عیسای گوت
ئەرد و ئەسمان دێ پویچ بن، بەلێ چ جاران پەیڤا من پویچ نابیت.

عیسای بەرسڤا وی دا:
«.... ژ بەر هندێ ئەزێ ژ دایك بوویم، و ژ بەر ڤێ ئەزێ هاتیمە جیهانێ داكو شاهدەیێ
بۆ راستیێ بدەم.هەر كەسێ ژ راستیێ بیت دێ گوهێ خۆ دەتە دەنگێ من.»

ڕزگاربوون

((من شەرمم بە مزگێنى مەسيح نييە، چونكە ئەو مزگێنييە تواناى خودايە بۆ ڕزگاركردنى هەموو ئەوانەى باوەڕيان هەيە)) ڕۆما 1 : 17
دەمەوێ بڵێم ناوەڕۆكى مزگێنى خودا ئەوەيە، خودا هەموو خراپەيەكى لەسەر هەڵگرتم چى چاكە و باشە ئەوەى پێ بەخشيوم لە مەسيح، دەتوانم بڵێم ئەوە خۆشترين هەواڵە بۆ مرۆڤ گە گوێى لێبگرێ.

• مەسيح سزايەكەم و گوناهەكەمى هەڵگرت لەسەر خاچ و لێخۆشبوون و ڕاست و دروستى پێ بەخشيم
((لە پێناوى ئێمە ئەوى كرد بە گوناه هەر چەندە كوناهى نەدەنا سى تا لە ئەودا بەشدارى ڕاست و دروستى خودا بكەين ))
2كۆرنسۆس 5: 21
خۆشەويستم لەڕاستيدا تێبگەين، كە مرۆڤ گوناهبارە و پێويستە لەگوناهەكانى رزگارى بيت، ئەمەش دەبينبن لە عيساى مەسبحدا هاتە دى، گوناهەكانى هەڵگرتين و ڕاست ودروستى پێ بەخشين.

• مەسيح ئازار و نەخۆشيەكانمانى هەڵگرت و چاكبوونەوە و تەندروستى پێ بەخشين
(( ئەو گوناهەكانى هەڵگرتين بەلەشى خۆى لەسەر خاچ تا ئێمە بمرين سەبارەت بە گوناهە و بۆ ڕاست و دروستى بژين.بەهۆى برينەكانى ئەو چاكبوونەوە)) 1پەترۆس 2: 24
لەڕاستيدا خودا نايەوێ مرۆڤ لە نەخۆشى و ئازاردا بێت، بەڵام دەيەوێت لە ئاشتييەكى دەروونى و روحى و جەستەييدا بێت،
خودا دەيەوێمرۆڤ لە ژيانەكى ئاسودەيى و ژيانێكى هەتا هەتايى دا بێت ئەمەش عيسا بە ئازارەكانى لەسەر خاچ ئەمانەى هێنايە دى و ئەمە خواستى خودا بوو.

• مەسيح لە مردن ئازادى كردين و ژيانى پێ بەخشين
((چونكە كرێى گوناهە مردنە، بەڵام ديارى خودا ژيانى هەتاهەتاييە لە عيساى مەسيحى خوداوەندمان ))
ڕۆما 6: 23
واتە خودا ژيان و ژيانى هەتاهتايىبۆ ئێمە هێنايە دى بە مردنى عيساى مەسيح لەسەر خا1 لەڕۆژى سێيەم زبندوو بووەوە، بەمە روحى مرۆڤ ڕووناك كردەوە ئەمە ڕناگەينێ كەوا بەجەستە نامرين بەڵام ژيانى خودا تياماندا دەمێنێت، لە ئينجيلى پيرۆز كاتێ وشەى ژيان و ژيانى هەتاهەتايى دەبيستين لە دەقە يۆنانييەكەى واتە (زەوى )، زەوى بە ماناى ژيانى خودا دێت. ئەمەش بە ناردنى ڕوحى پيرۆزى خۆى ئەمەى هێنليە دى بۆ مرۆڤ، عيسا وتى : (من هاتووم هەتا ئەوان ژيانيان هەبێت ژيانێكى تێرو تەسەل )
خۆشەويستم ئەم مزگێنيە لە دەست مەدە و باوەرى پێ بهێنە.

• مەسيح هەژارى و ڵاوازى هەڵگرتين و دەوڵەمەندى پێ بەخشين
(( چونكە دەزانن بەرەكەتى عيساى مەسيحى خوداوەند چييە، هەر چەندە ئەو دەوڵەمەند بوو بەڵام لە پێناوى ئێوەدا بووە هەژار، هەتا ئێوە بە هەژارى ئەو دەوڵەمەند بن)) 2كۆرنسۆس 8 : 9

بەڕاستى لەم ئايەتە ڕوون و ئاشكرايە كە مەسيح بە ڕوح و جەستە هەژارى بينى هەر چەندە ئەو دەوڵەمەندە قۆڵاوترين هەژارى بينى ئەوەش برسييەتى و تێنوويى و ڕووتى. ئەويش كاتێ لەسەر خاچ هەڵواسرا زەليلى بينى تا مرۆڤ بە زەليلى نەژيت. يەكەمجار دەوڵەمەندى ڕوحى خۆى ئەويش بە ناردنى ڕوحى خۆى تاكوو لەناو مرۆڤ نيشتە جێ بێ، مرۆڤ ببێتە پەرستكاى ڕايتەقينەى حودا لە پەيمانلى نوێدا. دووەم دەوڵەمەندى جەستەيى و دەروونى، هەر عيسا بوو لە پێنج نان و دوو ماسى پێنج هەژارى تێر كرد و دوانزە سەبەتە لەتكە نان مايەوە، هەر عيسا بوو ماسييەك باجى خۆى و قوتابيەكەى دا، ئەمڕۆش ئەمڕۆش عيسا دەتوانێت هەموو پێداويستيەكانت دابين بكات بە باوەر هێنان بە ناوى ئەو.

• مەسيح لە شەرمەزارى و ڕێسوايى دەربازى كردين و بەشێك لە شكۆمەندى خۆى پێ بەخشين
((با هەميشە سەيرى عيسا بكەين، پێشرەو و تەواوكەروى باوەرمان، ئەوەى لە پێناوى ئەو خۆشيەى چاوەڕى دەكرد، دانى بەخۆى كرت كاتێ لە خاچيان دا و شەرمەزارى پشت گوێ خست لە دواييدا لە ڵاى دەستە ڕاستى خودا دانيشت ))
عبرانيەكان 12: 2
واتا خوداى پيرۆز ڕێگاى دا عيسى مەسيح ڕەسوا بێت لە كاتى لە خاچدانى هەروەك لە كتێبەكانى پيرۆز نووسراوە، شەرمەزارى و ڕەسواييم هەڵگرت ئەمە پێشبينى بوو خودا لە عيساى مەسيح هێنايە دى چونكە خودا ناتوانێ ببينێمرۆڤ لە ڕێسوايى و شەرمەزارى دا بێت چونكە خۆشەويستيە بێ سنووروكوى ئەم شەرەمەزاريە قبول ناكات لەبەر ئەوە مرۆڤ خۆشەويستە لە ڵاى خودا، دەبوايە چارەسەرى بۆ بدۆزێتەوە. زۆربەى كيرو كرفيەكانى مرۆڤ لە جيهاندا شەرمەزارييە ئەوش پاك نابێتەوە تەنها بە مردن نەبێت، بەڵام دڵخۆشبە ئەى مرۆڤ بەرەكەتى خودا مەزنە كە عيساى مەسيح لە پێناوى ئيمە مرد لەسر خاچ و لە ڕۆژى سێيەم هەستايەوە هەتا شەرمەزارى و ڕێسواييمان لەسەر ڵاببات و بەشێك لە شكۆمەندى خۆى پێمان ببەخشيچت.
• مەسيح ڕەتكردنەوەى لەسەر ڵابردين و قبووڵكردنى پێ بەخشين
((.............عيسا بە دەنگێكى بەرز هاوارى كرد : (( ئيلۆى ئيلۆى لەما شەبەقتەنى )) ؟ واتا : خوداى من خوداى من بۆ وازت لبَهێنام ؟)) مەتا 27: 46
خۆشەويستەكەم ئەمە زۆر سەيرە و زۆر ئاسان نييە كە مرۆڤ بە بيرى خۆى ئەمە تێبگات، دەبينين عيسا بۆ يەكەمجار بوو كاتێ لە خاچ هەڵواسرابوو بەم وشانە دوا و هەستى بە ڕەتكردنەوەى كرد، ئەكەر بێين لە ژيانى عيسا ورد بينەوە كاتێ بانگى خوداى مەزنى دەكرد قەت نەيدەووت : (( خوداى من خوداى من ))، بەڵام زۆر بە ساكارى و بە ئاسانى دەيووت : ئەى باوك.بەڵام ئەى مرۆڤ دەمەوىچ بزانى ئەوە لە پيچناوى من و تۆ بوو عيسا هەتا بە ڕەتكردنەوەش ڕازى بووتاكوو من و تۆ لە ڵاى خودا ڕەتنەكرێينەوە. هەروەها مرۆڤ تێبگات يەكترى ڕەت نەكاتەوە. ئەمە كارى سەرسورهێنەرى خودايە تاكوو مرۆڤ خاوەن كەسايەتى خۆى بێت و لەمەو دوا بەڕەتكردنەوە نەژى بەڵكو بە دڵنيايى بژيت.
• مەسيح نەفرەتى لێ ڵابردين و بەرەكەتى پێ بەخشين
((مەسيح ئێمەى بە خوێن كڕييەوە لە نەفرەتى شەريعەت، بەوەى بوو بە نەفرەتلێكراو لە پێناو ئێم، چونكە نووسراوە: نەفرەتلێكراوە ئەوەى لەسەر خاچ هەلواسرێ ))
ئازيز و بەڕێز ئەگەر دەتەوێبزانى خودا چ بەرەكەتێكى پێ بەخشيوين حەز دەكەم لە ژيانى ئيبراهيمى باوكى باوەڕداران وردبيتەوە كەوا چ بەرەكەتێكى هەبوو و چ پەيوەنديەكى لەگەڵ خودا هەبوو، هەروەها لە كتێبى پيرۆز دووبارە بوون بەشى (28) بخوێنەوە ئينجا دەزانى خودا چ بەرەكەتێكيبۆ باوەڕدار هەيە، بەڵام مرۆڤ بەهۆى ياخى بوون و كەلەڕەقى خۆى ئەم بەرەكەتەى لەدەست داوە لەو كاتەى ئادەمى باوكمان هەتا ئەمڕئەم گيروگرفتە هەيە، مرۆڤيش بەهۆى ئەوە لە جياتى بەرەكەت نەفرەتى بەدەست هێناوە، بەڵام مزگێنىيە كە ئەوەيە ئەى مرۆڤ سەرى ئايەتىكەى سەرەوە بكە و بيخوێنەوە كە خوداى مەزن دروستكەرى ئاسمان و زەوى و دەريا شكۆدار و ڕێزدار هەتاهەتايە، عيساى مەسيحى كرد بە قوربانى تاكوو مرۆڤ گەلر باوەرى پێ هێنا لە بەرەكەت دا بژيت.
خۆشەويستم ئايا ئەو ڕزگاربوونێكى سەرسورهێنەر نييە ؟ ئايا ئەمە خۆشەويستى بێ سنوورى خودا ڕانەگەينێ ؟ دڵنيابە خودا تۆى خۆشدەوێت و بيرى خودا لە بيرى مرۆڤ مەزنترە و ڕێگايەكانى خودا لەڕێگايەكانى مرۆڤ فراوانترە چونكە نە بيرى ئەو وەك بيرى مرۆڤە، نەڕێگاكانى وەك ڕێكانى مرۆڤە، ئێستاش رزگاربوون بەدەست بهێنە برەو ژيان و ژيانى هەتاهەتايى
((چونكە خودا بەم جۆرە جيهانى خۆشويست عيساى مەسيحى ڕۆڵەى خۆى پێشكەش كرد هەتا ئەوانەى باوەڕى پێ دەكەن لەناو نەچنبەڵكو ژيانى هەتاهەتايى بەدەست بهێنن، چونكە خودا ڕۆڵەى خۆى نەنارد بۆ تاوانباركردنى بەڵكو ناردى تا جيهان ڕزگارى بێت بەهۆى ئەوەوە)) يۆحەنا 3: 16-17
خودا شكۆدار و پيرۆزە هەتاهتايە
ئامين