عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- په‌یكه‌ره زێڕه‌كه و كووره ئاگره‌كه
- 1
- نه‌بوخودنه‌سری پاشا په‌یكه‌رێكی له زێڕ دروستكرد، درێژییه‌كه‌ی شه‌ست باڵ[a] و پانییه‌كه‌ی شه‌ش باڵ[b] بوو، له ده‌شتی دورا له هه‌رێمی بابل داینا.
- 2
- پاشان نه‌بوخودنه‌سر پاشا ناردی به‌دوای میر[c] و فه‌رمانڕه‌وا و پارێزگار و ڕاوێژكار و خه‌زنه‌دار و قازی و دادوه‌ر، هه‌روه‌ها ته‌واوی كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كان تاوه‌كو بێن بۆ په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی كه نه‌بوخودنه‌سر پاشا داینا.
- 3
- ئیتر میر و فه‌رمانڕه‌وا و پارێزگار و ڕاوێژكار و خه‌زنه‌دار و قازی و دادوه‌ر، هه‌روه‌ها ته‌واوی كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كان هاتن بۆ په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی نه‌بوخودنه‌سری پاشا داینا، له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی نه‌بوخودنه‌سری پاشا داینا وه‌ستان.
- 4
- ئینجا جاڕده‌ر به ده‌نگی به‌رز جاڕی دا: «ئه‌ی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان و خه‌ڵكی هه‌موو زمانه‌كان! فه‌رمانتان پێكراوه،
- 5
- كاتێك ده‌نگی كه‌ڕه‌نا و شمشاڵ و سه‌متور و ساز و قیساره و دووزه‌له و هه‌موو جۆره‌كانی مۆسیقا ده‌بیستن، ده‌بێت بچنه سه‌ر چۆك و كڕنۆش بۆ ئه‌و په‌یكه‌ره زێڕینه ببه‌ن كه نه‌بوخودنه‌سری پاشا دایناوه.
- 6
- هه‌ركه‌سێك نه‌چێته سه‌ر چۆك و كڕنۆش نه‌بات، هه‌ر ئه‌و كاته فڕێده‌درێته ناو كووره‌ی ئاگری داگیرساو.»
- 7
- له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كاتێك هه‌موو گه‌لان گوێیان له ده‌نگی كه‌ڕه‌نا و شمشاڵ و سه‌متور و ساز و قیساره و هه‌موو جۆره‌كانی مۆسیقا بووایه، هه‌موو گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان و خه‌ڵكی هه‌موو زمانه‌كان ده‌چوونه سه‌ر چۆك و كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌ره زێڕینه‌كه ده‌برد كه نه‌بوخودنه‌سری پاشا داینابوو.
- 8
- له‌و كاته‌دا چه‌ند ئه‌ستێره‌ناسێك هاتنه پێشه‌وه و سكاڵایان له جوله‌كه‌كان كرد،
- 9
- به نه‌بوخودنه‌سر پاشایان گوت: «ئه‌ی پاشا، بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌ر بژی!
- 10
- ئه‌ی پاشا، تۆ فه‌رمانت ده‌ركرد كه هه‌ركه‌سێك گوێی له ده‌نگی كه‌ڕه‌نا و شمشاڵ و سه‌متور و ساز و قیساره و دووزه‌له و هه‌موو جۆره‌كانی مۆسیقا بێت، ده‌بێت بچیته سه‌ر چۆك و كڕنۆش بۆ په‌یكه‌ره زێڕینه‌كه ببات،
- 11
- ئه‌وه‌ی نه‌چێته سه‌ر چۆك و كڕنۆش نه‌بات، ئه‌وا فڕێده‌درێته ناو كووره‌ی ئاگری داگیرساو.
- 12
- به‌ڵام چه‌ند پیاوێكی جوله‌كه هه‌ن كه تۆ به‌سه‌ر كاروباره‌كانی هه‌رێمی بابله‌وه داتناون، شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ. ئه‌و پیاوانه هیچ گوێت پێ ناده‌ن. ئه‌ی پاشا، خوداوه‌نده‌كانی تۆ ناپه‌رستن و كڕنۆش بۆ ئه‌و په‌یكه‌ره زێڕینه نابه‌ن كه داتناوه.»
- 13
- نه‌بوخودنه‌سر زۆر به قینه‌وه تووڕه بوو، فه‌رمانی دا كه شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ بهێنن. ئینجا ئه‌و پیاوانه‌یان هێنایه به‌رده‌م پاشا.
- 14
- نه‌بوخودنه‌سریش پێی گوتن: «ئه‌ی شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ، ئایا ڕاسته ئێوه خوداوهندهكانم ناپه‌رستن و كڕنۆش بۆ ئه‌و په‌یكه‌ره زێڕه نابه‌ن كه دامناوه؟
- 15
- ئێستا كاتێك گوێتان له ده‌نگی كه‌ڕه‌نا و شمشاڵ و سه‌متور و ساز و قیساره و دووزه‌له و هه‌موو جۆره‌كانی مۆسیقا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاماده بن بچنه سه‌ر چۆك و كڕنۆش بۆ ئه‌و په‌یكه‌ره ببه‌ن كه دروستم كردووه، زۆر باشه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كڕنۆش نه‌به‌ن، هه‌ر له‌و كاته‌دا فڕێده‌درێنه ناو كووره‌ی ئاگری داگیرساو. ئیتر ئه‌و خوداوه‌نده كێیه له ده‌ستم ڕزگارتان ده‌كات؟»
- 16
- شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ وه‌ڵامی پاشایان دایه‌وه: «ئه‌ی نه‌بوخودنه‌سر، پێویستمان به‌وه نییه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه.
- 17
- ئه‌ی پاشا، ئه‌گه‌ر بمانخه‌یته ناو كووره‌ی ئاگری داگیرساو، ئه‌و خودایه‌ی ده‌یپه‌رستین ده‌توانێت ڕزگارمان بكات، له ده‌ستی تۆ ده‌ربازمان ده‌كات.
- 18
- ئه‌ی پاشا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕزگاریشی نه‌كردین، ده‌مانه‌وێ تۆ بزانیت، ئێمه خوداوه‌نده‌كانی تۆ ناپه‌رستین و كڕنۆش بۆ په‌یكه‌ره زێڕینهكهش نابه‌ین كه داتناوه.»
- 19
- ئینجا نه‌بوخودنه‌سر زۆر له شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ تووڕه بوو، ڕوخساری گۆڕا. فه‌رمانی دا كه كووره‌كه حه‌وت جار زیاتر گه‌رم بكه‌ن له‌وه‌ی كه هه‌میشه گه‌رم ده‌كرێت،
- 20
- هه‌روه‌ها فه‌رمانی به هه‌ندێك له به‌هێزترین سه‌ربازی سوپاكه‌ی كرد كه شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ په‌لبه‌ست بكه‌ن و فڕێیان بده‌نه ناو كووره‌ی ئاگری داگیرساو.
- 21
- ئیتر ئه‌و پیاوانه به كراس و شه‌رواڵ و سه‌ر كراس و جلوبهرگهكانیانهوه په‌لبه‌ست كران و فڕێدرانه ناو كووره‌ی ئاگری داگیرساو.
- 22
- فه‌رمانه‌كه‌ی پاشا زۆر توند بوو، كووره‌كه زۆر گه‌رم كرابوو، بڵێسه‌ی ئاگره‌كه ئه‌و پیاوانه‌ی كوشت كه شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆیان به‌رزكرده‌وه.
- 23
- ئه‌و سێ پیاوه‌ش به پهلبهستكراوی كه‌وتنه ناو كووره ئاگره داگیرساوه‌كه.
- 24
- له‌و كاته‌دا نه‌بوخودنه‌سر سه‌ری سوڕما و به په‌له هه‌ستا و به ڕاوێژكاره‌كانی گوت: «ئایا سێ پیاوی پهلبهستكراومان فڕێنه‌دایه ناو ئاگره‌كه؟»
ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: «ڕاسته، ئه‌ی پاشا.» - 25
- ئه‌ویش گوتی: «ته‌ماشا بكه‌ن! من چوار پیاو ده‌بینم ده‌ست و پێ كراوه به‌ناو ئاگره‌كه‌دا دێن و ده‌چن، هیچ ئه‌زیه‌تیان پێ نه‌گه‌یشتووه، ڕوخساری چواره‌میان له كوڕی خوداوه‌نده‌كان ده‌چێت.»
- 26
- نه‌بوخودنه‌سر له ده‌رگای كووره ئاگره داگیرساوه‌كه نزیك بووه‌وه و هاواری كرد: «ئه‌ی شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ! ئه‌ی به‌نده‌كانی خودای هه‌ره‌به‌رز، وه‌رنه ده‌ره‌وه! وه‌رنه ئێره!»
ئینجا شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ له‌ناو ئاگره‌كه هاتنه ده‌ره‌وه. - 27
- میر و فه‌رمانڕه‌وا و پارێزگار و ڕاوێژكارانی پاشا كۆبوونه‌وه، ئه‌و پیاوانه‌یان بینی كه ئاگره‌كه هیچ هێزێكی له‌سه‌ر له‌شیان نه‌بووه، تاڵه مووێكی سه‌ریان نه‌سووتاوه، ڕه‌نگی شهرواڵهكانیان نه‌گۆڕاوه، بۆنی ئاگره‌كه‌شیان نه‌گرتووه.
- 28
- ئینجا نه‌بوخودنه‌سر گوتی: «ستایش بۆ خودای شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی خۆی نارد و به‌نده‌كانی خۆی ڕزگار كرد، ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌و به‌ست و فه‌رمانی پاشایان شكاند، گیانی خۆیان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی كڕنۆش بۆ خودایه‌كی دیكه بێجگه له خوداكه‌یان نه‌به‌ن و نه‌یپه‌رستن.
- 29
- له‌به‌ر ئه‌وه من فه‌رمان ده‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ر نه‌ته‌وه و زمانێك به خراپه باسی خوداكه‌ی شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆ بكه‌ن، پارچه‌پارچه ده‌كرێن و ماڵه‌كانیان ده‌بێته كه‌لاوه، چونكه هیچ خودایه‌كی دیكه نییه بتوانێت ئاوا ڕزگار بكات.»
- 30
- دوای ئه‌وه پاشا پایه‌ی شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆی له هه‌رێمی بابلدا به‌رزكرده‌وه.
- a. 3:1 شه‌ست باڵ: نزیكه‌ی 27 مه‌تر.
- b. 3:1 شه‌ش باڵ: نزیكه‌ی 2,7 مه‌تر.
- c. 3:2 له ده‌سه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆریه‌تی بابلی میری میرنشینه‌كان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆره‌وه دانراوه.