عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فێركارانی دووڕوو و درۆزن
- 1
- ڕۆح به ڕاشكاوی ده‌فه‌رموێ، له كۆتایی ڕۆژگاردا هه‌ندێك له باوه‌ڕ هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، شوێنی ڕۆحی چه‌واشه و فێركردنه‌كانی ڕۆحه پیسه‌كان ده‌كه‌ون،
- 2
- له دووڕوویی درۆزنان، ویژدانیان داخكراوه.
- 3
- هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه[a] ده‌كه‌ن، فه‌رمانی نه‌خواردن ده‌ده‌ن له‌و خۆراكه‌ی كه خودا به‌دییهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به سوپاسی باوه‌ڕداران و ڕاستیناسان وه‌ربگیردرێت.
- 4
- هه‌موو به‌دیهێنراوی خودا چاكه، ئه‌گه‌ر شتێك به سوپاسه‌وه وه‌رگیرا ڕه‌ت ناكرێته‌وه،
- 5
- چونكه به وشه‌ی خودا و نوێژه‌وه پیرۆزكراوه.
- خزمه‌تكاری باشی مه‌سیح
- 6
- ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه ڕێنمایی خوشكان و برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته خزمه‌تكارێكی باشی عیسای مه‌سیح، به وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.
- 7
- ئه‌فسانه‌ی پووچ و هه‌قایه‌تی پیرێژنان ڕه‌ت بكه‌وه، به‌ڵام مه‌شق بكه له‌سه‌ر له‌خواترسی.
- 8
- وه‌رزشی جه‌سته‌یی بۆ هه‌ندێك شت سوودبه‌خشه، به‌ڵام له‌خواترسی بۆ هه‌موو شتێك سوودبه‌خشه، چونكه به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه.
- 9
- ئه‌م قسه‌یه ڕاسته و شایانی ته‌واو په‌سه‌ندكردنه.
- 10
- بۆ ئه‌مه ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین، كه هیوامان به خودای زیندووه، ئه‌وه‌ی ڕزگاركه‌ری هه‌موو خه‌ڵكه، به تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.
- 11
- به‌م شتانه ڕاسپێره و فێر بكه.
- 12
- با كه‌س سووكایه‌تی به گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه نموونه‌ی باوه‌ڕداران له قسه و ڕه‌فتاردا، له خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕ و پاكیتدا.
- 13
- هه‌تا دێم بایه‌خ به خوێندنه‌وه‌ی گشتی نووسراوه پیرۆزه‌كان و وتاردان و فێركردن بده.
- 14
- ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له تۆدایه پشتگوێی مه‌خه، ئه‌وه‌ی به پێشبینی وه‌رتگرتووه كاتێك پیرانی كڵێسا ده‌ستیان له‌سه‌ر دانایت.
- 15
- بایه‌خ به‌م شتانه بده، هه‌موو توانای خۆتی تێدا به‌كاربهێنه، تاكو پێشكه‌وتنت بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت.
- 16
- ئاگاداری خۆت و فێركردنت به، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.
- a. 4:3 فه‌لسه‌فه‌یه‌كی یۆنانییه و ده‌ڵێت هه‌موو شتێكی ماددی به خراپه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئیتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژن خراپه‌یه.