عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - ڕووخاندنی ئیسرائیل
 - 1
 - پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی:
«لە سەری کۆڵەکەکان بدە
هەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە،
بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا و
ئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم.
کەسیان لێ هەڵنایەت و
کەسیشیان لێ دەرباز نابێت. - 2
 - ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن،
لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛
ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون،
لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛ - 3
 - ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە،
لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛
ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە،
لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات. - 4
 - ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران،
لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت.
«چاوەکانم دەبڕمە سەریان
بۆ خراپە نەک بۆ چاکە.» - 5
 - یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار،
ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە و
هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن،
هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،
وەک ڕووباری میسر دادەکشێت. - 6
 - ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت و
لە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت،
ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات و
بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت،
ناوی یەزدانە. - 7
 - «ئەی نەوەی ئیسرائیل،
ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان[a] نین؟»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە و
فەلەستییەکان لە کریتەوە و
ئارامییەکان لە قییرەوە؟ - 8
 - «بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەست
لەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن.
لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی،
بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 9
 - «من فەرمان دەدەم و
لەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم،
وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێت
بێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی. - 10
 - هەموو گوناهبارانی گەلەکەم
بە شمشێر دەکوژرێن،
هەموو ئەوانەی دەڵێن:
”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“ - بنیادنانەوەی ئیسرائیل
 - 11
 - «لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داود
هەڵدەدەمەوە.
شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە،
ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە،
وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە، - 12
 - تاکو ئەوەی دەبنە خاوەنی پاشماوەی نەتەوەی ئەدۆم و
هەموو ئەو نەتەوانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کردارانە ئەنجام دەدات. - 13
 - یەزدان دەفەرموێت:
«سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە و
شێلەری ترێش بە چێنەری تۆو.
چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت و
هەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە. - 14
 - ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە.
«شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن.
ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە،
باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. - 15
 - لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم،
هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.»
یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت. 
- a. 9:7 کووش وڵاتێک بووە لە سەرووی ڕووباری نیل.
 

