عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئینجا گه‌لی خاكه‌كه یه‌هۆئاحازی كوڕی یۆشیایان برد و له جێی باوكی له ئۆرشه‌لیمدا كردیانه پاشا.
- پاشایه‌تی یه‌هۆئاحاز
- 2
- یه‌هۆئاحاز گه‌نجێكی بیست و سێ ساڵان بوو كه بوو به پاشا، سێ مانگ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد.
- 3
- دوای ئه‌وه پاشای میسر یه‌هۆئاحازی له ئۆرشه‌لیم لابرد و سه‌رانه‌ی به‌سه‌ر یه‌هودا سه‌پاند، سه‌د تالنت زیو[a] و تالنتێك زێڕ[b] .
- 4
- پاشای میسر ئه‌لیاقیمی برای یه‌هۆئاحازی كرد به پاشای یه‌هودا و ئۆرشه‌لیم، ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ یه‌هۆیاقیم، به‌ڵام نهخو یه‌هۆئاحازی برای برد و هێنای بۆ میسر.
- پاشایه‌تی یه‌هۆیاقیم
- 5
- یه‌هۆیاقیم گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو كه بوو به پاشا، یازده ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، له‌به‌رچاوی یه‌زدانی خودای خۆی خراپه‌كاری كرد.
- 6
- نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل په‌لاماری دا و به زنجیری بڕۆنز كۆتی كرد هه‌تا بۆ بابلی ببات.
- 7
- هه‌روه‌ها نه‌بوخودنه‌سر هه‌ندێك له قاپوقاچاغهكانی په‌رستگای یه‌زدانی هێنا بۆ بابل و خستنییه ناو په‌رستگاكه‌ی خۆیه‌وه له بابل.
- 8
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یه‌هۆیاقیم و كاره قێزه‌ونه‌كانی كه كردی و ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا بینرا، له په‌ڕتووكی پاشاكانی ئیسرائیل و یه‌هودا تۆمار كراون. ئیتر یههۆیاكینی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- پاشایه‌تی یههۆیاكین
- 9
- یههۆیاكین گه‌نجێكی هه‌ژده[c] ساڵان بوو كه بوو به پاشا، سێ مانگ و ده ڕۆژ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد.
- 10
- له به‌هاری ساڵ نه‌بوخودنه‌سر پاشا ناردی به‌دوایدا و له‌گه‌ڵ قاپوقاچاغه به‌نرخه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان هێنای بۆ بابل و سدقیای مامی یههۆیاكین بوو به پاشای یه‌هودا و ئۆرشه‌لیم.
- پاشایه‌تی سدقیا
- 11
- سدقیا گه‌نجێكی بیست و یه‌ك ساڵان بوو كه بوو به پاشا، یازده ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد،
- 12
- له‌به‌رچاوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی خراپه‌كاری كرد، له‌به‌رده‌م یه‌رمیا پێغه‌مبه‌ر خۆی نزم نه‌كرده‌وه كه به فه‌رمایشتی یه‌زدان ئاگاداری كرده‌وه.
- 13
- هه‌روه‌ها له نه‌بوخودنه‌سری پاشا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی به خودا سوێندی دا، جا كه‌لله‌ڕه‌قی كرد و دڵی كرد به به‌رد له ئاست گه‌ڕانه‌وه بۆ لای یه‌زدانی خودای ئیسرائیل.
- 14
- ته‌نانه‌ت هه‌موو كاهینه باڵاكان و گه‌ل ناپاكی زۆریان كرد به‌پێی هه‌موو نه‌ریته قێزه‌ونه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و په‌رستگایه‌ی یه‌زدانیان گڵاوكرد كه یه‌زدان له ئۆرشه‌لیمدا ته‌رخانی كردبوو.
- ڕووخاندنی شاری ئۆرشه‌لیم
- 15
- یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانیان به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی نێردراوهكانییهوه په‌یامی بۆ ده‌ناردن، چونكه به‌زه‌یی به گه‌له‌كه‌ی و به ماڵه‌كه‌یدا هاته‌وه.
- 16
- به‌ڵام گاڵته‌یان به نێردراوه‌كانی خودا كرد و نرخیان بۆ وشه‌كانی ئه‌و دانه‌نا و سووكایه‌تییان به پێغه‌مبه‌ره‌كانی كرد، هه‌تا تووڕه‌یی یه‌زدان له گه‌له‌كه‌ی ورووژا، به ڕاده‌یه‌ك كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو.
- 17
- ئیتر پاشای بابلییه‌كانی نارده سه‌ریان و له پیرۆزگاكهیاندا گه‌نجه‌كانی ئه‌وانی به شمشێر كوشت و به‌زه‌یی به كوڕ و كچی گه‌نج و پیر و ڕیش سپی‌دا نه‌هاته‌وه، به‌ڵكو هه‌موویانی دا به ده‌ستی نه‌بوخودنه‌سره‌وه.
- 18
- هه‌موو قاپوقاچاغهكانی په‌رستگای خودا له گه‌وره و بچووك، گه‌نجینه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان، گه‌نجینه‌كانی پاشا و كاربه‌ده‌سته‌كانی، هه‌مووی بۆ بابل هێنا.
- 19
- په‌رستگای خودایان سووتاند و شووراكه‌ی ئۆرشه‌لیمیان ڕووخاند و هه‌موو كۆشكه‌كانیان سووتاند و هه‌موو قاپوقاچاغه به‌هاداره‌كانیان له‌ناوبرد.
- 20
- ئه‌وانه‌ی مانه‌وه و به شمشێر نه‌كوژران، ڕاپێچی كردن بۆ بابل، جا بۆ خۆی و بۆ كوڕه‌كانی بوون به خزمه‌تكار هه‌تا كاتی به‌هێزبوونی شانشینی فارس.
- 21
- هه‌تا هاتنه‌دی فه‌رمایشتی یه‌زدان له‌سه‌ر زاری یه‌رمیا، هه‌تا زه‌وییه‌كه به ته‌واوی پشووی دا، چونكه له ماوه‌ی كاولبوونیدا پشووی دا هه‌تا ته‌واوبوونی حه‌فتا ساڵ.
- 22
- له ساڵی یه‌كه‌می كۆرشی پاشای فارس، بۆ به‌دیهێنانی په‌یامی یه‌زدان كه له‌سه‌ر زاری یه‌رمیاوه فه‌رمووبووی، یه‌زدان ڕۆحی كۆرشی پاشای فارسی هه‌ژاند. ئینجا بانگه‌وازێكی به‌ناو هه‌موو شانشینه‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها به نووسراویش فه‌رمانی دا:
- 23
- «كۆرشی پاشای فارس ئاوا ده‌ڵێت:
«”یه‌زدان، خودای ئاسمان هه‌موو شانشینه‌كانی زه‌وی داوه‌ته ده‌ستم، ڕایسپاردووم په‌رستگایه‌كی له ئۆرشه‌لیمی یه‌هودا بۆ بنیاد بنێم. كێ له ئێوه سه‌ر به گه‌له‌كه‌ی ئه‌وه، با یه‌زدان، خودای خۆی له‌گه‌ڵ بێت و بڕوات.“»
- a. 36:3 كه‌مێك زیاتر له 3,4 ته‌نی زیو ده‌بوو.
- b. 36:3 تالنتێك زێڕ: نزیكه‌ی 34 كیلۆگرام.
- c. 36:9 هه‌ژده ساڵ: بڕوانه \+xt دووه‌م پاشایان 24:8\+xt*.