عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕۆژانی كۆتایی
- 1
- «له‌و كاته‌دا میكائیلی سه‌رۆكی گه‌وره‌ی فریشته‌كان هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ت ده‌پارێزێت. كاتێكی ئه‌وه‌نده ته‌نگ ده‌بێت كه له‌وه‌ته‌ی نه‌ته‌وه دروستبووه هه‌تا ئه‌و كاته شتی وا نه‌بووبێت. به‌ڵام له‌و كاته‌دا هه‌ركه‌سێك له گه‌له‌كه‌ی تۆ ناوی له په‌ڕتووكدا نووسرابێت، ده‌رباز ده‌بێت.
- 2
- زۆر له‌وانه‌ی له‌ناو خۆلی زه‌ویدا ده‌نوون هه‌ڵده‌ستنه‌وه، هه‌ندێكیان بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی و هه‌ندێكی دیكه‌شیان بۆ سه‌رشۆڕی و سووكایه‌تی هه‌تاهه‌تایی.
- 3
- تێگه‌یشتووان وه‌ك ڕووناكی ئاسمان ده‌دره‌وشێنه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه خه‌ڵكێكی زۆریان بۆ ڕاستودروستی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه وه‌ك ئه‌ستێره‌ن.
- 4
- «تۆش ئه‌ی دانیال، هه‌تا سه‌رده‌می كۆتایی وشه‌كان به نهێنی بهێڵه‌وه و تۆماره‌كه بپێچه‌وه. خه‌ڵكێكی زۆر لێره و له‌وێ ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر به‌ده‌ستبهێنن.»
- 5
- ئینجا من كه دانیالم، ته‌ماشام كرد بینیم دوو فریشته‌ی دیكه ڕاوه‌ستاون، یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناره‌ی ڕووباره‌كه، ئه‌وی دیكه‌یان له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ی دیكه.
- 6
- یه‌كێكیان به‌و پیاوه‌ی گوت كه كه‌تانی له‌به‌ردا بوو، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاوی ڕووباره‌كه بوو: «كه‌ی ڕووداوه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان ته‌واو ده‌بێت؟»
- 7
- ئه‌و پیاوه‌ی كه كه‌تانی له‌به‌ردا بوو، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاوی ڕووباره‌كه بوو، ده‌ستی ڕاست و ده‌ستی چه‌پی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزكرده‌وه. گوێم لێ بوو سوێندی به‌وه خوارد كه هه‌تاهه‌تایه زیندووه: «تاكو سێ ساڵ و نیو[a] . كاتێك هێزی گه‌له پیرۆزه‌كه به ته‌واوی شكێنرا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌واو ده‌بێت.»
- 8
- من گوێم لێ‌بوو، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتم، ئیتر گوتم: «گه‌وره‌م، كۆتایی هه‌موو ئه‌مانه چییه؟»
- 9
- ئه‌ویش گوتی: «دانیال، تۆ بڕۆ، چونكه هه‌تا كاتی كۆتایی وشه‌كان له په‌ڕتووكی داخراودا به نهێنی هێڵدراوه‌ته‌وه.
- 10
- خه‌ڵكانێكی زۆر پاك ده‌بنه‌وه و بێ خه‌وش و پوخته ده‌بن، به‌ڵام خراپه‌كاران له خراپه به‌رده‌وام ده‌بن. كه‌س له خراپه‌كاران تێناگات، به‌ڵام تێگه‌یشتووان تێده‌گه‌ن.
- 11
- «له كاتی داماڵینی قوربانی ڕۆژانه هه‌تا دانانی قێزه‌ونی وێرانكه‌ر، هه‌زار و دوو سه‌د و نه‌وه‌د ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
- 12
- خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كات و ده‌گاته هه‌زار و سێ سه‌د و سی و پێنج ڕۆژ.
- 13
- «به‌ڵام تۆ، بڕۆ هه‌تا كاتی هاتنی كۆتایی پشوو بده، له كۆتایی ڕۆژگار هه‌ڵده‌ستیته‌وه بۆ وه‌رگرتنی میراتی خۆت.»
- a. 12:7 عیبری: سه‌رده‌مێك و دوو سه‌رده‌م و نیو، \+xt بڕوانه 7:25\+xt*.