عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
لێڤی 
1
کوڕەکانی لێڤی:
گێرشۆن، قەهات و مەراری.
2
کوڕەکانی قەهات:
عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.
3
منداڵەکانی عەمرام:
هارون، موسا و مریەم.
کوڕەکانی هارون:
ناداب، ئەبیهو، ئەلعازار و ئیتامار.
4
ئەلعازار فینەحاسی بوو،
فینەحاس ئەبیشوەعی بوو،
5
ئەبیشوەع بوقی بوو،
بوقی عوزیی بوو،
6
عوزی زەرەحیای بوو،
زەرەحیا مەرایۆتی بوو،
7
مەرایۆت ئەمەریای بوو،
ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،
8
ئەحیتوڤ سادۆقی بوو،
سادۆق ئەحیمەعەچی بوو،
9
ئەحیمەعەچ عەزەریای بوو،
عەزەریا یۆحانانی بوو،
10
یۆحانانیش عەزەریای بوو ئەوەی کاهینیێتی کرد لەو پەرستگایەدا کە سلێمان لە ئۆرشەلیم بنیادی نا.
11
هەروەها عەزەریا ئەمەریای بوو،
ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،
12
ئەحیتوڤ سادۆقی بوو،
سادۆق شەلومی بوو،
13
شەلوم حیلقیای بوو،
حیلقیا عەزەریای بوو،
14
عەزەریا سەرایای بوو و
سەرایا یەهۆچاداقی بوو.
15
یەهۆچاداقیش بەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر.
16
کوڕەکانی لێڤی:
گێرشۆن، قەهات و مەراری.
17
ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە:
لیبنی و شیمعی.
18
کوڕەکانی قەهاتیش:
عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.
19
کوڕەکانی مەراریش:
مەحلی و موشی.
ئەمانەش خێڵەکانی لێڤین بەپێی باوباپیرانیان:
20
لە گێرشۆن بەرەو خوارەوە:
لیبنی کوڕی گێرشۆن، یەحەت کوڕی لیبنی،
زیما کوڕی یەحەت،
21
یۆئاح کوڕی زیما،
عیدۆ کوڕی یۆئاح، زەرەح کوڕی عیدۆ و
یەئاتەرەی کوڕی زەرەح.
22
نەوەی قەهات:
عەمیناداب کوڕی قەهات، قۆرەح کوڕی عەمیناداب،
ئەسسیر کوڕی قۆرەح،
23
ئەلقانە کوڕی ئەسسیر،
ئەبیاساف کوڕی ئەلقانە، ئەسسیر کوڕی ئەبیاساف،
24
تەحەس کوڕی ئەسسیر، ئوریێل کوڕی تەحەس،
عوزیا کوڕی ئوریێل، شائوول کوڕی عوزیا.
25
نەوەی ئەلقانە:
عەماسەی و ئەحیمۆت کوڕی ئەلقانە بوون،
26
ئەحیمۆتیش کوڕەکەی ناوی ئەلقانە بوو، چۆفەییش کوڕی ئەلقانە،
نەحەت کوڕی چۆفەی،
27
ئەلیاب کوڕی نەحەت،
یەرۆحام کوڕی ئەلیاب، ئەلقانە کوڕی یەرۆحام،
ساموئێل کوڕی ئەلقانە.
28
کوڕەکانی ساموئێلیش:
نۆبەرەکەی یۆئێل و
دووەمیان ئەبیا.
29
نەوەی مەراری:
مەحلی کوڕی مەراری، لیبنی کوڕی مەحلی،
شیمعی کوڕی لیبنی، عوزا کوڕی شیمعی،
30
شیمەعە کوڕی عوزا، حەگییا کوڕی شیمەعە
و عەسایا کوڕی حەگییا.
مۆسیقاژەنەکانی پەرستگا 
31
ئەم کەسانە ئەوانە بوون کە داود بۆ سەرپەرشتیکردنی ژەنینی مۆسیقا داینان لە ماڵی یەزدان، پاش ئەوەی سندوقەکەی پەیمان جێگیر بوو.
32
ئەوان لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن لەناو چادری پەرستندا بە ژەنینی مۆسیقا خزمەتیان دەکرد، هەتا ئەو کاتەی سلێمان پەرستگای یەزدانی لە ئۆرشەلیمدا بنیاد نا، هەروەها ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەپێی ئەو ڕێکخستنەی بۆیان دانرابوو.
33
ئەمانە ئەوانەن لەگەڵ کوڕەکانیاندا خزمەتیان دەکرد:
لە نەوەی قەهاتییەکان:
هێیمانی مۆسیقاژەن
کوڕی یۆئێلی، کوڕی ساموئێلی،
34
کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یەرۆحامی،
کوڕی ئەلیێلی، کوڕی تۆوەحی،
35
کوڕی چوفی، کوڕی ئەلقانەی،
کوڕی مەحەتی، کوڕی عەماسەیی،
36
کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یۆئێلی،
کوڕی عەزەریای، کوڕی سەفەنیای،
37
کوڕی تەحەسی، کوڕی ئەسسیری،
کوڕی ئەبیاسافی، کوڕی قۆرەحی،
38
کوڕی یەسهاری، کوڕی قەهاتی،
کوڕی لێڤی، کوڕی ئیسرائیل.
39
ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش:
ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی،
40
کوڕی میکائیلی، کوڕی بەعەسێیای،
کوڕی مەلکیای،
41
کوڕی ئەتنیی،
کوڕی زەرەحی، کوڕی عەدایای،
42
کوڕی ئێیتانی، کوڕی زیمای،
کوڕی شیمعیی،
43
کوڕی یەحەتی،
کوڕی گێرشۆنی، کوڕی لێڤی؛
44
هەروەها لە یاریدەدەرەکانیان کە لە نەوەی مەراری بوون، یاریدەدەری دەستە چەپی هێیمان:
ئێیتانی کوڕی قیشی، کوڕی عەبدی،
کوڕی مەلوخی،
45
کوڕی حەشەڤیای،
کوڕی ئەمەسیای، کوڕی حیلقیای،
46
کوڕی ئەمچی، کوڕی بانی،
کوڕی شەمەری،
47
کوڕی مەحلی،
کوڕی موشی، کوڕی مەراری،
کوڕی لێڤی.
48
برا لێڤییەکانی دیکەیان هەموو خزمەتەکانی دیکەی چادری پەرستنی ماڵی خودایان پێ سپێردرا.
49
بەڵام هارون و نەوەکانی لەسەر قوربانگای قوربانی سووتاندن و قوربانگای بخوور، پێشکەشکراویان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو کارەکانی پەیوەست بەو لە شوێنی هەرە پیرۆز و کەفارەتکردن بۆ ئیسرائیل، بەپێی هەموو ئەوەی موسای بەندەی خودا فەرمانی پێی کرد.
50
ئەمانەش نەوەی هارونن:
ئەلعازار کوڕی هارون، فینەحاس کوڕی ئەلعازار،
ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس،
51
بوقی کوڕی ئەبیشوەع،
عوزی کوڕی بوقی، زەرەحیا کوڕی عوزی،
52
مەرایۆت کوڕی زەرەحیا، ئەمەریا کوڕی مەرایۆت،
ئەحیتوڤ کوڕی ئەمەریا،
53
سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ
و ئەحیمەعەچ کوڕی سادۆق.
54
ئەمانەش ئەو ناوچانەیە کە نەوەی هارون لە خێڵی قەهاتییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، چونکە یەکەم تیروپشک بۆ ئەوان دەرچوو:
55
حەبرۆنیان پێدان لە خاکی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەریدا.
56
بەڵام کێڵگە و گوندەکانی دەوروبەری شارەکە بە کالێبی کوڕی یەفونە درا.
57
حەبرۆن کە شارێکی پەناگا بوو درایە نەوەی هارون، هەروەها لیڤنا، یەتیر، ئەشتەمۆع،
58
حیلێن، دەڤیر،
59
عاشان، یوتا و بێت‌شەمەش بە لەوەڕگاکانیانەوە.
60
لە خاکی هۆزی بنیامینیش، شارۆچکەکانی گبعۆن[a] ، گەڤەع، عالەمەت و عەناتۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە بەوان درا.
هەموو شارۆچکەکانیان سێزدە شارۆچکە بوون، بەگوێرەی خێڵەکانیان.
61
بە قەهاتییەکانی دیکەش لە خاکی خێڵەکانی نیوەی هۆزی مەنەشە دە شارۆچکە بە تیروپشک درا.
62
بە نەوەی گێرشۆنیش، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی هۆزەکانی یەساخار، ئاشێر، نەفتالی و لەو بەشەی هۆزی مەنەشەش کە لە باشانن، سێزدە شارۆچکە درا.
63
بە نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە بەشی هۆزەکانی ڕەئوبێن، گاد و زەبولون بە تیروپشک، دوازدە شارۆچکە درا.
64
ئیتر نەوەی ئیسرائیل ئەم شارۆچکانەیان بە لەوەڕگاکانیانەوە بە لێڤییەکان بەخشی.
65
هەروەها بە تیروپشک لە هۆزی نەوەی یەهودا و لە هۆزی نەوەی شیمۆن و لە هۆزی نەوەی بنیامین ئەو شارۆچکانەیان دا کە پێشتر ناویان برا.
66
هەندێک لە خێڵەکانی قەهاتییەکانیش شارۆچکەکانی سنووریان لە خاکی هۆزی ئەفرایم بوو.
67
لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شاری شەخەم وەک شاری پەناگا و گەزەر و
68
یۆقمەعام و بێت‌حۆرۆن و
69
ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە درا پێیان.
70
لە خاکی نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشەش، شارۆچکەکانی عانێر و بیلەعام بە لەوەڕگاکانیانەوە، بە خێڵەکانی دیکەی قەهاتییەکان درا.
71
نەوەی گێرشۆن ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت:
لە خاکی نیوەی هۆزی مەنەشە، شارۆچکەی گۆلان لە باشان و شارۆچکەی عەشتارۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
72
لە خاکی هۆزی یەساخاریش، شارۆچکەکانی قەدەش، داڤەرەت،
73
ڕامۆت و عانێم بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
74
لە خاکی هۆزی ئاشێریش، شارۆچکەکانی ماشال، عەبدۆن،
75
حوقۆق و ڕەحۆڤ بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
76
لە خاکی هۆزی نەفتالیش، شارۆچکەی قەدەش لە جەلیل و شارۆچکەکانی حەمۆن و قیریاتەیم بە لەوەڕگاکانیانەوە.
77
لێڤییەکانی دیکە کە لە نەوەی مەراری بوون ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت:
لە خاکی هۆزی زەبولون، شارۆچکەکانی یۆقنەعام، قەرتا، ڕمۆنۆ و تاڤۆر بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
78
لە خاکی هۆزی ڕەئوبێن لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا، شارۆچکەی بەچەر لە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی یەهچا،
79
قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
80
هەروەها لە خاکی هۆزی گادیش، شارۆچکەی ڕامۆت لە گلعاد و شارۆچکەکانی مەحەنەیم،
81
حەشبۆن و یەعزێر بە لەوەڕگاکانیانەوە.
  1. a. 6‏:60 گبعۆن: بڕوانە یەشوع 21‏:7‏‏.‏