عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
هەتا کوڕەکانی نوح 
1
ئادەم، شیت، ئەنۆش،
2
قێنان، مەهلەلئێل، یارەد،
3
حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ
و نوح.
4
کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت.
یافەتییەکان 
5
کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
6
کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
7
کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.
حامییەکان 
8
کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان.
9
کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
10
نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو،
کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
11
میسر باوکی
لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،
12
پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
13
کەنعان باوکی سەیدا بوو،
کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،
14
هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
15
حیڤی، عەرقی، سینی[a] ،
16
ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
سامییەکان 
17
کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
18
ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو،
19
عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ[b] بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
20
یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح،
21
هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
22
عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
23
ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
24
سام، ئەرپەکشاد، شالەح،
25
عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،
26
سەروگ، ناحۆر، تارەح و
27
ئەبرام، کە ئیبراهیمە.
نەوەی ئیبراهیم 
28
کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل.
نەوەی هاجەر 
29
ئەمانەش نەوەکانیانن:
نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام،
30
میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،
31
یەتور، نافیش و قێدما،
ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.
نەوەی قەتورە 
32
قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو:
زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح.
کوڕەکانی یۆقشانیش:
شەبا و دیدان.
33
کوڕەکانی میدیان:
عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە.
هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.
نەوەی سارا 
34
ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.
کوڕەکانی ئیسحاق:
عیسۆ و ئیسرائیل.
کوڕەکانی عیسۆ 
35
کوڕەکانی عیسۆ:
ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
36
کوڕەکانی ئەلیفاز:
تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛
هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی[c] بوو.
37
کوڕەکانی ڕەعوئێل:
نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.
خەڵکی سێعیر لە ئەدۆم 
38
کوڕەکانی سێعیر:
لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.
39
کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام.
تیمنەعیش خوشکی لوتان بوو.
40
کوڕەکانی شۆڤاڵ:
عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.
کوڕەکانی چیبعۆن:
ئەییا و عەنا.
41
کوڕەکەی عەنا:
دیشۆن.
کوڕەکانی دیشۆن:
حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
42
کوڕەکانی ئێچەر:
بلهان، زەعەڤان و عەقان.
کوڕەکانی دیشان:
عوچ و ئەران.
فەرمانڕەوایانی ئەدۆم 
43
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات:
بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
44
کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
45
کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
46
کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
47
کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
48
کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار[d] بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
49
کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
50
کە بەعل‌حانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
51
ئینجا هەدەدیش مرد.
میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون:
تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،
52
ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
53
قەنەز، تێمان، میبسار،
54
مەگدئێل و عیرام.
ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.
  1. a. 1‏:15 سینییەکان: لەوانەیە خەڵکی شارێک لە نزیکی شاری عەرقە لە لوبنان بووبێت. بڕوانە پەیدابوون 10‏:17‏‏.‏
  2. b. 1‏:19 پەلەگ واتا دابەشکردن.‏
  3. c. 1‏:36 تیمنەعی دایکی عەمالێق کەنیزەی ئەلیفاز بوو، بڕوانە پەیدابوون 36‏:12‏‏.‏
  4. d. 1‏:48 لەسەر ڕووبارە: دەشێت ڕووباری فورات بێت.‏