عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئه‌لیاس و عۆبه‌دیا
- 1
- دوای ماوه‌یه‌كی زۆر، له ساڵی سێیه‌می وشكه‌ساڵی فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ ئه‌لیاس هات: «بڕۆ و خۆت بۆ ئه‌حاڤ ده‌ربخه، منیش باران بۆ سه‌ر خاكه‌كه ده‌بارێنم.»
- 2
- جا ئه‌لیاس چوو خۆی بۆ ئه‌حاڤ ده‌ربخات.
قاتوقڕی له سامیره په‌ره‌ی سه‌ندبوو، - 3
- ئیتر ئه‌حاڤ بانگی عۆبه‌دیای كرد، كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆشكه‌كه‌ی ئه‌و بوو. عۆبه‌دیا كه‌سێكی له‌خواترس بوو،
- 4
- كاتێك كه ئیزابێل پێغه‌مبه‌ره‌كانی یه‌زدانی قڕكرد، عۆبه‌دیا سه‌د پێغه‌مبه‌ری برد و شاردنییه‌وه، هه‌ر په‌نجا و له ئه‌شكه‌وتێك و نان و ئاوی بۆ دابین كردن.
- 5
- ئه‌حاڤ به عۆبه‌دیای گوت: «به‌ناو خاكه‌كه‌دا بڕۆ هه‌موو دۆڵ و كانیاوه‌كان، به‌ڵكو گیا په‌یدا بكه‌ین و ئه‌سپ و هێستره‌كان به زیندوویی بهێڵینه‌وه و به ناچاری ئاژه‌ڵه‌كانمان سه‌رنه‌بڕین.»
- 6
- ئینجا خاكه‌كه‌یان له‌نێوانیان دابه‌ش كرد هه‌تا به‌ناویدا بڕۆن، ئه‌حاڤ به ته‌نها به ڕێگایه‌كدا ڕۆیشت و عۆبه‌دیاش به ته‌نها به ڕێگایه‌كی دیكه‌دا ڕۆیشت.
- 7
- كاتێك عۆبه‌دیا له ڕێگا بوو، تووشی ئه‌لیاس بوو، جا ناسییه‌وه و كڕنۆشی بۆ برد، گوتی: «ئه‌وه تۆی گه‌وره‌م، ئه‌لیاس؟»
- 8
- ئه‌ویش گوتی: «منم، بڕۆ به گه‌وره‌كه‌ت بڵێ: ”ئه‌لیاس لێره‌یه.“»
- 9
- عۆبه‌دیاش گوتی: «گوناهم چییه، هه‌تا خزمه‌تكاره‌كه‌ت بده‌یته ده‌ستی ئه‌حاڤ بۆ ئه‌وه‌ی بمكوژێت؟
- 10
- به یه‌زدانی زیندوو، خودای خۆت، گه‌لێك و پاشایه‌تییه‌ك نه‌ماوه پاشای گه‌وره‌كه‌م كه‌سێكی به‌دواتدا نه‌ناردبێ. ده‌یانگوت كه تۆ له‌لای ئه‌وان نیت، جا سوێندی ده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی له قسه‌كه‌یان دڵنیابێته‌وه.
- 11
- تۆش ئێستا ده‌ڵێیت: ”بڕۆ به گه‌وره‌كه‌ت بڵێ، ’ئه‌لیاس لێره‌یه.‘“
- 12
- كاتێك كه من له‌لات ده‌ڕۆم ڕۆحی یه‌زدان هه‌ڵتده‌گرێت بۆ شوێنێك كه من نایزانم، جا كه ده‌چم و به ئه‌حاڤ ڕاده‌گه‌یه‌نم، ئه‌ویش ناتدۆزێته‌وه، من ده‌كوژێت. خۆشت ده‌زانیت خزمه‌تكاره‌كه‌ت له منداڵییه‌وه له‌خواترسه.
- 13
- ئایا ئه‌وه‌ی كه كردم به گه‌وره‌م ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، كاتێك ئیزابێل پێغه‌مبه‌ره‌كانی یه‌زدانی كوشت، منیش سه‌د پێغه‌مبه‌ری یه‌زدانم شارده‌وه، هه‌ر په‌نجا و له ئه‌شكه‌وتێك، نان و ئاوم بۆ دابین كردن.
- 14
- ئێستاش تۆ پێم ده‌ڵێیت: ”بڕۆ به پاشای گه‌وره‌ت بڵێ، ’ئه‌لیاس لێره‌یه،‘“ ئه‌ویش ده‌مكوژێت!»
- 15
- ئه‌لیاسیش گوتی: «به یه‌زدانی زیندوو، خودای سوپاسالار، ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستم، من ئه‌مڕۆ خۆم بۆ ئه‌حاڤ ده‌رده‌خه‌م.»
- ئه‌لیاس له كێوی كارمهل
- 16
- ئینجا عۆبه‌دیا چوو بۆ لای ئه‌حاڤ و پێی ڕاگه‌یاند، ئه‌حاڤیش چوو بۆ لای ئه‌لیاس.
- 17
- كاتێك ئه‌حاڤ ئه‌لیاسی بینی، پێی گوت: «ئه‌وه تۆی، ئه‌ی تێكده‌ری ئیسرائیل؟»
- 18
- ئه‌لیاسیش گوتی: «من ئیسرائیلم تێكنه‌داوه، به‌ڵكو تۆ و ماڵی باوكت ئه‌مه‌تان كردووه، به وازهێنانتان له فه‌رمانه‌كانی یه‌زدان و ملكهچبوونتان بۆ بهعلهكان.
- 19
- ئێستاش بنێره و له كێوی كارمهل هه‌موو ئیسرائیلم لێ كۆبكه‌وه، هه‌روه‌ها چوار سه‌د و په‌نجا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌عل و چوار سه‌د پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌شێراش، كه له‌سه‌ر خوانه‌كه‌ی ئیزابێل نان ده‌خۆن.»
- 20
- جا ئه‌حاڤ به‌دوای هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیلی‌دا نارد، هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی له كێوی كارمهل كۆكرده‌وه.
- 21
- ئه‌لیاسیش له هه‌موو گه‌ل چووه پێشه‌وه و گوتی: «هه‌تا كه‌ی له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا دوو دڵ ده‌بن؟ ئه‌گه‌ر یه‌زدان خودایه دوای بكه‌ون، ئه‌گه‌ر به‌علیش خودایه دوای ئه‌و بكه‌ون.»
به‌ڵام گه‌ل به یه‌ك وشه‌ش وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. - 22
- پاشان ئه‌لیاس به گه‌لی گوت: «به ته‌نها من به پێغه‌مبه‌ری یه‌زدان ماومه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌علیش چوار سه‌د و په‌نجا پیاون.
- 23
- دوو جوانه‌گامان[a] بده‌نێ، با ئه‌وان گایه‌ك بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن و له‌تی بكه‌ن و له‌سه‌ر تهختهدارهكان دایبنێن، به‌ڵام با ئاگری تێبه‌ر نه‌ده‌ن. منیش گایهكهی دیكه به‌و جۆره لێ ده‌كه‌م و له‌سه‌ر تهختهدارهكان دایده‌نێم و ئاگری تێبه‌ر ناده‌م.
- 24
- ئینجا به ناوی خوداوه‌ندی خۆتانه‌وه بپاڕێنه‌وه و منیش به ناوی یه‌زدانه‌وه ده‌پاڕێمه‌وه. ئه‌و خودایه‌ی كه به ئاگر وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌و خودایه.»
هه‌موو گه‌ل وه‌ڵامیان دایه‌وه و گوتیان: «قسه‌یه‌كی جوانه.» - 25
- ئینجا ئه‌لیاس به پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌علی گوت: «جوانهگایهك بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن و یه‌كه‌م جار ئێوه ئاماده‌ی بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه زۆرترن، به ناوی خوداوهندهكهشتانهوه بپاڕێنه‌وه، به‌ڵام ئاگری تێبه‌ر مه‌ده‌ن.»
- 26
- ئیتر ئه‌وان ئه‌و جوانه‌گایه‌یان برد كه پێیان درابوو، ئاماده‌یان كرد.
له به‌یانییه‌وه هه‌تا نیوه‌ڕۆ به ناوی به‌عله‌وه پاڕانه‌وه و گوتیان: «ئه‌ی به‌عل، وه‌ڵاممان بده‌وه!» به‌ڵام كوا ده‌نگ و كوا وه‌ڵام. هه‌روه‌ها به ده‌وری ئه‌و قوربانگایه‌دا هه‌ڵده‌به‌زینه‌وه كه دروستیان كردبوو. - 27
- له نیوه‌ڕۆدا ئه‌لیاس ده‌ستی به گاڵته‌پێكردنیان كرد و گوتی: «قاییمتر هاوار بكه‌ن! ئه‌و خوداوه‌نده! له‌وانه‌یه داڵغه‌ی لێدا بێت، چووبێته سه‌ر ئاو، له گه‌شت بێت، له‌وانه‌یه نوستبێت و ده‌بێت به‌ئاگا بهێنرێته‌وه.»
- 28
- ئه‌وانیش به ده‌نگی به‌رز هاواریان كرد، وه‌ك پیشه‌ی خۆیان به شمشێر و ڕم له خۆیان دا، هه‌تا خوێنیان لێ چۆڕایه‌وه.
- 29
- كاتێك عه‌سر داهات هه‌تا كاتی قوربانی ئێواره[b] حاڵیان كرد، به‌ڵام كوا ده‌نگ و كوا وه‌ڵام و كوا گوێگر؟
- 30
- ئه‌لیاس به هه‌موو گه‌لی گوت: «وه‌رنه پێشه‌وه بۆ لام.» ئه‌وانیش لێی چوونه پێشه‌وه. ئینجا قوربانگا وێرانكراوه‌كه‌ی یه‌زدانی چاككرده‌وه.
- 31
- پاشان ئه‌لیاس دوازده به‌ردی برد، هێنده‌ی ژماره‌ی هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی یاقوب كه فه‌رمایشتی یه‌زدانی بۆ هاتبوو، پێی فه‌رمووبوو: «ناوت ئیسرائیل ده‌بێت.»
- 32
- له‌و به‌ردانه قوربانگایه‌كی به ناوی یه‌زدان بنیاد نا و له ده‌وری قوربانگاكه ئاوه‌ڕۆیه‌كی دروستكرد كه جێگای دوو پێوانه[c] تۆوی تێدا ده‌بووه‌وه.
- 33
- ئینجا تهختهدارهكانی ڕێكخست و جوانهگاكهی له‌توپه‌ت كرد و له‌سه‌ر تهختهدارهكان داینا. ئینجا گوتی: «چوار گۆزه ئاو پڕ بكه‌ن و به‌سه‌ر قوربانییه‌كه و به‌سه‌ر دارهكانیدا بكه‌ن.»
- 34
- گوتی: «دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.» دووباره‌یان كرده‌وه.
گوتی: «سێ باره‌ی بكه‌نه‌وه.» سێ باره‌یان كرده‌وه. - 35
- جا ئاو له ده‌وری قوربانگاكه ڕۆیشت و ئاوهڕۆكهش پڕ بوو له ئاو.
- 36
- له كاتی پێشكه‌شكردنی قوربانی، ئه‌لیاسی پێغه‌مبه‌ر هاته پێشه‌وه و گوتی: «ئه‌ی یه‌زدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ با بزانرێت كه تۆ له ئیسرائیل خودایت، منیش به‌نده‌ی تۆم و به فه‌رمایشتی تۆ هه‌موو ئه‌م كارانه‌م كردووه.
- 37
- ئه‌ی یه‌زدان، وه‌ڵامم بده‌وه، وه‌ڵامم بده‌وه، با ئه‌م گه‌له بزانن كه تۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریت، تۆ دڵیان به‌ره‌و لای خۆت ڕاده‌كێشیت.»
- 38
- ئینجا ئاگری یه‌زدان كه‌وته خواره‌وه، قوربانی و ته‌خته‌دار و به‌رد و خۆڵه‌كه‌ی خوارد، ئاوی ناو ئاوهڕۆكهشی وشك كرد.
- 39
- كاتێك هه‌موو گه‌ل ئه‌وه‌یان بینی، به ڕوودا كه‌وتن و گوتیان: «یه‌زدان خودایه، یه‌زدان خودایه!»
- 40
- ئینجا ئه‌لیاس پێی گوتن: «پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌عل بگرن و مه‌هێڵن پیاوێكیان لێ ده‌رباز بێت.» ئه‌وانیش گرتیانن، ئه‌لیاس بردنییه خواره‌وه بۆ دۆڵی قیشۆن و له‌وێ سه‌ری بڕین.
- 41
- پاشان ئه‌لیاس به ئه‌حاڤی گوت: «بڕۆ بخۆ و بخۆوه، چونكه ده‌نگی بارانێكی زۆر دێت.»
- 42
- جا ئه‌حاڤ چوو بخوات و بخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌لیاس سه‌ركه‌وته سه‌ر لووتكه‌ی كارمهل، چه‌مایه‌وه سه‌ر زه‌وی و ده‌موچاوی خسته نێو ئهژنۆكانییهوه.
- 43
- به خزمه‌تكاره‌كه‌ی گوت: «هه‌سته، ڕووه‌و ده‌ریا بڕوانه.» ئه‌ویش هه‌ستا و ڕووه‌و ده‌ریا ڕوانی و گوتی: «هیچ نییه.»
ئه‌لیاسیش حه‌وت جار گوتی: «دیسان ته‌ماشا بكه‌وه.» - 44
- له جاری حه‌وته‌م گوتی: «ئه‌وه‌تا په‌ڵه هه‌ورێكی بچووك كه هێنده‌ی له‌پی ده‌ستێك ده‌بێت له ده‌ریاوه به‌رز ده‌بێته‌وه.»
ئینجا ئه‌لیاس گوتی: «بڕۆ به ئه‌حاڤ بڵێ: ”گالیسكهكهت ئاماده بكه و بڕۆ خواره‌وه با بارانه‌كه ڕێت لێ نه‌گرێت.“» - 45
- ئاسمان له‌م لاوه بۆ ئه‌و لا به هه‌ور و با ڕه‌شداگه‌ڕا و بارانێكی زۆر باری، ئه‌حاڤ سوار بوو و چوو بۆ یه‌زره‌عیل.
- 46
- هێزی یه‌زدان بۆ ئه‌لیاس هات، ناوقه‌دی به‌ست و له‌به‌رده‌م ئه‌حاڤه‌وه ڕایكرد، هه‌تا گه‌یشته یه‌زره‌عیل.
- a. 18:23 له‌و كاته‌وه‌ی كه گوێره‌كه‌ی نێر له شیر ده‌بڕدرێته‌وه پێی ده‌گوترێت (نۆبه‌ن) یان (جوانه‌گا).
- b. 18:29 مه‌به‌ستی له قوربانی ئێوارانی په‌رستگای یه‌زدانه. \+xt بڕوانه ده‌رچوون 29:38-41.\+xt*
- c. 18:32 دوو پێوانه: عیبری: دوو \+tl سه‌ئا\+tl*، نزیكه‌ی پازده لیتر.