عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاشایه‌تی ئه‌مه‌سیا
- 1
- ئه‌مه‌سیا كاتێك بوو به پاشا گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو، بیست و نۆ ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، دایكیشی ناوی یه‌هۆعه‌دین بوو، خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم بوو.
- 2
- ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو كردی، به‌ڵام نه‌ك به دڵێكی ته‌واوه‌وه.
- 3
- كاتێك جڵه‌وی پاشایه‌تییه‌كه له ده‌ستی جێگیر بوو، سزای مردنی به‌سه‌ر ئه‌و كاربهدهستانهدا سه‌پاند كه پاشای باوكیان كوشتبوو.
- 4
- به‌ڵام كوڕه‌كانی ئه‌وانی نه‌كوشت، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه‌ی كرد كه له په‌ڕتووكی ته‌وراتی موسادا نووسراوه، كه یه‌زدان فه‌رمانی داوه و فه‌رموویه‌تی: «باوك له جیاتی كوڕ ناكوژرێت و كوڕ له جیاتی باوك ناكوژرێت، هه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر گوناهی خۆی ده‌كوژرێت.»[a]
- 5
- ئه‌مه‌سیا یه‌هودای كۆكرده‌وه و به‌پێی بنه‌ماڵه‌كان داینان به فه‌رمانده‌ی هه‌زاران و سه‌دان له هه‌موو یه‌هودا و بنیامیندا. پاشان له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی سه‌رژمێری كرد و بینی سێ سه‌د هه‌زار پیاو كه ئاماده بوون بۆ جه‌نگ، پڕچه‌ككراو به ڕم و قه‌ڵغان بوون.
- 6
- هه‌روه‌ها سه‌د هه‌زار پاڵه‌وانی به‌هێزی له ئیسرائیل به سه‌د تالنت زیو[b] به‌كرێ گرت.
- 7
- به‌ڵام پیاوێكی خودا هات بۆ لای و گوتی: «ئه‌ی پاشا، با سوپای ئیسرائیل له‌گه‌ڵتدا نه‌یێت، چونكه یه‌زدان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نییه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌س له نه‌وه‌ی ئه‌فرایمدا نییه.
- 8
- هه‌تا ئه‌گه‌ر تۆش به ئازایه‌تییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆیت و شه‌ڕ بكه‌یت، ئه‌وا خودا له‌به‌رده‌م دوژمن ده‌تخات، چونكه له‌لای خودا هێز هه‌یه بۆ یارمه‌تیدان و بۆ خستنیش.»
- 9
- ئه‌مه‌سیا له پیاوه‌كه‌ی خودای پرسی: «ئه‌ی چی بكرێت بۆ ئه‌و سه‌د تالنته‌ی كه داومه‌ته چه‌ته‌كانی ئیسرائیل؟»
پیاوه‌كه‌ی خودا‌ش گوتی «یه‌زدان ده‌توانێت له‌وه زیاترت پێبدات.» - 10
- ئیتر ئه‌مه‌سیا ئه‌و بهكرێگیراوانهی جیا كرده‌وه كه له ئه‌فرایمه‌وه هاتبوون هه‌تا بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیش له یه‌هودا زۆر تووڕه بوون و به گڕی تووڕه‌ییه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆیان.
- 11
- به‌ڵام ئه‌مه‌سیا وره‌ی دایه به‌رخۆی و ڕابه‌رایه‌تی سوپاكه‌ی كرد بۆ دۆڵی خوێ[c] و ده هه‌زار كه‌سی له نه‌وه‌ی سێعیر كوشت،
- 12
- نه‌وه‌ی یه‌هوداش ده هه‌زاریان به زیندوویی لێ به دیل گرتن و هێنایانن بۆ سه‌ر خه‌ره‌ندێك[d] و له‌سه‌ر ههڵدێرهكهوه فڕێیان دانه خواره‌وه و هه‌موویان پارچه‌پارچه بوون.
- 13
- به‌ڵام ئه‌و چه‌تانه‌ی كه ئه‌مه‌سیا نه‌یهێشت له‌گه‌ڵیدا بچنه جه‌نگه‌كه، هێرشیان كرده سه‌ر شارۆچكه‌كانی یه‌هودا، له سامیره‌وه هه‌تا بێت‌حۆرۆن و سێ هه‌زاریان لێ كوشتن و تاڵانێكی زۆریشیان برد.
- 14
- پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌سیا له لێدانی ئه‌دۆمییه‌كان گه‌ڕایه‌وه، بته‌كانی نه‌وه‌ی سێعیری هێنا و كردنی به خوداوه‌ندی خۆی و كڕنۆشی بۆ بردن و بخووری بۆ سووتاندن.
- 15
- جا تووڕه‌یی یه‌زدان له ئه‌مه‌سیا جۆشا و پێغه‌مبه‌رێكی بۆ نارد و پێی گوت: «بۆچی داوای خوداوه‌نده‌كانی ئه‌و گه‌له‌ت كرد كه نه‌یانتوانی گه‌له‌كه‌ی خۆیان له ده‌ستت ده‌رباز بكه‌ن؟»
- 16
- كاتێك هێشتا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، پێی گوت: «ئایا تۆیان كردووه به ڕاوێژكاری پاشا؟ بێده‌نگ به با نهتكوژن!»
ئه‌و كاته پێغه‌مبه‌ره‌كه وه‌ستا، به‌ڵام گوتی: «زانیم كه خودا بڕیاری داوه به له‌ناوبردنت، چونكه ئه‌مه‌ت كرد و گوێت له ڕاوێژم نه‌گرت.» - 17
- پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودا ڕاوێژی كرد، ناردی به‌دوای یه‌هۆئاشی كوڕی یه‌هۆئاحازی كوڕی یێهوی پاشای ئیسرائیل‌دا و گوتی: «وه‌ره، با ڕووبه‌ڕوو شه‌ڕ بكه‌ین.»
- 18
- یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیلیش وه‌ڵامی ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودای دایه‌وه و گوتی: «خڕنووكی لوبنانی ناردی بۆ لای دار ئورزی لوبنانی و گوتی: ”كچه‌كه‌ت بده به كوڕه‌كه‌م هه‌تا ببێته ژنی،“ ئینجا ئاژه‌ڵێكی كێوی له لوبنان به‌سه‌ر خڕنووكهكهدا ڕۆیشت و پانی كرده‌وه.
- 19
- تۆ گوتت ئه‌دۆمم شكاندووه، ئێستا له‌خۆبایی بوویت، شانازیت كرد هه‌تا ڕێزداربیت، له ماڵی خۆت بمێنه‌وه! بۆچی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆتدا ده‌هێنیت؟ ئینجا ده‌كه‌ویت، خۆت و یه‌هوداش له‌گه‌ڵت.»
- 20
- به‌ڵام ئه‌مه‌سیا گوێی نه‌گرت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خوداوه بوو چونكه خودا ویستی بیانداته ده‌ستی یه‌هۆئاش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویان له خوداوه‌نده‌كانی ئه‌دۆم كرد.
- 21
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیل هێرشی برد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودا له بێتشه‌مه‌شی یه‌هودا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
- 22
- له ئه‌نجامدا یه‌هودا به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل تێك‌شكان، هه‌ركه‌سه و به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵات.
- 23
- ئه‌مه‌سیای پاشای یه‌هودا، كوڕی یۆئاشی كوڕی ئه‌حه‌زیا، له‌لایه‌ن یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیله‌وه له بێتشه‌مه‌ش به دیل گیرا. پاشان یه‌هۆئاش هێنای بۆ ئۆرشه‌لیم و شوورای ئۆرشه‌لیمی له ده‌روازه‌ی ئه‌فرایمه‌وه هه‌تا ده‌روازه‌ی گۆشه‌كه وێران كرد، كه چوار سه‌د باڵ[e] بوو.
- 24
- هه‌موو زێڕ و زیو و قاپوقاچاغهكانی ناو په‌رستگای خودا كه له‌لای عوبێد ئه‌دۆم بوو، هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌كانی كۆشكی پاشا و بارمته‌كانی برد و گه‌ڕایه‌وه سامیره.
- 25
- ئه‌مه‌سیای كوڕی یۆئاشی پاشای یه‌هوداش له‌دوای مردنی یه‌هۆئاشی كوڕی یه‌هۆئاحازی پاشای ئیسرائیل، پازده ساڵ ژیا.
- 26
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی ئه‌مه‌سیا له سه‌ره‌تاوه هه‌تا كۆتایی له په‌ڕتووكی پاشاكانی یه‌هودا و ئیسرائیل تۆمار كراون.
- 27
- له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌مه‌سیا له یه‌زدان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، له ئۆرشه‌لیم پیلانیان له دژی گێڕا و هه‌ڵات بۆ لاخیش، ئینجا چه‌ند پیاوێكیان به‌دوایدا نارده شاری لاخیش و له‌وێ كوشتیان.
- 28
- به ئه‌سپ هێنرایه‌وه ئۆرشه‌لیم و له‌وێ له شاری یه‌هودا له‌گه‌ڵ باوباپیرانی نێژرا.
- a. 25:4 له‌سه‌ر گوناهی خۆی ده‌كوژرێت: بڕوانه \+xt دواوتار 24:16\+xt*.
- b. 25:6 كه‌مێك زیاتر له 3,4 ته‌نی زیو ده‌بوو.
- c. 25:11 دۆڵی خوێ: ده‌كه‌وێته باشووری ده‌ریای مردوو.
- d. 25:12 شوێنێكی ڕێك و به‌رزه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا زۆر زه‌حمه‌ته، وه‌ك (خه‌ره‌ندی ڕه‌واندوز).
- e. 25:23 چوار سه‌د باڵ: نزیكه‌ی 180 مه‌تر.