عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاشایه‌تی ئاحاز
- 1
- له ساڵی حه‌ڤده‌یه‌می پاشایه‌تی په‌قه‌حی كوڕی ڕه‌مه‌لیاهو، ئاحازی كوڕی یۆتام بوو به پاشای یه‌هودا.
- 2
- ئاحاز گه‌نجێكی بیست ساڵان بوو كاتێك بوو به پاشا، شازده ساڵیش له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد. به پێچه‌وانه‌ی داودی باپیره گه‌وره‌ی، ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ڕاست بوو نه‌یكرد.
- 3
- هه‌مان ڕێچكه‌ی پاشاكانی ئیسرائیلی گرته‌به‌ر، ته‌نانه‌ت كوڕه‌كه‌شی كرده قوربانی سووتاندن، وه‌ك نه‌ریته قێزه‌ونه‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌ی كرد كه یه‌زدان له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ریكردن.
- 4
- هه‌روه‌ها له نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی و له‌سه‌ر گرده‌كان و له‌ژێر هه‌موو دارێكی سه‌وزدا قوربانی سه‌ربڕی و بخووری سووتاند.
- 5
- پاشان ڕه‌چینی پاشای ئارام و په‌قه‌حی كوڕی ڕه‌مه‌لیاهوی پاشای ئیسرائیل بۆ جه‌نگ سه‌ركه‌وتنه ئۆرشه‌لیم و ئاحازیان گه‌مارۆ دا، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌سه‌ریدا زاڵ بن.
- 6
- له‌و كاته‌دا ڕه‌چینی پاشای ئارام ئێله‌تی بۆ ئارامییه‌كان گه‌ڕانده‌وه و پیاوانی یه‌هودای له ئێله‌ت ده‌ركرد. ئهدۆمییهكانیش هاتنه ئێله‌ت و له‌وێ نیشته‌جێ بوون هه‌تا ئه‌مڕۆ.
- 7
- ئاحاز نێردراوی نارده لای تگله‌ت پلئه‌سه‌ری پاشای ئاشور و گوتی، «من خزمه‌تكار و له‌ژێر فه‌رمانی تۆم، سه‌ربكه‌وه و له ده‌ستی پاشای ئارام و پاشای ئیسرائیل ڕزگارم بكه كه‌وا لێم ڕاست بوونه‌ته‌وه.»
- 8
- هه‌روه‌ها ئاحاز ئه‌و زێڕ و زیوه‌ی له‌ناو په‌رستگای یه‌زدان و له‌ناو گه‌نجینه‌كانی كۆشكی پاشادا بوو بردی و به دیاری بۆ پاشای ئاشوری نارد.
- 9
- پاشای ئاشوریش به قسه‌ی كرد و هێرشی كرده سه‌ر دیمه‌شق و داگیری كرد. خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاپێچی «قییر» كرد، ڕه‌چینیشی كوشت.
- 10
- پاشان ئاحاز پاشا چوو بۆ دیمه‌شق بۆ بینینی تگله‌ت پلئه‌سه‌ری پاشای ئاشور. ئه‌و قوربانگایه‌ی بینی كه له دیمه‌شقه، ئیتر نه‌خشه‌ی قوربانگاكه و بیناسازییه‌كه‌ی به هه‌موو ورده‌كاری دروستكردنه‌وه، بۆ ئوریای كاهینی نارد.
- 11
- ئوریای كاهینیش قوربانگایه‌كی بنیاد نا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئاحازی پاشا له دیمه‌شقه‌وه ناردی، ئوریای كاهین ئه‌وه‌ی كرد هه‌تا ئاحازی پاشا له دیمه‌شق هاته‌وه.
- 12
- كاتێك پاشا له دیمه‌شق هاته‌وه، قوربانگاكه‌ی بینی و لێی نزیك بووه‌وه و پێشكه‌شكراوی له‌سه‌ر پێشكه‌ش كرد.
- 13
- قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی و پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر سووتاند، شه‌رابه پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی ڕشت، خوێنی قوربانی هاوبه‌شییه‌كه‌ی[a] خۆی به‌سه‌ر قوربانگاكه پرژاند.
- 14
- قوربانگا بڕۆنزییهكهی به‌رده‌م یه‌زدانیش، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م په‌رستگاكه بوو له‌نێوان قوربانگاكه و په‌رستگای یه‌زدان، بردی له‌لای باكووری قوربانگا نوێیه‌كه داینا.
- 15
- ئینجا ئاحاز پاشا فه‌رمانی به ئوریای كاهین كرد و پێی گوت: «له‌سه‌ر قوربانگا نوێیه گه‌وره‌كه، قوربانی سووتاندنی به‌یانییان و پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی ئێواران، قوربانی سووتاندنی پاشا، پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌كانی، قوربانی سووتاندنی هه‌موو خه‌ڵكی خاكه‌كه و پێشكه‌شكراوی دانهوێڵهكانیان له‌سه‌ری ده‌سووتێنیت. هه‌روه‌ها شه‌رابه پێشكهشكراوهكهیان و خوێنی هه‌موو قوربانی سووتاندنێك و هه‌موو قوربانی سهربڕاوێكی له‌سه‌ر ده‌پرژێنیت. به‌ڵام من قوربانگا بڕۆنزییهكه به‌كارده‌هێنم بۆ داواكردنی ڕێنمایی له خودا.»
- 16
- ئوریای كاهینیش هه‌مان ئه‌وه‌ی كرد كه ئاحازی پاشا فه‌رمانی پێ كرد.
- 17
- پاشان ئاحاز پاشا ته‌خته‌داری عه‌ره‌بانه‌كانی ئاو گواستنه‌وه‌شی بڕییه‌وه و ده‌ستشۆره‌كه‌ی له‌سه‌ری لابرد، حه‌وزه بڕۆنزییهكهشی[b] له‌سه‌ر گایه بڕۆنزییهكان هێنایه خواره‌وه كه له ژێری بوون و له‌سه‌ر جێگایه‌كی به‌ردڕێژكراو دانا.
- 18
- ئاحاز له پێناو ڕه‌زامه‌ندی پاشای ئاشور كه‌پری شه‌ممه‌ی لادا كه له‌ناو په‌رستگای یه‌زدان دروستكرابوو، ئه‌و ده‌روازه‌یه‌شی داخست كه پاشا لێیه‌وه ده‌هاته ژووره‌وه.
- 19
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی ئاحاز و ئه‌وه‌ی كردی له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی یه‌هودا تۆمار كراون.
- 20
- ئاحاز له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه و له‌گه‌ڵ باوباپیرانی له شاری داود نێژرا. ئیتر حه‌زقیای كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- a. 16:13 قوربانی هاوبه‌شی: ئه‌م قوربانییه هاوده‌می قوربانی سووتاندن بوو. ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌ستا به دابینكردنی ئه‌م قوربانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه به‌شی زۆری ئه‌م قوربانییه‌یان له‌به‌رده‌م خودا ده‌خوارد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیان. \+xt بڕوانه لێڤییهكان 7:11-15.\+xt*
- b. 16:17 كۆگای ئاو بووه، هه‌روه‌ها پێی گوتراوه ده‌ریا، \+xt بڕوانه ده‌رچوون 30:17-21.\+xt*