عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاشایه‌تی یۆتام
- 1
- یۆتام كاتێك بوو به پاشا گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازده ساڵیش له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، ناوی دایكیشی یه‌روشای كچی سادۆق بوو.
- 2
- به هه‌مان شێوه‌ی عوزیای باوكی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو كردی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش نه‌چووه ناو پیرۆزگای یه‌زدان، به‌ڵام گه‌ل هێشتا گه‌نده‌ڵییان ده‌كرد.
- 3
- یۆتام ده‌روازه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌رستگای یه‌زدانی بنیاد نایه‌وه و كاری زۆریشی له‌سه‌ر شووراكه‌ی گردی عۆفه‌ل كرد.
- 4
- چه‌ند شارۆچكهیهكیشی له چیای یه‌هودا بنیاد نا و له دارستانهكانیشدا قه‌ڵا و قولله‌ی بنیاد نا.
- 5
- یۆتام له دژی پاشای عهمۆنییهكان جه‌نگا و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، عهمۆنییهكانیش له‌و ساڵه‌دا سه‌د تالنت[a] زیو و ده هه‌زار كۆر[b] گه‌نم و ده هه‌زاریشیان[c] له جۆ پێیدا. هه‌روه‌ها عهمۆنییهكان له ساڵی دووه‌م و سێیه‌میشدا ئه‌مه‌یان پێیدا.
- 6
- یۆتام به‌هێز بووه‌وه، چونكه به‌رده‌وام بوو له گوێڕایه‌ڵی بۆ یه‌زدان.
- 7
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یۆتام، له‌گه‌ڵ هه‌موو جه‌نگه‌كانی و كرده‌وه‌كانی، له په‌ڕتووكی پاشاكانی ئیسرائیل و یه‌هودا تۆمار كراون.
- 8
- یۆتام كاتێك بوو به پاشا گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازده ساڵیش له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد.
- 9
- ئیتر یۆتام له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه و له شاری داود نێژرا، ئاحازی كوڕیشی له جێی ئه‌و بوو به پاشا.
- a. 27:5 كه‌مێك زیاتر له 4،3 ته‌نی زیو ده‌بوو.
- b. 27:5 ده هه‌زار كۆر: نزیكه‌ی 1600 ته‌ن گه‌نم.
- c. 27:5 ده هه‌زار كۆر: نزیكه‌ی 3501 ته‌ن جۆ.