عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- تاقیكردنه‌وه‌ی ڕۆحه‌كان
- 1
- خۆشه‌ویستان، بڕوا به هه‌موو ڕۆحێك مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕۆحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه، بزانن ئایا له خوداوه‌یه، چونكه زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن به جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
- 2
- ڕۆحی خودا به‌مه ده‌ناسنه‌وه: هه‌ر ڕۆحێك دان به‌وه‌دا بنێت كه عیسای مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه، ئه‌وا ئه‌و ڕۆحه له خوداوه‌یه،
- 3
- به‌ڵام هه‌ر ڕۆحێكیش دان به عیسادا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و ڕۆحه له خوداوه نییه. ئه‌و ڕۆحه دژه مه‌سیحه كه بیستووتانه دێت و ئێستا وا له جیهاندایه.
- 4
- ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كان، ئێوه له خوداوه‌ن و به‌سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره درۆزنانه‌دا زاڵ بوون، چونكه ڕۆحی خودا ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دایه گه‌وره‌تره له ڕۆحی شه‌یتان ئه‌وه‌ی له جیهاندایه.
- 5
- ئه‌وان سه‌ر به جیهانن، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن له جیهانه‌وه‌یه و جیهان گوێیان لێ ده‌گرێت.
- 6
- ئێمه له خوداوه‌ین و ئه‌وه‌ی خودا بناسێت گوێمان لێ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له خوداوه نه‌بێت گوێمان لێ ناگرێت. ڕۆحی ڕاستی و ڕۆحی چه‌واشه به‌مه ده‌ناسین.
- خودا خۆشه‌ویستییه
- 7
- خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبوێ، چونكه خۆشه‌ویستی له خوداوه‌یه و ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌ی خۆشده‌وێت له خوداوه له‌دایك بووه و خودا ده‌ناسێت.
- 8
- ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌ی خۆشنه‌وێت خودای نه‌ناسیوه، چونكه خودا خۆشه‌ویستییه.
- 9
- به‌م شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خودا له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وت: خودا كوڕه تاقانه‌كه‌ی خۆی نارده جیهان تاكو به‌هۆیه‌وه بژین.
- 10
- خۆشه‌ویستی له‌مه‌دایه: نه‌ك ئێمه خودامان خۆش‌ویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشی‌ویستین و كوڕه‌كه‌ی بۆ كه‌فاره‌تی[a] گوناهه‌كانمان نارد.
- 11
- خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر خودا به‌م شێوه‌یه خۆشی‌ویستین، پێویسته له‌سه‌رمان یه‌كتریمان خۆشبوێ.
- 12
- هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه. ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆشبوێ، ئه‌وا به یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ خودا ده‌ژین و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له ناخماندا ته‌واوه.
- 13
- به‌م شێوه‌یه ده‌زانین كه ئێمه به یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ خودا ده‌ژین و خودا‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژیێت، ئه‌و له ڕۆحی خۆی پێداوین.
- 14
- ئێمه‌ش بینیمان و شایه‌تی ده‌ده‌ین كه باوك كوڕی خۆی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕزگاركه‌ری جیهان.
- 15
- هه‌ركه‌سێك دانی پێدا بنێت كه عیسا كوڕی خودایه، ئه‌وا خودا به یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌ژیێت، ئه‌ویش به یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ خودا ده‌ژیێت.
- 16
- ئێمه‌ش ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی خودا كه بۆ ئێمه‌یه ناسیمان و باوه‌ڕمان پێكرد.
خودا خۆشه‌ویستییه. ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویستیدا ده‌ژیێت، ئه‌وا به یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ خودا ده‌ژیێت، خودا‌ش به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌ژیێت. - 17
- به‌م شێوه‌یه خۆشه‌ویستی له نێوماندا گه‌یشتووه‌ته ته‌واوه‌تی تاكو له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا دڵنیا بین، چونكه ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌دا وه‌ك عیسا ده‌بین.
- 18
- خۆشه‌ویستی ترسی تێدا نییه، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی ته‌واو ترس ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه، چونكه ترس له سزاوه دێت. ئه‌وه‌ی بترسێت له خۆشه‌ویستیدا ته‌واو نه‌بووه.
- 19
- خۆشمانده‌وێت، چونكه یه‌كه‌م جار ئه‌و خۆشی‌ویستووین.
- 20
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك گوتی: «خودام خۆشده‌وێت» و ڕقی له خوشكی یان براكه‌ی بێته‌وه، ئه‌وه درۆزنه، چونكه ئه‌وه‌ی خوشك و برای خۆی خۆشنه‌وێت كه بینیویه‌تی، ناتوانێت خودای خۆشبوێ كه نه‌یبینیوه.
- 21
- له ئه‌وه‌وه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان دراوه‌تێ: ئه‌وه‌ی خودای خۆشبوێ، با خوشكه‌كه و براكه‌شی خۆشبوێ.
- a. 4:10 ئه‌م قوربانییه‌یه كه تووڕه‌یی خودا لاده‌دات.