عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنێكی هێنا و په‌سه‌ند نه‌بوو له‌به‌رچاوی، چونكه بێ ئابڕووییهكی تێدا بینی و ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ نووسی و دایه ده‌ستی، له ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێی كرد،
- 2
- ئه‌ویش كه له ماڵه‌كه‌ی چووه ده‌ره‌وه، بووه ژنی پیاوێكی دیكه،
- 3
- جا ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ی دووه‌م ڕقی لێی بووه‌وه و ته‌ڵاقنامه‌ی بۆ نووسی و دایه ده‌ستی و له ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێی كرد، یان ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ی دووه‌م كه هێنابووی مرد،
- 4
- ئه‌وا مێرده‌كه‌ی یه‌كه‌می كه ته‌ڵاقی دابوو ناتوانێت بیهێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ژنی دوای ئه‌وه‌ی گڵاو بووه. ئه‌وه شتێكی قێزه‌ونه له‌لای یه‌زدان، جا گوناه مه‌هێنه سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت به میرات ده‌تداتێ.
- 5
- ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنی هێنا ئه‌وا هه‌تا ساڵێك بۆ سه‌ربازی ناچێت و هیچ لێپرسراویهتییهكی له‌سه‌ر شان نابێت، ئه‌و ساڵه له ماڵه‌كه‌ی ئازاد ده‌بێت و ژنه‌كه‌ی دڵخۆش ده‌كات.
- 6
- نابێت كه‌س ده‌ستاڕ، ته‌نانه‌ت به‌رداشێكی بكاته بارمته، چونكه سه‌رچاوه‌ی بژێوییه.
- 7
- ئه‌گه‌ر پیاوێك له كاتی ڕفاندنی یه‌كێك له براكانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بگیردرێت و وه‌ك كۆیله هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كرد یان فرۆشتی، ئه‌وا كابرای ڕفێنه‌ر ده‌بێت بمرێت، جا خراپه‌كه له‌نێو خۆتان داده‌ماڵن.
- 8
- له كاتی نه‌خۆشی گولی[a] زۆر ئاگاداربن و به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی كاهینه لێڤییهكان فێرتان ده‌كه‌ن ئاوا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی من فه‌رمانم به‌وان كردووه ئێوه بیكه‌ن.
- 9
- له یادتان بێت یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له ڕێگا چی به مریه‌م كرد، پاش ئه‌وه‌ی له میسر هاتنه ده‌ره‌وه.
- 10
- ئه‌گه‌ر قه‌رزت به دراوسێكه‌ت دا، مه‌چۆ ماڵه‌كه‌ی هه‌تا شتێكی ماڵه‌كه‌ی بكه‌یته بارمته[b] ،
- 11
- له ده‌ره‌وه ده‌وه‌ستیت و ئه‌و پیاوه‌ی قه‌رزی پێده‌ده‌یت بارمتهكهت بۆ ده‌هێنێته ده‌ره‌وه.
- 12
- ئه‌گه‌ر كابرا هه‌ژار بوو با بارمته‌كه بۆ شه‌و له‌لات نه‌مێنێته‌وه،
- 13
- له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆر بارمته‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنه‌وه هه‌تا له‌ناو جلوبه‌رگه‌كه‌ی بنووێت و داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ بكات و بۆت ببێته كارێكی ڕاست له‌لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت.
- 14
- زوڵم له كرێگرته‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌دار مه‌كه، كه له براكانت بێت یان له‌و نامۆیانه‌ی له یه‌كێك له شارۆچكه‌كانی خاكهكهتن.
- 15
- له ڕۆژی خۆی كرێیه‌كه‌ی ده‌ده‌یتێ، پێش ئاوابوونی خۆر، چونكه هه‌ژاره و بۆ ئه‌مه خۆی هه‌ڵگرتووه، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر تۆ هاوار بۆ یه‌زدان بكات، جا ده‌بێت به گوناه به‌سه‌رته‌وه.
- 16
- باوك له جیاتی كوڕ ناكوژرێت و كوڕ له جیاتی باوك ناكوژرێت، هه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر گوناهی خۆی ده‌كوژرێت.
- 17
- نامۆ و هه‌تیو له دادپه‌روه‌ری بێبه‌ش مه‌كه، جلوبه‌رگی بێوه‌ژن مه‌كه بارمته،
- 18
- له یادت نه‌چێت كه تۆش له میسر كۆیله بوویت و یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت له‌وێ تۆی كڕییه‌وه، بۆیه من فه‌رمانت پێده‌ده‌م ئه‌م كاره بكه‌یت.
- 19
- كاتێك له كێڵگهكهت خه‌ریكی دروێنهكردنیت و دهسكێكت له كێڵگه له‌بیر چوو، مه‌گه‌ڕێوه بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌یته‌وه، ئه‌وه بۆ نامۆ و هه‌تیو و بێوه‌ژن ده‌بێت، تاكو یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت له هه‌موو كاری ده‌ستت به‌ره‌كه‌تدارت بكات.
- 20
- له كاتی ڕاته‌كاندنی دار زهیتوونهكهت، به‌دوای ئه‌وانه‌دا مه‌چووه‌وه كه له لقه‌كاندا ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه بۆ نامۆ و هه‌تیو و بێوه‌ژن ده‌بێت.
- 21
- كاتێك ترێی ڕه‌زه مێوهكهت ده‌ڕنیت، پاشماوه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌گره‌وه، ئه‌وه بۆ نامۆ و هه‌تیو و بێوه‌ژن ده‌بێت،
- 22
- له یادت نه‌چێت تۆش له خاكی میسر كۆیله بوویت، بۆیه من فه‌رمانت پێده‌ده‌م ئه‌م كاره بكه‌یت.
- a. 24:8 گولی: له زمانی عیبری به واتای گه‌ڕوگولی و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی پێست دێت.
- b. 24:10 لێره‌دا مه‌به‌ست له وه‌رگرتنی جل و به‌رگ بووه به بارمته. بڕوانه ئایه‌تی 13.