عیسای گوت
ئەرد و ئەسمان دێ پویچ بن، بەلێ چ جاران پەیڤا من پویچ نابیت.

عیسای بەرسڤا وی دا:
«.... ژ بەر هندێ ئەزێ ژ دایك بوویم، و ژ بەر ڤێ ئەزێ هاتیمە جیهانێ داكو شاهدەیێ
بۆ راستیێ بدەم.هەر كەسێ ژ راستیێ بیت دێ گوهێ خۆ دەتە دەنگێ من.»

ئایا‌ کتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی کورد دواوه‌؟

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كه‌وا عیسا یان كتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو دوابێت، چونكه‌ عیسا و كتێبی پیرۆز بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تین به‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه‌وه‌.
نامه‌وێت له‌ مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌، ده‌نا له‌ زۆر شوێنی په‌یمانی كۆندا به‌ روونی باسی له‌ خه‌ڵك و خاكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كردووه‌. بۆیه‌ هه‌ر ته‌نها به‌ كورتی ئه‌وه‌ی له‌ په‌یمانی نوێدا باس كراوه‌ منیش باسی لێوه‌ ده‌كه‌م:
كاتێک یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌ی ئینجیلی پیرۆز هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه‌ ده‌بینین مۆغ له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی عیسای لێیه‌ و بیبینن له‌ كاتێكدا عیسا منداڵێكی تازه‌ له‌ دایك بووه‌، هه‌روه‌ك روونیشه‌ كه‌وا مۆغه‌كان زانا و ناودارانی كوردبوونه‌، كه‌واته‌ به‌م جۆره‌ یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه‌ كه‌وا باوه‌ڕی به‌ عیسا هێنابێت كورد بووه‌. (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕوانه‌ ئینجیلی مه‌تا به‌شی 2)
هه‌روه‌ها له‌ رۆژی په‌نجایه‌مین هه‌روه‌ك له‌ كرداری نێردراوان باسی لێوه‌ ده‌كات كاتێک روحی پیرۆز دابه‌زییه‌ سه‌ر قوتابیانی عیسا به‌ زمانی هه‌موو ئه‌وانه‌ دوان كه‌وا ئه‌و كات له‌وێ ئاماده‌ بوون، دیاره‌ هه‌روه‌ك باسی لێوه‌ ده‌كات خه‌ڵكی كوردیش له‌وێ ئاماده‌ بوونه‌. (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كرداری نێردراوان به‌شی 2 بخوێنه‌وه‌)