عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
- ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 2
- ستایشی خودای خودایان بکەن،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 3
- ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 4
- بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 5
- ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 6
- ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 7
- ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 8
- خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 9
- مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 10
- بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا[a] 
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 11
- ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 12
- بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 13
- بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 14
- ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 15
- فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 16
- بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 17
- ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 18
- ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 19
- سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 20
- عۆگی پاشای باشان،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 21
- خاکەکەیانی کرد بە میرات،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 22
- بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 23
- بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 24
- ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 25
- ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک.
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- 26
- ستایشی خودای ئاسمان بکەن،
 خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- a. 136:10 مەبەستی لە لەناوبردنی نۆبەرەکانی میسرە، بڕوانە دەرچوون بەشی 11.

