عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- پاش ته‌واوبوونی هه‌موو ئه‌مانه، ته‌واوی ئیسرائیل ئه‌وانه‌ی كه ئاماده بوون چوونه ناو شارۆچكه‌كانی یه‌هودا، به‌رده ته‌رخانكراوه‌كانیان شكاند و ستوونه ئهشێراكانیان بڕییه‌وه. له ته‌واوی خاكی یه‌هودا و بنیامین و ئه‌فرایم و مه‌نه‌شه نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی و قوربانگاكانیان ڕووخاند، هه‌تا ته‌واو بوون. پاشان هه‌موو ئیسرائیل هه‌ریه‌كه و گه‌ڕایه‌وه بۆ موڵكه‌كه‌ی خۆی له شارۆچكه‌كانیان.
- پیتاك بۆ ستایشكردن
- 2
- حه‌زقیا ئه‌ركی به كاهین و لێڤییهكان سپارد، هه‌ركه‌سه و به‌گوێره‌ی به‌ش و خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك كاهین یان لێڤی، بۆ كردنی قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبه‌شی، بۆ خزمه‌تكردن، بۆ وتنه‌وه‌ی سوپاسگوزاری و سروودی ستایشكردن له ده‌روازه‌كانی نشینگه‌ی یه‌زدان.
- 3
- پاشا به‌شێكی له سامانه‌كه‌ی خۆشی دا بۆ قوربانی سووتاندنهكان، قوربانی سووتاندنه‌كانی به‌یانییان و ئێواران و قوربانی سووتاندنه‌كانی شه‌ممه و سه‌ره‌مانگ و جه‌ژنه‌كان، به‌پێی ئه‌وه‌ی له ته‌وراتی یه‌زدان نووسراوه.
- 4
- هه‌روه‌ها فه‌رمانی به دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم دا، كه به‌شی كاهین و لێڤییهكان بدرێت هه‌تا بتوانن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ ته‌وراتی یه‌زدان.
- 5
- پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه بڵاو بووه‌وه، نه‌وه‌ی ئیسرائیل به دڵفراوانییه‌وه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می دانه‌وێڵه و شه‌رابی نوێ و زه‌یت و هه‌نگوین و هه‌موو به‌روبوومی كێڵگه‌یان به‌خشی. زۆریان هێنا، ده‌یه‌ك له هه‌موو شتێك.
- 6
- هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی ئیسرائیل و یه‌هودا ئه‌وانه‌ی كه له شارۆچكه‌كانی یه‌هودا نیشته‌جێ بوون، ئه‌وانیش ده‌یه‌كی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌یان هێنا، ده‌یه‌كی شته پیرۆزكراوهكان كه بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان ته‌رخانكراوه، هێنایان و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵیان كرد.
- 7
- له مانگی سێ ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌یان كرد و له مانگی حه‌وت كۆتاییان پێهێنا.
- 8
- كاتێك حه‌زقیا و سه‌ركرده‌كان هاتن و كۆمه‌ڵه‌كانیان بینی، ستایشی یه‌زدانیان كرد، داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی كرد.
- 9
- كاتێك حه‌زقیا له‌باره‌ی كۆمهڵكراوهكانهوه پرسیاری له كاهین و لێڤییهكان كرد،
- 10
- عه‌زه‌ریای سه‌رۆكی كاهینیش كه سه‌ر به ماڵی سادۆق بوو وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «له‌و كاته‌ی ده‌ستكراوه به هێنانی پیتاك بۆ په‌رستگای یه‌زدان، خواردوومانه و تێر بووین، زۆریشی لێ ماوه‌ته‌وه، چونكه یه‌زدان گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌ره‌كه‌تدار كردووه و ئه‌م به‌شه زۆره‌شی لێ ماوه‌ته‌وه.»
- 11
- حه‌زقیاش فه‌رمانی دا بۆ ئاماده‌كردنی ژووری ئه‌مبار له په‌رستگای یه‌زدان، ئه‌وانیش ئاماده‌یان كردن.
- 12
- ئینجا پیتاك و ده‌یه‌ك و شته ته‌رخانكراوه‌كانیان به ده‌ستپاكییه‌وه هێنا، كۆنهنیاهوی لێڤی لێپرسراویان بوو، شیمعی براشی جێگری بوو.
- 13
- یه‌حیێل، عه‌زه‌ریاهو، نه‌حه‌ت، عه‌ساهێل، یه‌ریمۆت، یۆزاڤاد، ئه‌لیێل، یه‌سمه‌خیاهو، مه‌حه‌ت و به‌نایا سه‌رپه‌رشتیار بوون له‌ژێر ده‌ستی كۆنهنیاهو و شیمعی برای، به‌پێی ئه‌و ڕێكخستنه‌ی كه حه‌زقیای پاشا و عه‌زه‌ریای لێپرسراوی یه‌كه‌م له په‌رستگای خودا دایاننا.
- 14
- قۆرێی كوڕی یمنه‌ی لێڤیش ده‌رگاوانی ڕۆژهه‌ڵات و به‌رپرسی به‌خشینه ئازاده‌كان[a] بوو كه به خودا ده‌به‌خشران، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی[b] به‌خشینه ئازاده‌كان و دیارییه ته‌رخانكراوه‌كان.
- 15
- له‌ناو شاره‌كانی كاهینان، عه‌ده‌ن و مینیامین و یێشوع و شه‌مه‌عیا و ئه‌مه‌ریا و شه‌خه‌نه‌یا به دڵسۆزییه‌وه یارمه‌تی قورێیان ده‌دا. هه‌ریه‌كه له به‌شی خۆی پێشكه‌شكراوه‌كانی به‌سه‌ر برا كاهینه‌كان دابه‌ش ده‌كرد، به‌بێ جیاوازی له‌نێوان گه‌وره و بچووك.
- 16
- سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، بۆ نێرینه‌ی ته‌مه‌ن سێ ساڵان به‌ره‌و سه‌ره‌وه دابه‌شیان كرد، ئه‌وانه‌ی له تۆماری ڕهچهڵهكدا نووسراون، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو په‌رستگای یه‌زدان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خزمه‌تی به‌شه‌كانیان به ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان هه‌ستن.
- 17
- دابه‌شكردن به‌سه‌ر كاهینان به‌گوێره‌ی تۆماری ڕه‌چه‌ڵه‌كی كاهینه‌كان بوو به‌پێی بنه‌ماڵه‌كانیان و بۆ لێڤییهكانیش له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌پێی خزمه‌تی به‌شه‌كانیان.
- 18
- به هه‌مان شێوه بۆ تۆماری ڕه‌چه‌ڵه‌كی هه‌موو ژن و منداڵ، كوڕ و كچه‌كانیان له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه، چونكه به دڵسۆزییه‌وه خۆیان ته‌رخان كرد.
- 19
- بۆ ئه‌و كاهینانهش كه له ده‌شتی ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی كاهینان و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ش دانیشتبوون، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له نه‌وه‌ی هارون بوون و له ڕه‌چه‌ڵه‌كی لێڤییهكان تۆمار كرابوون، ئه‌و پیاوانه‌ی كه ناویان دیاری كرابوون به‌شی هه‌موو نێرینه‌یه‌كی دابه‌ش كرد.
- 20
- حه‌زقیا ئه‌مه‌ی له هه‌موو یه‌هودا كرد و له‌به‌رچاوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی ئه‌وه‌ی كرد كه چاك و ڕێك و ڕاسته.
- 21
- له هه‌موو كارێك كه به‌گوێره‌ی ته‌ورات و فێركردنه‌كانی له خزمه‌تی په‌رستگای یه‌زدان ئه‌نجامی دا، ڕووی له خودا كرد و به هه‌موو دڵییه‌وه كاری كرد، ئیتر سه‌ركه‌وتوو بوو.
- a. 31:14 به‌خشینی ئازاد: بڕوانه \+xt ده‌رچوون 35:29 و 36:3.\+xt*
- b. 31:14 بۆ كاهینان دابه‌ش كراون، بڕوانه \+xt لێڤییهكان 7:14\+xt*.