عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گرنگی خۆشه‌ویستی
- 1
- ئه‌گه‌ر به زمانه‌كانی خه‌ڵك و فریشته بدوێم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێت، ئه‌وا بوومه‌ته ده‌هۆڵی به گرمه‌گرم و زوڕنای به زیڕه‌زیڕ.
- 2
- ئه‌گه‌ر په‌یامی خودا ڕابگه‌یه‌نم و هه‌موو نهێنی و زانیارییه‌ك بزانم و باوه‌ڕێكی ته‌واویشم هه‌بێت بۆ هه‌ڵكه‌ندنی چیا، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیم.
- 3
- ئه‌گه‌ر هه‌موو سامانم ده‌رخوارد بده‌م و هه‌تا سووتان له‌شم دابنێم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ سوودێكم نابێت.
- 4
- خۆشه‌ویستی پشوودرێژییه، خۆشه‌ویستی نیانییه. خۆشه‌ویستی ئیره‌یی نییه، شانازی نییه، لووتبه‌رزی نییه.
- 5
- به‌دڕه‌وشتی نییه، بۆ خۆی داوا ناكات، زوو تووڕه نابێت و خراپه‌كان تۆمار ناكات.
- 6
- به خراپه دڵخۆش نابێت، به‌ڵكو به ڕاستی دڵشاد ده‌بێت.
- 7
- به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت، باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك[a] ده‌كات، هیوا به هه‌موو شتێك ده‌خوازێت، بۆ هه‌موو شتێك ئارام ده‌گرێت.
- 8
- خۆشه‌ویستی هه‌رگیز نافه‌وتێت، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خودا ده‌وه‌ستێت، قسه‌كردن به زمانه ڕۆحییهكانیش كۆتایی پێدێت، زانیاریش نامێنێت،
- 9
- چونكه زانیاریمان سنوورداره، هه‌روه‌ها توانای ئێمه بۆ ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خودا سنوورداره،
- 10
- به‌ڵام كاتێك ته‌واوه‌كه دێت، سنووردارییهكه نامێنێت[b] .
- 11
- كه منداڵ بووم، وه‌ك منداڵێك قسه‌م ده‌كرد، وه‌ك منداڵێك بیرم ده‌كرده‌وه، وه‌ك منداڵێك لێكم ده‌دایه‌وه. كه بوومه پیاو، ئه‌وه‌ی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا.
- 12
- جا ئێستا له ته‌مدا ته‌ماشای ئاوێنه ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه. ئێستا هه‌ندێك ده‌زانم، به‌ڵام دواتر به ته‌واوی ده‌زانم، هه‌روه‌ك چۆن ته‌واو ناسراوم.
- 13
- ئێستا ئه‌م سێیانه ده‌مێننه‌وه: باوه‌ڕ و هیوا و خۆشه‌ویستی، به‌ڵام گه‌وره‌ترینیان خۆشه‌ویستییه.
- a. 13:7 مه‌به‌ست هه‌موو شتێك له خوداوه.
- b. 13:10 له‌گه‌ڵ هاتنی مه‌سیح هه‌موو ئه‌وه‌ی ته‌واو نییه له‌ناوده‌چێت.