عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- له سێداره‌دانی هامان
- 1
- ئینجا پاشا و هامان چوونه داوه‌ته‌كه‌ی ئه‌ستێری شاژن.
- 2
- له ڕۆژه‌ی دووه‌م كاتێك شه‌رابیان ده‌خوارده‌وه، دیسان پاشا پرسیاری له ئه‌ستێر كرد: «ئه‌ی شاژن، بابه‌ته‌كه‌ت چییه؟ پێت ده‌درێت. داواكارییه‌كه‌ت چییه؟ ته‌نانه‌ت داوای نیوه‌ی شانشینهكهش بكه‌یت، پێت ده‌درێت.»
- 3
- شاژنه ئه‌ستێر وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «ئه‌ی پاشا، ئه‌گه‌ر لێم ڕازی بیت، پاشا پێی خۆش بێت، ژیانم ڕزگار بكه. ئه‌وه بابهتهكهمه. نه‌ته‌وه‌كه‌م ڕزگار بكه. ئه‌مه داواكارییهكهمه،
- 4
- چونكه خۆم و نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆ له‌ناوبردن و كوشتن و قڕكردن فرۆشراوین. ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها وه‌ك كۆیله و كه‌نیزه بفرۆشراینایه من ده‌نگم نه‌ده‌كرد، چونكه ئه‌مه نابێته ته‌نگانه‌یه‌ك پاشای پێ بێزار بكرێت.»
- 5
- ئینجا ئه‌حه‌شوێرۆشی پاشا له شاژنه ئه‌ستێری پرسی: «ئه‌و كه‌سه كێیه و له‌كوێیه؟ چۆن بوێری ئه‌وه‌ی هه‌یه كارێكی وا بكات؟»
- 6
- ئه‌ستێر گوتی: «ئه‌وه ناحهزهكهمانه، دوژمنمانه، هامانی خراپه‌كار!»
هامان له‌به‌رده‌م پاشا و شاژن تۆقی. - 7
- پاشا به تووڕه‌ییه‌وه ده‌ستی له شه‌راب خواردنه‌وه‌كه هه‌ڵگرت و ڕووه‌و باخچه‌كه‌ی كۆشك ڕۆیشت. هامانیش ڕاوه‌ستا و بۆ ڕزگاربوونی ژیانی خۆی له شاژنه ئه‌ستێر پاڕایه‌وه، چونكه زانی كه پاشا بڕیاری داوه له سێداره‌ی بدات.
- 8
- له‌و كاته‌ی پاشا له باخچه‌ی كۆشكه‌وه گه‌ڕایه‌وه هۆڵی خوانه‌كه، هامان خۆی به‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه‌دا دابوو كه ئه‌ستێر له‌سه‌ری داده‌نیشت.
پاشا گوتی: «ئایا لاساری به‌رامبه‌ر به شاژنیش ده‌كات، له‌نێو ماڵه‌كه‌م و له‌گه‌ڵیشمدایه؟»
هه‌ر كه فه‌رمانه‌كه له ده‌می پاشا ده‌رچوو، ده‌م و چاوی هامانیان داپۆشی. - 9
- ئینجا حه‌رڤۆنا، یه‌كێك له‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی خزمه‌تی پاشایان ده‌كرد گوتی: «له ماڵی هامان سێداره‌یه‌ك هه‌یه به‌رزییه‌كه‌ی په‌نجا باڵه[a] ، بۆ مۆرده‌خای دروستی كردووه كه قسه‌یه‌كی چاكی گه‌یانده پاشا.»
پاشا گوتی: «له‌سه‌ری هه‌ڵیبواسن!» - 10
- به‌و شێوه‌یه هامانیان له‌سه‌ر ئه‌و سێداره‌یه هه‌ڵواسی كه بۆ مۆرده‌خای ئاماده‌ی كردبوو. پاشان تووڕه‌یی پاشا دامركایه‌وه.
- a. 7:9 په‌نجا باڵه: نزیكه‌ی 23 مه‌تر.