عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پۆڵس و سیلا له سالۆنیكی
- 1
- پاش ئه‌وه‌ی پۆڵس و هاوڕێكانی به شاری ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین، گه‌یشتنه سالۆنیكی كه كه‌نیشتی جوله‌كه‌ی لێ‌بوو.
- 2
- پۆڵس وه‌ك كردبوویه پیشه چووه لایان، سێ ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك به نووسراوه پیرۆزه‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن،
- 3
- ڕوونی ده‌كرده‌وه و ده‌ریده‌خست كه ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و له‌نێو مردووان هه‌ستێته‌وه. پێی گوتن: «ئه‌م عیسایه‌ی من پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم، مه‌سیحه‌كه‌یه.»
- 4
- هه‌ندێكیان قایل بوون و چوونه پاڵ پۆڵس و سیلا، هه‌روه‌ها زۆر له یۆنانی خواپه‌رست و له ژنه خانه‌دانه‌كانیش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو.
- 5
- به‌ڵام هه‌ندێك له جوله‌كه‌كانی دیكه ئیره‌ییان پێ هات، چه‌ند پیاوخراپێكی بازاڕیان هێنا و خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه و ئاژاوه‌یان له شاردا نایه‌وه. چوونه سه‌ر ماڵی یاسون و داوایان كرد پۆڵس و سیلا بهێنرێنه لای خه‌ڵك.
- 6
- كاتێك نه‌یاندۆزینه‌وه، یاسون و هه‌ندێك برایانیان بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایانی شار ڕ‌اكێشا، هاواریان ده‌كرد: «ئه‌مانه كه جیهانیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئێره‌ش هاتوون،
- 7
- یاسون میوانداری كردوون. هه‌موویان له دژی فه‌رمانه‌كانی قه‌یسه‌ر كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پاشایه‌كی دیكه هه‌یه، ناوی عیسایه.»
- 8
- به‌م قسانه خه‌ڵكه‌كه و فه‌رمانڕه‌وایانی شاریان وروژاند.
- 9
- ئه‌وانیش ده‌سته‌به‌رنامه‌یان[a] بۆ یاسون و ئه‌وانه‌ی دیكه كرد و ئازادیان كردن.
- له شاری بیریه
- 10
- كه شه‌و داهات برایان پۆڵس و سیلایان نارده بیریه، كه گه‌یشتن چوونه كه‌نیشتی جوله‌كه.
- 11
- به‌ڵام خه‌ڵكی بیریه له سالۆنیكییهكان تێگه‌یشتووتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه په‌یامه‌كه‌یان وه‌رگرت، ڕۆژانه له نووسراوه پیرۆزه‌كان ورد ده‌بوونه‌وه ئاخۆ شته‌كان ئاوان.
- 12
- جا زۆریان باوه‌ڕیان هێنا، هه‌روه‌ها زۆر له ژنه خانه‌دانه یۆنانییه‌كان و پیاوانیش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو.
- 13
- به‌ڵام كاتێك جوله‌كه‌ی سالۆنیكی زانییان پۆڵس له بیریه‌ش په‌یامی خودای ڕاگه‌یاندووه، هاتن له‌وێش خه‌ڵك جۆش بده‌ن و بیانوروژێنن.
- 14
- ده‌ستبه‌جێ برایان پۆڵسیان به‌ره‌و كه‌ناری ده‌ریا نارد، به‌ڵام سیلا و تیمۆساوس له‌وێ مانه‌وه.
- 15
- ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری پۆڵس بوون ئه‌ویان هێنایه ئه‌سینا، ئینجا گه‌ڕانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی پۆڵس ڕایسپاردن به زووترین كات سیلا و تیمۆساوس بێن بۆ لای.
- پۆڵس له ئه‌سینا
- 16
- كاتێك پۆڵس له ئه‌سینا چاوه‌ڕێی ده‌كردن، زۆر په‌ست و بێزار بوو كه بینی شاره‌كه پڕه له بت.
- 17
- بۆیه له كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوله‌كه و خواپه‌رستان ده‌كرد، له بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه تووشیان ده‌بوو.
- 18
- هه‌ندێك فه‌یله‌سوفی ئهپیكوری[b] و ستۆیكی[c] گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێك ده‌یانگوت: «ئه‌م چه‌نه‌بازه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟» هه‌ندێكی دیكه گوتیان: «دیاره بانگه‌واز بۆ هه‌ندێك خوداوه‌ندی نامۆ ده‌كات،» چونكه باسی عیسا و زیندووبوونه‌وه‌ی ده‌كرد.
- 19
- ئینجا بردییانه ئاریۆپاگۆس[d] و گوتیان: «ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه نوێیه چییه باسی ده‌كه‌یت؟
- 20
- چونكه شتی سه‌یرت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین.»
- 21
- له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ئه‌سیناییه‌كان و ئه‌و بێگانانه‌ی تێدا ده‌ژیان ده‌رفه‌تیان به هیچ شتێك نه‌ده‌دا جگه له باسكردن و گوێگرتن له بیروڕا نوێیه‌كان.
- وتارێك له ئاریۆپاگۆس
- 22
- پۆڵس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وه‌ستا و گوتی: «پیاوانی ئه‌سینا، ده‌بینم له هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر دیندارن.
- 23
- كاتێك ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: ”بۆ خودای نه‌ناسراو.“ * جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ده‌یپه‌رستن و نایناسن.
- 24
- «ئه‌و خودایه‌ی كه جیهان و هه‌موو شته‌كانی ناوی دروستكردووه، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وییه و له په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت.
- 25
- به ده‌ستی مرۆڤ خزمه‌ت ناكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویستی به شتێك بێت، چونكه ئه‌و خۆی ژیان و هه‌ناسه و هه‌موو شتێك به هه‌مووان ده‌به‌خشێت.
- 26
- هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی له یه‌كێك دروستكردووه، تاكو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووی زه‌وی نیشته‌جێ بن، كات و سنووره‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌وانی داناوه و دیاریی كردوون،
- 27
- تاكو ڕوو له خودا بكه‌ن، به‌ڵكو بیگه‌نێ و بیدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌ر یه‌كێكمان دوور نییه.
- 28
- ”چونكه له ئه‌ودا ده‌ژین و ده‌جوڵێین و هه‌ین،“[e] وه‌ك هه‌ندێك شاعیرانتان گوتیان: ”ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین.“[f]
- 29
- «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی خوداین، پێویسته بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه خودایه‌تی له په‌یكه‌ری زێڕ یان زیو یان به‌ردینه، كه داهێنان و بیری مرۆڤ شێوه‌ی كێشاوه.
- 30
- له سه‌رده‌مانی نه‌زانیدا خودا چاوپۆشی كردووه، به‌ڵام ئێستا فه‌رمان ده‌دات بۆ هه‌موو كه‌سێك و له هه‌موو شوێنێك كه تۆبه بكه‌ن،
- 31
- چونكه ڕۆژێكی داناوه تێیدا به‌ته‌مایه به دادپه‌روه‌ری جیهان حوكم بدات، به پیاوێك كه دیاریی كردووه، به‌ڵگه‌شی به هه‌مووان داوه كه له‌نێو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه.»
- 32
- كاتێك گوێیان له هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان بوو، هه‌ندێكیان گاڵته‌یان پێكرد، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان گوتیان: «جارێكی دیكه له‌م باره‌یه‌وه گوێت لێ ده‌گرین.»
- 33
- ئیتر پۆڵس ئه‌وێی به‌جێهێشت،
- 34
- به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س لایه‌نگری پۆڵسیان كرد و باوه‌ڕیان هێنا، له‌وانه: دیونیسیۆسی ئه‌ندامی ئاریۆپاگۆس، هه‌روه‌ها ژنێك به ناوی داماریس و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیان.
- a. 17:9 ده‌سته‌به‌رنامه: بڕێك پاره‌یه كه وه‌ك بارمته وه‌رده‌گیرێت له‌گه‌ڵ به‌ڵێننامه‌یه‌كی ڕه‌سمیدا، كه له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا ده‌ستده‌گیردرێت به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا.
- b. 17:18 ڕێبازێكی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانییه؛ به‌رزترین بنه‌مای شادییه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر گرنگییان به ئاره‌زووی جه‌سته ده‌دا.
- c. 17:18 ڕێبازێكی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانییه؛ كه ده‌ڵێ پێویسته مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا بگونجێت و به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت.
- d. 17:19 شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاری ئه‌سینا بوو.
- e. 17:28 له شیعری (ئه‌پیمه‌نیدیس)ی شاعیر وه‌رگیراوه، خه‌ڵكی كریته له ساڵی 600 پ. ز. ژیاوه.
- f. 17:28 له شیعری (ئاره‌تۆس)ی شاعیر وه‌رگیراوه خه‌ڵكی كیلیكیایه له 315–240 پ. ز. ژیاوه.