عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سه‌ركه‌وتنه‌كانی داود
- 1
- ئه‌وه بوو پاش ئه‌مه داود فهلهستییهكانی به‌زاند و زه‌لیلی كردن، گه‌ت و شارۆچكه‌كانی له فه‌له‌ستییه‌كان سه‌ند.
- 2
- هه‌روه‌ها داود مۆئابییهكانیشی به‌زاند. مۆئابییهكان هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داود و سه‌رانه‌یان بۆ ده‌هێنا.
- 3
- هه‌روه‌ها داود هه‌ده‌دعه‌زه‌ری پاشای چۆڤای له نزیكی حه‌مات به‌زاند، كاتێك چوو بۆ ئه‌وه‌ی تاشهبهردێك بۆ یاده‌وه‌ری له كه‌ناری ڕووباری فورات بنه‌خشێنێت.
- 4
- داود هه‌زار گالیسكه و حه‌وت هه‌زار گالیسكهسوار و بیست هه‌زار پیاده‌ی به دیل گرت، ئینجا داود جومگه پێی ئه‌سپی گالیسكهكانیانی بڕییه‌وه و ته‌نها سه‌د ئه‌سپی گالیسكه‌ی هێشته‌وه.
- 5
- كاتێك ئارامییه‌كانی دیمه‌شق بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ده‌دعه‌زه‌ری پاشای چۆڤا هاتن، داود بیست و دوو هه‌زار پیاوی له ئارامییه‌كان كوشت.
- 6
- ئیتر داود له شانشینی ئارامییه‌كانی دیمه‌شق سه‌ربازگه‌ی دانا، ئارامییهكانیش هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داود و سه‌رانه‌یان بۆ ده‌هێنا. داودیش ڕووی له هه‌ركوێ ده‌كرد، یه‌زدان سه‌ركه‌وتووی ده‌كرد.
- 7
- پاشان داود قه‌ڵغانه زێڕینه‌كانی ئه‌فسه‌ره‌كانی هه‌ده‌دعه‌زه‌ری برد و هێنایه ئۆرشه‌لیم.
- 8
- هه‌روه‌ها داود بڕۆنزێكی زۆریشی له ته‌ڤه‌ح و كوون برد كه شارۆچكه‌ی هه‌ده‌دعه‌زه‌ر بوون، به‌وه بوو كه سلێمان حه‌وزه بڕۆنزییهكه[a] و كۆڵه‌كه‌كان و قاپوقاچاغه بڕۆنزییهكانی دروستكرد.
- 9
- كاتێك تۆعوی پاشای حه‌مات بیستی كه داود هه‌موو سوپاكه‌ی هه‌ده‌دعه‌زه‌ری پاشای چۆڤای به‌زاندووه،
- 10
- هه‌دۆرامی كوڕی نارد بۆ لای داودی پاشا بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تی بپرسێت و پیرۆزبایی لێ بكات كه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌دعه‌زه‌ر جه‌نگاوه و به‌زاندوویه‌تی، چونكه هه‌ده‌دعه‌زه‌ر له جه‌نگدا بوو له دژی تۆعو. هه‌دۆرامیش له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆیدا هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێكی زێڕ و زیو و بڕۆنزی هێنابوو.
- 11
- داودی پاشا ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ یه‌زدان ته‌رخان كرد، هه‌روه‌ك ئه‌و زێڕ و زیوه‌ی ته‌رخان كرد كه له هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه بردبووی: ئه‌دۆم، مۆئاب، عه‌مۆن، فه‌له‌ستی و عهمالێقییهكان.
- 12
- ئه‌بیشه‌یی كوڕی چه‌رویاش له دۆڵی خوێ[b] هه‌ژده هه‌زاری له ئه‌دۆمییه‌كان كوشت.
- 13
- له خاكی ئه‌دۆم سه‌ربازگه‌ی دانا و هه‌موو ئه‌دۆمییه‌كان هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داود، داود ڕووی له هه‌ركوێ ده‌كرد، یه‌زدان سه‌ركه‌وتووی ده‌كرد.
- كاربه‌ده‌سته‌كانی داود
- 14
- داود پاشایه‌تی هه‌موو ئیسرائیلی كرد، دادوه‌ری و ڕاستودروستی بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌ی په‌یڕه‌و كرد.
- 15
- یۆئابی كوڕی چه‌رویاش سوپاسالار بوو؛ یه‌هۆشافاتی كوڕی ئه‌حیلودیش تۆماركار بوو؛
- 16
- سادۆقی كوڕی ئه‌حیتوڤ و ئه‌حیمه‌له‌خی كوڕی ئه‌بیاتار كاهین بوون؛ شه‌ڤشا خامه‌ی نهێنی[c] بوو؛
- 17
- به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداع فه‌رمانده‌ی كریتی و پهلهتییهكان[d] بوو؛ كوڕه‌كانی داودیش ده‌سته ڕاستی پاشا بوون.
- a. 18:8 كۆگای ئاو بووه، هه‌روه‌ها پێی گوتراوه ده‌ریا، \+xt بڕوانه ده‌رچوون 30:17-21.\+xt*
- b. 18:12 دۆڵی خوێ: ده‌كه‌وێته باشووری ده‌ریای مردوو. بڕوانه زه‌بووره‌كان 60.
- c. 18:16 ڕازپۆش.
- d. 18:17 كریتییه‌كان و پهلهتییهكان دوو له‌شكری ڕاهێنراو بوون له‌سه‌ر مه‌شقی سه‌ربازی.