عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 2
 - ستایشی خودای خودایان بکەن،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 3
 - ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 4
 - بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 5
 - ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 6
 - ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 7
 - ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 8
 - خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 9
 - مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 10
 - بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا[a] 
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 11
 - ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 12
 - بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 13
 - بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 14
 - ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 15
 - فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 16
 - بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 17
 - ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 18
 - ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 19
 - سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 20
 - عۆگی پاشای باشان،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 21
 - خاکەکەیانی کرد بە میرات،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 22
 - بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 23
 - بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 24
 - ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 25
 - ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک.
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 26
 - ستایشی خودای ئاسمان بکەن،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 
- a. 136:10 مەبەستی لە لەناوبردنی نۆبەرەکانی میسرە، بڕوانە دەرچوون بەشی 11.
 

