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.
ئیشایا:2:4لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،
ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.
شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،
ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.
هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،
چیتر فێری جەنگ نابن.
ئیشایا:3:25پیاوەکانتان بە شمشێر و
پاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.
ئیشایا:13:15ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و
ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.
ئیشایا:14:19بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیت
وەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە.
دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوان
کە بە شمشێر لێیان دراوە،
شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن.
وەک لاشەی پێشێلکراو،
ئیشایا:21:15چونکە لە ڕووی شمشێر هەڵاتوون،
لە ڕووی شمشێری هەڵکێشراو،
لە ڕووی کەوانی توندکراو،
لە ڕووی سەختی جەنگ.
ئیشایا:22:2ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،
پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟
کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و
مردووی جەنگ نین.
ئیشایا:27:1لەو ڕۆژەدا،
یەزدان بە شمشێرە
ڕەق و گەورە و بەهێزەکەی،
سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە،
لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە،
ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت.
ئیشایا:31:8«ئاشور دەکەوێت، بەڵام بە شمشێری مرۆڤ نا،
شمشێری ئادەمیزاد نییە کە دەیخوات.
جا لە ڕووی شمشێر هەڵدێت و
گەنجەکانی بۆ بێگاری دەبن.
ئیشایا:34:5شمشێری من لە ئاسمان کاری تەواو بووە،
وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم و
بەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان.
ئیشایا:34:6شمشێری یەزدان خوێنی لێ دەتکێت،
قەڵەو بووە بە پیو[fn] 34‏:6 پیو: واتا بەز، لێرە و لە ئایەتی 7.‏[/fn]،
بە خوێنی بەرخ و تەگە،
بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان،
چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا و
سەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم.
ئیشایا:37:7گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“»
ئیشایا:37:38لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر لێیاندا و ڕایانکرد بۆ خاکی ئارارات. ئیتر ئێسەرحەدۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.
ئیشایا:41:2«کێ لە ڕۆژهەڵاتەوە کەسە سەرکەوتووەکەی هەستاندووە،
ئەوەی بە ڕاستودروستی بانگی کرد بۆ خزمەتەکەی؟
نەتەوەکانی دەداتە پێشی،
پاشایان ژێردەستەی دەکات.
بە شمشێرەکەی وەک خۆڵیان لێ دەکات،
بە کەوانەکەی وەک سەرکۆزەری بەباکراو.
ئیشایا:49:2دەمی منی کرد بە شمشێرێکی تیژ،
لە سێبەری دەستی خۆیدا منی شاردەوە،
منی کردە تیرێکی تیژکراو،
لەناو تیردانەکەی منی شاردەوە.