عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دوو ته‌خته وه‌ك ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جار
- 1
- له‌و كاته‌دا یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «دوو ته‌خته به‌ردی وه‌ك ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م بۆ خۆت بتاشه و سه‌ربكه‌وه سه‌ر كێوه‌كه بۆ لای من، سندوقێكیش له دار بۆ خۆت دروستبكه،
- 2
- جا له‌سه‌ر دوو ته‌خته‌كه ئه‌و وشانه ده‌نووسمه‌وه كه له‌سه‌ر دوو ته‌خته‌كه‌ی یه‌كه‌م جار بوون و تۆ شكاندت و بیانخه ناو سندوقه‌كه.»
- 3
- منیش سندوقێكم له داری ئه‌كاسیا[a] دروستكرد، دوو ته‌خته به‌ردی وه‌ك ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جارم تاشی و بۆ شاخه‌كه سه‌ركه‌وتم و دوو تهختهكهشم له ده‌ست بوو.
- 4
- ئه‌ویش له‌سه‌ر دوو ته‌خته‌كه وه‌ك نووسراوی یه‌كه‌م جاری نووسییه‌وه، ده ڕاسپارده‌كه كه یه‌زدان له‌گه‌ڵتاندا پێی دوا له كێوه‌كه له‌ناو ئاگره‌وه له ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و ئینجا پێیدام.
- 5
- ئیتر گه‌ڕامه‌وه و له كێوه‌كه هاتمه خواره‌وه و دوو ته‌خته به‌رده‌كه‌م له‌ناو سندوقه‌كه دانا كه دروستم كردبوو، جا هێشتا له‌وێن وه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردم.
- 6
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش له بیره‌كانی نه‌وه‌ی یه‌عقانه‌وه كۆچیان كرد بۆ مۆسێره. له‌وێ هارون مرد و هه‌ر له‌وێش نێژرا. ئیتر ئه‌لعازاری كوڕی له جێی ئه‌و بوو به كاهین.
- 7
- له‌وێشه‌وه كۆچیان كرد بۆ گودگۆده، له گودگۆده‌شه‌وه بۆ یۆتباته كه خاكی جۆگه ئاوه‌كانه.
- 8
- له‌و كاته‌دا یه‌زدان هۆزی نه‌وه‌ی لێڤی جیا كرده‌وه[b] بۆ ئه‌وه‌ی سندوقی په‌یمانی یه‌زدان هه‌ڵبگرن و له‌به‌رده‌م یه‌زدان بوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بكه‌ن و به ناوی ئه‌وه‌وه داوای به‌ره‌كه‌ت بكه‌ن هه‌تا ئه‌مڕۆ،
- 9
- له‌به‌ر ئه‌وه لێڤییهكان له‌گه‌ڵ براكانیان به‌ش و میراتیان نه‌بوو، یه‌زدان میراتی ئه‌وانه، هه‌روه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌گه‌ڵیاندا دوا.
- 10
- منیش وه‌ك ڕۆژانی یه‌كه‌م جار چل شه‌و و چل ڕۆژ له كێوه‌كه مامه‌وه و یه‌زدان ئه‌و جاره‌ش گوێی لێ گرتم و یه‌زدان نه‌یویست له‌ناوتان ببات.
- 11
- دواتر یه‌زدان پێی فه‌رمووم، «هه‌سته بڕۆ پێشڕه‌وی گه‌ل بكه، جا ده‌چنه ناو ئه‌و خاكه‌ی ده‌ست به‌سه‌ریدا ده‌گرن كه سوێندم بۆ باوباپیرانیان خوارد بیانده‌مێ.»
- له یه‌زدان بترسه
- 12
- ئێستاش ئه‌ی ئیسرائیل یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان چی لێتان ده‌وێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده كه له یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بترسن تاكو هه‌موو ڕێگاكانی بگرنه‌به‌ر و خۆشتان بووێ، پڕ به دڵ و له ناخه‌وه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن،
- 13
- فه‌رمانه‌كانی یه‌زدان و فه‌رزه‌كانی به‌جێبهێنن كه من ئه‌مڕۆ بۆ باشی خۆتان فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م.
- 14
- ئه‌وه‌تا ئاسمان و ئاسمانی ئاسمان و زه‌وی و هه‌رچی تێیدایه بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانه،
- 15
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌زدان دڵی به باوباپیرانتانه‌وه به‌ند بوو و خۆشی ویستن، جا له‌پاش خۆیان نه‌وه‌كه‌ی ئه‌وانی هه‌ڵبژارد كه ئێوه‌ن، له سه‌رووی هه‌موو گه‌لانه‌وه وه‌ك ئه‌مڕۆ.
- 16
- كه‌واته دڵتان خه‌ته‌نه بكه‌ن و ئیتر كه‌لله‌ڕه‌ق مه‌بن،
- 17
- چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خۆی خودای خودایانه و گه‌وره‌ی گه‌وره‌یانه، ئه‌و خودا مه‌زنه به توانا به سامه‌ی لایه‌نگری ناكات و به‌رتیل وه‌رناگرێت،
- 18
- دادپه‌روه‌ری هه‌تیو و بێوه‌ژن ده‌كات و دۆستی نامۆیه هه‌تا خۆراك و به‌رگی بداتێ.
- 19
- جا نامۆتان خۆشبوێت، چونكه له خاكی میسردا نامۆ بوون.
- 20
- له یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌ترسن، ئه‌و ده‌په‌رستن و ده‌ست به‌وه‌وه ده‌گرن و به ناوی ئه‌وه‌وه سوێند ده‌خۆن،
- 21
- ئه‌و ستایشتانه و ئه‌و خوداتانه كه ئه‌و هه‌موو كاره مه‌زن و ترسناكه‌ی بۆ كردن كه چاوه‌كانتان بینییان.
- 22
- باوباپیرانتان حه‌فتا كه‌س بوون كه چوونه میسر و ئێستاش یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له زۆری‌دا وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی لێكردوون.