عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پێشبینییه‌كان ده‌رباره‌ی ئازاری پۆڵس
- 1
- كاتێك لێیان جیا بووینه‌وه، به ده‌ریادا ڕێك به‌ره‌و كووس[a] ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕودس له‌وێشه‌وه بۆ په‌تارا.
- 2
- له‌وێ كه‌شتییه‌كمان بینی ده‌چووه فینیكیا، سواربووین و ڕۆیشتین.
- 3
- ئینجا قوبرسمان بینی و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه سور، چونكه كه‌شتییه‌كه باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت.
- 4
- له‌وێ قوتابییه‌كانمان دۆزییه‌وه و حه‌وت ڕۆژ ماینه‌وه، به ڕۆحی پیرۆز تكایان له پۆڵس ده‌كرد[b] نه‌چێته ئۆرشه‌لیم.
- 5
- كاتێك ماوه‌مان ته‌واو بوو، به‌ڕێكه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به گه‌شته‌كه‌مان بده‌ین، هه‌موو قوتابییه‌كان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به ژن و منداڵیانه‌وه له‌گه‌ڵمان هاتن. له كه‌ناره‌كه چۆكمان دادا و نوێژمان كرد.
- 6
- پاشان ماڵئاواییمان له یه‌كتری كرد و سواری كه‌شتییه‌كه بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان.
- 7
- كه له سوره‌وه گه‌شته‌كه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه پتولمایس، سڵاومان له برایان كرد و ڕۆژێك له‌لایان ماینه‌وه.
- 8
- بۆ به‌یانی هاتینه قه‌یسه‌رییه و چووینه ماڵی فیلیپۆسی مزگێنیده‌ر، كه یه‌كێكه له حه‌وته‌كه[c] ، له‌لای ماینه‌وه.
- 9
- ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد.
- 10
- كه چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه، پێغه‌مبه‌رێك به ناوی ئاگابۆس له یه‌هودیاوه هات.
- 11
- هاته لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه و گوتی: «ڕۆحی پیرۆز ئه‌مه ده‌فه‌رموێ: ”خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه، ڕابه‌رانی جوله‌كه به‌م شێوه‌یه له ئۆرشه‌لیم ده‌یبه‌ستنه‌وه و ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان.“»
- 12
- كاتێك ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه و دانیشتووانی ئه‌وێ، له پۆڵس پاڕاینه‌وه نه‌چێته ئۆرشه‌لیم.
- 13
- به‌ڵام پۆڵس گوتی: «چیتانه، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ك ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو بۆ ناوی عیسای خاوه‌ن شكۆ له ئۆرشه‌لیم بشمرم.»
- 14
- كه پێمان قایل نه‌كرا، وازمان لێهێنا و گوتمان: «با به خواستی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ بێت.»
- 15
- دوای ئه‌و ڕۆژانه ئاماده‌كاریمان كرد و چووینه ئۆرشه‌لیم.
- 16
- هه‌ندێك قوتابی قه‌یسه‌رییه‌ش له‌گه‌ڵمان هاتن و ئێمه‌یان برده لای مه‌ناسۆن، كه قوبرسییه و قوتابییه‌كی كۆنه، تاكو له‌لای بمێنینه‌وه.
- له ئۆرشه‌لیم
- 17
- كاتێك گه‌یشتینه ئۆرشه‌لیم، برایان به خۆشییه‌وه پێشوازییان لێكردین.
- 18
- ڕۆژێك دواتر پۆڵس له‌گه‌ڵمان هاته لای یاقوب[d] ، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون.
- 19
- پۆڵس سڵاوی لێ‌كردن و یه‌ك به یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه خودا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا له ڕێگه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی كردوویه‌تی.
- 20
- كه گوێیان لێ‌بوو، ستایشی خودایان كرد و پێیان گوت: «برا ده‌بینیت كه هه‌زاران كه‌س له‌ناو جوله‌كه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن.
- 21
- وایان بیستووه كه تۆ هه‌موو ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له مو‌سا و پێیان ده‌ڵێی منداڵانیان خه‌ته‌نه نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین.
- 22
- كه‌واته چی بكرێت؟ بێگومان ده‌بیستن كه تۆ هاتوویت،
- 23
- جا ئه‌وه بكه كه پێت ده‌ڵێین: چوار پیاومان له‌لایه نه‌زریان له‌سه‌ره،
- 24
- بیانبه و له‌گه‌ڵیان خۆت پاك بكه‌ره‌وه و نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده، ئه‌وسا هه‌موو ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ پێیان گوتراوه ڕاست نییه، تۆش به پاراستنی ته‌ورات ده‌ڕۆیت.
- 25
- ده‌رباره‌ی ناجولهكهكانیش كه باوه‌ڕیان هێناوه، نامه‌یه‌كمان ناردووه و فه‌رمانمان كرد خۆیان له قوربانی بت و له خوێن، له گۆشتی ئاژه‌ڵی خنكێنراو و له داوێنپیسی بپارێزن.»
- 26
- بۆ به‌یانی پۆڵس پیاوه‌كانی برد و له‌گه‌ڵیان خۆی پاك كرده‌وه، چووه ناو په‌رستگا تاكو تێبینی بدات بۆ كۆتایی هاتنی ڕۆژانی پاكبوونه‌وه، تاكو له جیاتی هه‌ر یه‌كێكیان قوربانییه‌كه‌ی بكات.
- گرتنی پۆڵس
- 27
- كاتێك خه‌ریك بوو حه‌وت ڕۆژه‌كه ته‌واو بێت، جوله‌كه‌ی ئاسیا پۆڵسیان له‌ناو په‌رستگا بینی، جا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یان جۆش‌دا و گرتییان،
- 28
- هاواریان ده‌كرد: «خه‌ڵكی ئیسرائیل فریابكه‌ون! ئه‌مه ئه‌و پیاوه‌یه كه له هه‌موو شوێنێك له دژی گه‌ل و ته‌ورات و ئه‌م شوێنه هه‌موو خه‌ڵك فێرده‌كات، ته‌نانه‌ت یۆنانیشی هێناوته په‌رستگا و ئه‌م شوێنه پیرۆزه‌ی گڵاو كرد!»
- 29
- چونكه تروفیمۆسی خه‌ڵكی ئه‌فه‌سۆسییان له شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بینیبوو، وایانزانی پۆڵس له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه په‌رستگا.
- 30
- ئینجا هه‌موو شاره‌كه وروژا، خه‌ڵكه‌كه‌ش له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕایان‌كرد. پۆڵسیان گرت، ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی په‌رستگا، ده‌ستبه‌جێ ده‌رگاكان داخران.
- 31
- كاتێك هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا، هه‌واڵ به فه‌رمانده‌ی هێز درا كه هه‌موو ئۆرشه‌لیم شڵه‌ژاوه.
- 32
- یه‌كسه‌ر سه‌رباز و سه‌رپه‌لی برد و ڕایكرده لایان. كه فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كانیان بینی له لێدانی پۆڵس وه‌ستان.
- 33
- ئیتر فه‌رمانده‌كه نزیك بووه‌وه و گرتی، فه‌رمانی دا به دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه، ئینجا پرسیاری كرد ئاخۆ كێیه و چی كردووه.
- 34
- به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا هه‌ندێك هاواری شتێكی دیكه‌یان ده‌كرد. جا به‌هۆی ئاژاوهكهوه نه‌یتوانی ڕاستییه‌كه بزانێت، فه‌رمانی دا پۆڵس ببردرێته سه‌ربازگه.
- 35
- كاتێك له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان[e] بوو، له‌به‌ر توندوتیژی خه‌ڵكه‌كه سه‌رباز هه‌ڵیانگرت،
- 36
- چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه دوای كه‌وتبوون هاواریان ده‌كرد: «له ناوی ببه!»
- 37
- خه‌ریك بوو پۆڵس بچێته سه‌ربازگه‌كه، به فه‌رمانده‌كه‌ی گوت: «ده‌توانم شتێكت پێ بڵێم؟» گوتی: «یۆنانی ده‌زانیت؟
- 38
- تۆ ئه‌و پیاوه میسرییه نیت ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاژاوه‌یه‌كی نایه‌وه و فه‌رمانده‌یی چوار هه‌زار پیاوكوژی كرد به‌ره‌و بیابان؟»
- 39
- پۆڵس گوتی: «من جوله‌كه‌م، خه‌ڵكی ته‌رسۆسی كیلیكیا، هاوڵاتی شارێكی بچووك نیم. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه بۆ خه‌ڵكه‌كه بكه‌م.»
- 40
- ئیتر ڕێگای دا، پۆڵس له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان ڕاوه‌ستا، به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه كرد. كاتێك بێده‌نگ بوون، به زمانی عیبری قسه‌ی بۆ كردن و گوتی:
- a. 21:1 كووس و ڕودس دوو دوورگه‌ن له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
- b. 21:4 به ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز داوایان لێ‌كرد.
- c. 21:8 بڕوانه 6:1-6
- d. 21:18 برای مه‌سیح، بڕوانه\+xt گه‌لاتیا 1:19\+xt*
- e. 21:35 پێپلیكانه