عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هێنانی سندوقی خودا بۆ ئۆرشه‌لیم
- 1
- دووباره داود هه‌موو پیاوه هه‌ڵبژارده‌كانی ناو ئیسرائیلی كۆكرده‌وه، سی هه‌زار كه‌س بوون.
- 2
- ئینجا داود و هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له به‌عله‌ی[a] یه‌هوداوه به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه سندوقی خودا بهێننه‌وه، ئه‌و سندوقه كه ناوی لێنراوه «ناوه‌كه»، ناوی یه‌زدانی سوپاسالار، ئه‌وه‌ی له‌نێوان كه‌ڕوبه‌كان[b] له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه.
- 3
- سندوقی خودایان له عه‌ره‌بانه‌یه‌كی نوێ باركرد، له ماڵی ئه‌بینادابه‌وه هه‌ڵیانگرت، ئه‌وه‌ی له گردهكهیه. كوڕه‌كانی ئه‌بینادابیش، عوزا و ئه‌حیۆ عه‌ره‌بانه نوێیه‌كه‌یان لێده‌خوڕی و
- 4
- له ماڵی ئه‌بینادابه‌وه له‌گه‌ڵ سندوقی خودا بردیان. ئه‌حیۆ له‌به‌رده‌م سندوقه‌كه‌وه ده‌ڕۆیشت،
- 5
- داود و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیلیش به هه‌موو توانایانه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌زداندا ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، به سروود و قیساره و ساز و ده‌ف و شه‌قشه‌قه و سه‌نج.
- 6
- كاتێك گه‌یشتنه سه‌ر جۆخینهكهی[c] ناخون، عوزا ده‌ستی بۆ سندوقی خودا درێژكرد و گرتی، چونكه گایه‌كان سه‌رسمیان دا.
- 7
- ئه‌و ساته تووڕه‌یی یه‌زدان به‌سه‌ر عوزادا جۆشا و خودا له‌وێ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی لێیدا و هه‌ر له‌وێ له‌لای سندوقی خودا مرد.
- 8
- داودیش تووڕه بوو، چونكه یه‌زدان به ته‌واوی عوزای له‌ناوبرد، ئه‌و شوێنه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ به پێرێز عوزا[d] ناوده‌بردرێت.
- 9
- ئه‌و ڕۆژه داود له یه‌زدان ترسا و گوتی: «چۆن سندوقی یه‌زدان له‌لای من بێت؟»
- 10
- له‌به‌ر ئه‌وه داود نه‌یویست سندوقی یه‌زدان بگوازێته‌وه بۆ شاری داود، به‌ڵكو بردییه ماڵی عوبێد ئه‌دۆمی گه‌تی.
- 11
- سێ مانگ سندوقی یه‌زدان له ماڵی عوبێد ئه‌دۆمی گه‌تی مایه‌وه، یه‌زدانیش عوبێد ئه‌دۆم و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌كه‌تدار كرد.
- 12
- ئه‌وه بوو به داودی پاشا ڕاگه‌یه‌نرا و گوترا: «به‌هۆی سندوقی خوداوه یه‌زدان ماڵی عوبێد ئه‌دۆم و هه‌رچی هه‌یه‌تی به‌ره‌كه‌تداری كردووه.» له‌به‌ر ئه‌وه داود چوو به خۆشییه‌وه سندوقی خودای له ماڵی عوبێد ئه‌دۆمه‌وه هێنا بۆ شاری داود.
- 13
- له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی سندوقی یه‌زدان شه‌ش هه‌نگاویان هه‌ڵهێنا، گایه‌ك و گوێره‌كه‌یه‌كی قه‌ڵه‌وی سه‌ربڕی.
- 14
- داودیش ئێفۆدێكی كه‌تانی له‌به‌ردا بوو، به هه‌موو هێزییه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌زداندا سه‌مای ده‌كرد.
- 15
- هه‌روه‌ها داود و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل به هوتاف و به ده‌نگی كه‌ڕه‌ناوه سندوقی یه‌زدانیان سه‌رخست.
- 16
- كاتێك سندوقی یه‌زدان هاته ناو شاری داود، میخه‌لی كچی شاول له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یری كرد و بینی داودی پاشا له‌به‌رده‌م یه‌زدان هه‌ڵده‌به‌زێته‌وه و سه‌ما ده‌كات، له دڵی خۆیدا به سووكی زانی.
- 17
- ئیتر سندوقی یه‌زدانیان هێنایه ژووره‌وه، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و چادره‌ی داود بۆی دامه‌زراندبوو له شوێنی خۆی دایاننا، داود قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبه‌شی[e] له‌به‌رده‌م یه‌زداندا سه‌رخست.
- 18
- پاش ئه‌وه‌ی داود له پێشكه‌شكردنی قوربانی سووتاندنهكان و قوربانییه‌كانی هاوبه‌شی بووه‌وه، به ناوی یه‌زدانی سوپاسالاره‌وه داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ گه‌ل كرد.
- 19
- هه‌ر یه‌كێك له هه‌موو گه‌ل، واته ته‌واوی ئاماده‌بووانی كۆمه‌ڵی ئیسرائیل، به پیاو و به ئافره‌ته‌وه، كولێره‌یه‌ك و نانه خورمایه‌ك و نانه كشمیشێكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرد. ئینجا هه‌موو گه‌ل هه‌ریه‌كه و بۆ ماڵی خۆی گه‌ڕایه‌وه.
- 20
- داودیش بۆ ئه‌وه‌ی داوای به‌ره‌كه‌ت بۆ ماڵه‌كه‌ی بكات گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه. میخه‌لی كچی شاول چووه پێشوازی داود و گوتی: «ئه‌مڕۆ پاشای ئیسرائیل چه‌ند گه‌وره بوو كه بێ ئه‌وه‌ی خۆی بپۆشێت له‌به‌رده‌م كه‌نیزه‌كانی خزمه‌تكاره‌كانی ده‌ركه‌وت، وه‌ك ناكه‌س بهچهیهك كه خۆی نه‌پۆشێت!»
- 21
- داودیش به میخه‌لی گوت: «ئه‌مه له‌به‌رده‌م یه‌زدان بوو، ئه‌وه‌ی له جێگای باوكت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵیبژاردم بۆ ئه‌وه‌ی بمكاته فه‌رمانڕه‌وای ئیسرائیلی گه‌لی یه‌زدان. له‌به‌ر ئه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌زدان ئاهه‌نگ ده‌گێڕم.
- 22
- له‌وه‌ش زیاتر له پایه‌ی خۆم دێنمه خواره‌وه و خۆم نزم ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌لای ئه‌و كه‌نیزانه‌ی باست كردن، ئه‌وا ڕێزدار ده‌بم.»
- 23
- میخه‌لی كچی شاولیش هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مرد منداڵی نه‌بوو.
- a. 6:2 به‌عله‌ی قیریه‌ت یه‌عاریمه، بڕوانه \+xt یه‌شوع 15:9\+xt*.
- b. 6:2 له‌نێوان كه‌ڕوبه‌كان: جووتێك په‌یكه‌ری بوونه‌وه‌ری ئاسمانی باڵداره، له شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و مرۆڤدایه، بۆ پارێزگاریكردن له سندوقی په‌یمان دانرابوو، بڕوانه \+xt ده‌رچوون 25:22 و عیبرانییه‌كان 9:5\+xt*.
- c. 6:6 جۆخین یان سه‌رخه‌رمان ئه‌و زه‌وییه تهرخانكراوهیه كه له‌لایه‌ن وه‌رزێر و جوتیاره‌وه به‌كارهێنراوه بۆ كوتانی دانه‌وێڵه له‌سه‌ری له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی له كێڵگه.
- d. 6:8 واته هه‌ڵكوتانه سه‌ر عوزا.
- e. 6:17 قوربانی هاوبه‌شی: ئه‌م قوربانییه هاوده‌می قوربانی سووتاندن بوو. ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌ستا به دابینكردنی ئه‌م قوربانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه به‌شی زۆری ئه‌م قوربانییه‌یان له‌به‌رده‌م خودا ده‌خوارد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیان. \+xt بڕوانه لێڤییهكان 7:11-15.\+xt*