عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- په‌لاماری شیشه‌ق بۆ سه‌ر ئۆرشه‌لیم
- 1
- ئه‌وه بوو كه پاشایه‌تییه‌كه‌ی ڕه‌حه‌ڤه‌عام جێگیر و به‌هێز بوو، ئه‌و و هه‌موو ئه‌و ئیسرائیلییانه‌شی[a] كه له‌گه‌ڵیدا بوون، وازیان له فێركردنه‌كانی یه‌زدان هێنا.
- 2
- له پێنجه‌مین ساڵی پاشایه‌تی ڕه‌حه‌ڤه‌عام، شیشه‌قی پاشای میسر هێرشی كرده سه‌ر ئۆرشه‌لیم، چونكه ناپاكییان له‌گه‌ڵ یه‌زدان كرد.
- 3
- شیشه‌ق به هه‌زار و دوو سه‌د گالیسكه، شه‌ست هه‌زار سوار و سه‌ربازێكی بێشوماری لیبی، سوخی و كوشی[b] كه له میسره‌وه له‌گه‌ڵی هاتبوون،
- 4
- شاره قهڵابهندهكانی یه‌هودای گرت و هاته سه‌ر ئۆرشه‌لیم.
- 5
- پاشان شه‌مه‌عیای پێغه‌مبه‌ر هات بۆ لای ڕه‌حه‌ڤه‌عام و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌هودا كه له ترسی شیشه‌ق له ئۆرشه‌لیم كۆببوونه‌وه و پێی گوتن: «یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”ئێوه وازتان له من هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه منیش له‌ناو ده‌ستی شیشه‌قدا وازم له ئێوه هێنا.“»
- 6
- ئه‌و كاته سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل و پاشاش خۆیان نزم كرده‌وه و گوتیان: «یه‌زدان دادپه‌روه‌ره!»
- 7
- كه یه‌زدان بینی خۆیان نزم كرده‌وه، فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ شه‌مه‌عیا هات و فه‌رمووی: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان نزم كرده‌وه، له‌ناویان نابه‌م، به‌ڵكو خێرا ده‌ربازیان ده‌كه‌م و له‌سه‌ر ده‌ستی شیشه‌ق تووڕه‌ییم به‌سه‌ر ئۆرشه‌لیمدا نابارێنم.
- 8
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بن به كۆیله‌ی ئه‌و هه‌تا جیاوازی نێوان خزمه‌تكردنی من و خزمه‌تكردنی پاشاكانی خاكه‌كانی دیكه بزانن.»
- 9
- كاتێك شیشه‌قی پاشای میسر په‌لاماری ئۆرشه‌لیمی دا، گه‌نجینه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشا و هه‌رچی هه‌بوو بردی، قه‌ڵغانه زێڕینهكانیشی برد كه سلێمان دروستی كردبوون.
- 10
- له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌حه‌ڤه‌عام پاشا له جێی ئه‌وانه قه‌ڵغانی بڕۆنزی دروستكرد و دایه ده‌ستی سه‌ركرده‌ی پاسه‌وانه‌كانی ده‌روازه‌ی كۆشكی شاهانه.
- 11
- هه‌ر كاتێك پاشا بۆ په‌رستگای یه‌زدان ده‌چوو، پاسه‌وانه‌كان قه‌ڵغانه‌كانیان هه‌ڵده‌گرت و له‌گه‌ڵیدا ده‌چوون، پاشان ده‌یانگه‌ڕانده‌وه ژووری پاسه‌وانه‌كان.
- 12
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌حه‌ڤه‌عام خۆی نزم كرده‌وه، تووڕه‌ییه‌كه‌ی یه‌زدان دامركایه‌وه و به ته‌واوی له‌ناوی نه‌برد، هه‌روه‌ها هه‌ندێك كاری چاكیش له یه‌هودا به‌دی كراوه.
- 13
- ڕه‌حه‌ڤه‌عام پاشا ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ئۆرشه‌لیم به‌هێز كرد و به‌رده‌وام بوو له پاشایه‌تیكردنی، ته‌مه‌نی چل و یه‌ك ساڵ بوو كاتێك بوو به پاشا و حه‌ڤده ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، ئه‌و شاره‌ی كه یه‌زدان هه‌ڵیبژارد له‌نێو هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل‌دا هه‌تا ناوی خۆی تێیدا دابنێت. دایكیشی ناوی نه‌عمای عه‌مۆنی بوو.
- 14
- ئه‌و خراپه‌كاری كرد، چونكه به هه‌موو دڵ ڕووی له خودا نه‌كردبوو.
- 15
- ڕووداوه‌كانی پاشایه‌تی ڕه‌حه‌ڤه‌عام له سه‌ره‌تاوه هه‌تا كۆتایی له تۆماره‌كانی شه‌مه‌عیا پێغه‌مبه‌ر و له بینینه‌كانی عیدۆ ده‌رباره‌ی ڕهچهڵهكهكان نووسراون. به‌رده‌وام جه‌نگ له‌نێوان ڕه‌حه‌ڤه‌عام و یارۆڤعام هه‌بوو.
- 16
- ئیتر ڕه‌حه‌ڤه‌عام له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه و له شاری داود به خاك سپێردرا، ئه‌بیای كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- a. 12:1 واته خه‌ڵكی یه‌هودا.
- b. 12:3 خه‌ڵكی وڵاتێك كه له سه‌رووی ڕووباری نیل بوو، لێره و له \+xt 16:8\+xt*.