عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- له ماوه‌ی پاشایه‌تی یه‌هۆیاقیم نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل هێرشی كرده سه‌ری، یه‌هۆیاقیم سێ ساڵ ملكه‌چی بوو، به‌ڵام پاشان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و لێی یاخی بوو.
- 2
- جا یه‌زدان چه‌ته‌كانی بابلی و ئارامی و مۆئابی و عهمۆنییهكانی نارده سه‌ری، ئه‌وانی نارده سه‌ر یه‌هودا هه‌تا به‌پێی ئه‌و وشه‌یه‌ی یه‌زدان كه له‌سه‌ر ده‌ستی به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانی فه‌رمووبووی له‌ناوی ببه‌ن.
- 3
- بێگومان ئه‌وه‌ش به‌پێی فه‌رمانی یه‌زدان بوو له‌سه‌ر یه‌هودا، هه‌تا به‌هۆی گوناهه‌كانی مه‌نه‌شه‌وه له‌به‌رده‌می خۆی لایانببات، به‌هۆی هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی.
- 4
- هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و خوێنه بێتاوانه‌ی كه ڕشتی و ئۆرشه‌لیمیشی پڕكرد له خوێنی بێ‌تاوان، ئینجا یه‌زدان نه‌یویست بیبه‌خشێت.
- 5
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی یه‌هۆیاقیم و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی یه‌هودا تۆمار كراون.
- 6
- یه‌هۆیاقیم له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه، ئیتر یههۆیاكینی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- 7
- پاشای میسریش جارێكی دیكه له خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌رنه‌چوو، چونكه پاشای بابل له دۆڵی میسره‌وه هه‌تا ڕووباری فوراتی داگیر كردبوو، هه‌موو ئه‌و خاكه‌ی كه هی پاشای میسر بوو.
- پاشایه‌تی یههۆیاكین
- 8
- یههۆیاكین گه‌نجێكی هه‌ژده ساڵان بوو كه بوو به پاشا، سێ مانگ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، دایكیشی ناوی نه‌حوشتای كچی ئه‌لناتان بوو، خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم بوو.
- 9
- ئه‌میش له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی باوكی كردبووی.
- 10
- له‌و كاته‌دا ئه‌فسه‌ره‌كانی نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل چوونه سه‌ر ئۆرشه‌لیم و شاره‌كه‌یان گه‌مارۆ دا.
- 11
- ئینجا نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل خۆی هاته سه‌ر شاره‌كه، له كاتێكدا ئه‌فسه‌ره‌كانی گه‌مارۆیان دابوو.
- 12
- یههۆیاكینی پاشای یه‌هودا له‌گه‌ڵ دایكی و خزمه‌تكاره‌كانی و میره‌كانی و كاربه‌ده‌ستانی خۆیان ڕاده‌ستی پاشای بابل كرد.
له ساڵی هه‌شته‌می پاشایه‌تی نه‌بوخودنه‌سر پاشای بابل، یههۆیاكینی ده‌ستگیر كرد. - 13
- پاشان نه‌بوخودنه‌سر هه‌موو گه‌نجینه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشای به‌تاڵ كرد، هه‌موو ئه‌و قاپوقاچاغه زێڕینانه‌شی برد كه سلێمانی پاشای ئیسرائیل له په‌رستگای یه‌زدان دروستی كردبوون، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمووی.
- 14
- هه‌موو ئۆرشه‌لیمی ڕاپێچ كرد: و هه‌موو ئه‌فسه‌ر و جه‌نگاوه‌ره‌كان و پیشه‌وه‌ر و ئاسنگه‌ره‌كانی ڕاپێچ كرد، ده هه‌زار ڕاپێچكراو بوون، كه‌س نه‌مایه‌وه جگه له ڕهشوڕووتهكانی گه‌لی خاكه‌كه.
- 15
- نه‌بوخودنه‌سر یههۆیاكینیشی ڕاپێچی بابل كرد، له‌گه‌ڵ دایكی پاشا و ژنه‌كانی پاشا و كاربه‌ده‌سته‌كانی و ڕابه‌رانی خاكه‌كه، له ئۆرشه‌لیم به دیلی گرتن و بۆ بابل ڕاپێچی كردن.
- 16
- هه‌روه‌ها پاشای بابل هه‌موو جه‌نگاوه‌ره تواناداره‌كانی ده‌ستگیر كرد كه ژماره‌یان حه‌وت هه‌زار بوو، هه‌روه‌ها پیشه‌وه‌ر و زێڕنگه‌ره شاره‌زاكانیش هه‌زار كه‌س بوون، هه‌موو پاڵه‌وانه‌كانی جه‌نگی ڕاپێچی بابل كرد.
- 17
- پاشای بابل مه‌ته‌نیای مامی یههۆیاكینی له جێیه‌كه‌ی كرده پاشا و ناوه‌كه‌شی گۆڕی بۆ سدقیا.
- پاشایه‌تی سدقیا
- 18
- سدقیا گه‌نجێكی بیست و یه‌ك ساڵان بوو كه بوو به پاشا، یازده ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد. دایكی ناوی حه‌موته‌لی كچی یه‌رمیای خه‌ڵكی لیڤنا بوو.
- 19
- ئه‌میش له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، وه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌هۆیاقیم كردی.
- 20
- له‌به‌ر تووڕه‌یی یه‌زدان بوو كه ئه‌مانه له ئۆرشه‌لیم و له یه‌هودا ڕوویدا، هه‌تا ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خۆیدا ده‌ریكردن.
ئه‌وه بوو سدقیا له پاشای بابل یاخی بوو.