عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- په‌ترۆس و كۆرنیلیۆس
- 1
- له شاری قه‌یسه‌رییه پیاوێك به ناوی كۆرنیلیۆس هه‌بوو، سه‌رپه‌ل[a] بوو له‌و لیوایه‌ی پێی ده‌گوترا ئیتالی.
- 2
- خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خواپه‌رست و له‌خواترس بوون، زۆر هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژاری ده‌كرد و هه‌موو كاتێك نوێژی بۆ خودا ده‌كرد.
- 3
- نزیكه‌ی كاتژمێر سێی[b] دوای نیوه‌ڕۆ، به ڕوونی فریشته‌یه‌كی خودا له بینینێكدا هاته لای و پێی گوت: «كۆرنیلیۆس!»
- 4
- به ترسه‌وه سه‌یری كرد و گوتی: «به‌ڵێ گه‌وره‌م؟»
پێی گوت: «نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ك یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه به‌رده‌م خودا. - 5
- ئێستا چه‌ند پیاوێك بۆ یافا بنێره، ئه‌و شیمۆنه‌ی پێی ده‌گوترێ په‌ترۆس بیهێنن.
- 6
- له ماڵی شیمۆنی پێسته‌خۆشكه‌ره، ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه.»
- 7
- كاتێك فریشته‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵی كرد، ڕۆیشت، دووان له خزمه‌تكاره‌كانی و سه‌ربازێكی خواپه‌رست بانگ‌كرد كه یه‌كێك بوو له داروده‌سته تایبه‌ته‌كه‌ی،
- 8
- هه‌موو شتێكی بۆ گێڕانه‌وه و ناردیانی بۆ یافا.
- بینینی په‌ترۆس
- 9
- بۆ به‌یانی، كاتێك به ڕێگاوه بوون و له شاره‌كه نزیك ده‌بوونه‌وه، نزیكه‌ی كاتژمێر دوازده[c] ، په‌ترۆس بۆ نوێژكردن چووه سه‌ربان.
- 10
- ئه‌وه بوو برسی بوو، ئاره‌زووی نانخواردنی ده‌كرد، كاتێك ئاماده‌یان ده‌كرد، له‌هۆش خۆی چوو.
- 11
- ئاسمانی به كراوه‌یی بینی، شتێك له شێوه‌ی چه‌رچه‌فێكی گه‌وره ده‌هاته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی كه له هه‌ر چوار لاوه گرێدرا بوو.
- 12
- هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو.
- 13
- ئینجا ده‌نگێك بانگی كرد: «په‌ترۆس هه‌سته، سه‌ربڕه و بخۆ!»
- 14
- په‌ترۆس گوتی: «نه‌خێر، ئه‌ی خاوه‌ن شكۆ، چونكه هه‌رگیز شتی گڵاو یان حه‌رامم نه‌خواردووه.»
- 15
- دیسان ده‌نگه‌كه له‌گه‌ڵی دوا: «ئه‌وه‌ی خودا پاكی كردووه‌ته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ.»
- 16
- ئه‌مه‌ش سێباره بووه‌وه و ده‌ستبه‌جێ چه‌رچه‌فه‌كه بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه.
- 17
- كه په‌ترۆس سه‌رسام بوو ئاخۆ ده‌بێت ئه‌و بینینه چی بێت، ئه‌و پیاوانه‌ی كه كۆرنیلیۆس ناردبوونی، به پرسیار ماڵی شیمۆنیان دۆزییه‌وه و له به‌رده‌رگا وه‌ستان.
- 18
- بانگیان كرد و پرسییان، ئاخۆ ئه‌و شیمۆنه‌ی نازناوی په‌ترۆسه لێره‌یه.
- 19
- له كاتێكدا په‌ترۆس هه‌ر بیری له بینینه‌كه ده‌كرده‌وه، ڕۆحی پیرۆز پێی فه‌رموو: «سێ پیاو له به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن.
- 20
- هه‌سته بڕۆ خواره‌وه و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه من ئه‌وانم ناردووه.»
- 21
- په‌ترۆسیش بۆ لای پیاوه‌كان هاته خواره‌وه و گوتی: «ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ منم. بۆچی هاتوون؟»
- 22
- گوتیان: «كۆرنیلیۆسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی ڕاستودروست و له‌خواترسه، هه‌موو گه‌لی جوله‌كه‌ش شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پیرۆز ڕێنمایی كرا كه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له قسه‌كانت بگرێت.»
- 23
- جا په‌ترۆس بۆ ژووره‌وه بانگهێشتی كردن و میوانداری كردن.
بۆ به‌یانی په‌ترۆس هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان ڕۆیشت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له باوه‌ڕدارانی خه‌ڵكی یافاش یاوه‌ری بوون. - په‌ترۆس له ماڵی كۆرنیلیۆس
- 24
- بۆ ڕۆژی دووه‌م چوو بۆ قه‌یسه‌رییه. كۆرنیلیۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، خزم و دۆستانی نزیكی خۆی كۆكردبووه‌وه.
- 25
- كاتێك په‌ترۆس هاته ژووره‌وه، كۆرنیلیۆس پێشوازی لێ‌كرد و له‌به‌رپێی كه‌وت و كڕنۆشی برد.
- 26
- په‌ترۆس هه‌ڵیستانده‌وه و گوتی: «هه‌سته! منیش مر‌ۆڤم!»
- 27
- كاتێك په‌ترۆس قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد چووه ژووره‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری بینی كۆبوونه‌ته‌وه،
- 28
- پێی گوتن: «ده‌زانن بۆ جوله‌كه ڕێپێنه‌دراوه تێكه‌ڵاوی ناجوله‌كه بێت یان بچێته لای. به‌ڵام خودا پیشانی دام به كه‌س نه‌ڵێم گڵاو یان پیس[d] .
- 29
- بۆیه كه بانگكرام بێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاتم. پرسیاریش ده‌كه‌م، بۆچی منتان بانگ‌كرد؟»
- 30
- كۆرنیلیۆس گوتی: «چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له‌م كاته‌دا كه كاتژمێر سێی[e] پاش نیوه‌ڕۆ بوو، له ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێك به جلی بریسكه‌داره‌وه له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا،
- 31
- گوتی: ”كۆرنیلیۆس نوێژه‌كانت بیستران و خێره‌كانت له‌به‌رده‌م خودا یادكرانه‌وه.
- 32
- بۆیه بۆ یافا به‌دوای شیمۆن‌دا بنێره كه نازناوی په‌ترۆسه. له ماڵی شیمۆنی پێسته‌خۆشكه‌ره، له‌سه‌ر ده‌ریا.“
- 33
- منیش ده‌ستبه‌جێ به‌دوای تۆدا ناردم، تۆش چاكت كرد كه هاتی. ئێستا هه‌موو له‌به‌رده‌م خودا ئاماده‌ین، تاكو گوێ بگرین له هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووی.»
- وتاری په‌ترۆس
- 34
- په‌ترۆس ده‌می كرده‌وه و گوتی: «له‌ڕاستیدا تێگه‌یشتم خودا لایه‌نگری كه‌س ناكات،
- 35
- به‌ڵكو له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وی له دڵدا بێت و كاری ڕاستودروست بكات، له‌لای په‌سه‌نده.
- 36
- ئه‌و په‌یامه ده‌زانن كه خودا بۆ گه‌لی ئیسرائیلی نارد، مزگێنیی ئاشتی له ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه.
- 37
- ئه‌و شتانه ده‌زانن كه له هه‌موو یه‌هودیا ڕوویدا، به ده‌ستپێكردن له جه‌لیله‌وه دوای ئه‌وه‌ی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند،
- 38
- چۆن خودا به ڕۆحی پیرۆز و هێز عیسای ناسیره‌یی ده‌ستنیشان كرد[f] ، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرتبوو چاكی ده‌كردنه‌وه، چونكه خودا له‌گه‌ڵی بوو.
- 39
- «ئێمه شایه‌تی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه له ناوچه‌ی یه‌هودیا و ئۆرشه‌لیم كردی. ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی به داره‌وه كوشتیان،
- 40
- به‌ڵام خودا له ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ڵیستانده‌وه وای كرد ده‌ربكه‌وێت،
- 41
- نه‌ك بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و شایه‌تانه‌ی كه خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن، بۆ ئێمه كه پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵیدا خواردمان و خواردمانه‌وه.
- 42
- ئینجا فه‌رمانی پێداین جاڕبده‌ین بۆ گه‌ل و شایه‌تی بده‌ین كه خودا ئه‌وی به دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه.
- 43
- هه‌موو پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت.»
- وه‌رگرتنی ڕۆحی پیرۆز
- 44
- كاتێك په‌ترۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕۆحی پیرۆز ڕژایه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان له وشه‌كه گرتبوو.
- 45
- ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له خه‌ته‌نه‌كراوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌ترۆس بوون، چونكه وه‌ك دیارییه‌ك ڕۆحی پیرۆز به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیشدا ڕژا،
- 46
- چونكه گوێیان لێیان بوو به زمانه ڕۆحییه‌كان ده‌دوێن و ستایشی خودا ده‌كه‌ن.
ئینجا په‌ترۆس گوتی: - 47
- «كه‌س هه‌یه ڕێگا بگرێت له ئه‌مانه‌ی وه‌ك ئێمه ڕۆحی پیرۆزیان وه‌رگرتووه له ئاو هه‌ڵنه‌كێشرێن؟»
- 48
- بۆیه فه‌رمانی پێدان به ناوی عیسای مه‌سیح له ئاو ههڵبكێشرێن. ئینجا داوایان له په‌ترۆس كرد چه‌ند ڕۆژێك بمێنێته‌وه.
- a. 10:1 وشه یۆنانییه‌كه مه‌به‌ست له سه‌ركرده‌ی سه‌د سه‌ربازه له سوپای ڕۆم.
- b. 10:3 یۆنانی: كاتژمێری نۆیه‌م.
- c. 10:9 یۆنانی: كاتژمێری شه‌شه‌م.
- d. 10:28 \+xt بڕوانه 10:14\+xt*.
- e. 10:30 یۆنانی: كاتژمێری نۆیه‌م.
- f. 10:38 له په‌یمانی كۆن داود له‌لایه‌ن ساموئێله‌وه چهوركرا كه هه‌ڵبژارده‌ی خودایه، ئه‌م چهوركردنهش وه‌كو نه‌ریتێك به‌رده‌وام بوو بۆ ڕزگاریی خودا.