عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- كاره‌ساتی ده‌یه‌م: مردنی نۆبه‌ره
- 1
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو: «كاره‌ساتێكی دیكه به‌سه‌ر فیرعه‌ون و میسردا ده‌هێنم، دوای ئه‌مه ڕێتان ده‌دات بڕۆن، كاتێك ڕێتان ده‌دات بڕۆن هه‌مووان لێره به ده‌ركردن ده‌رده‌كات.
- 2
- به گه‌ل بڵێ با هه‌ر پیاوێك یان ژنێك داوای خشڵی زێڕ و زیو له دراوسێ میسرییه‌كه‌ی بكات.»
- 3
- یه‌زدانیش گه‌لی له‌به‌رچاوی میسرییه‌كان ڕێزدار كرد، هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی فیرعه‌ون و گه‌لی میسر به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری موسایان ده‌كرد.
- 4
- مو‌سا گوتی: «یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”من له ده‌وروبه‌ری نیوه‌شه‌ودا دێمه ناو میسر.
- 5
- هه‌موو نۆبهرهیهك له خاكی میسر ده‌مرێت، له نۆبه‌ره‌ی فیرعه‌ونه‌وه كه له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی دانیشتووه هه‌تا نۆبه‌ره‌ی ئه‌و كهنیزهیهی له پشت ده‌ستاڕه، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو ئاژه‌ڵێكی ماڵیش.
- 6
- هاوارێكی مه‌زنیش له هه‌موو خاكی میسردا ده‌بێت كه وه‌ك ئه‌وه نه‌بووه و جارێكی دیكه‌ش نابێت.
- 7
- به‌ڵام بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل ته‌نانه‌ت سه‌گیش پێیان ناوه‌ڕێت، نه به خه‌ڵك و نه به ئاژه‌ڵ،“ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن یه‌زدان جیاوازی له‌نێوان گه‌لی میسری و ئیسرائیلی ده‌كات.
- 8
- ئیتر هه‌موو خزمه‌تكارانت دێنه لام و كڕنۆشم بۆ ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ”بڕۆن، خۆت و هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ی له‌دوای تۆن،“ ئیتر له‌پاش ئه‌وه ئێره به‌جێده‌هێڵم و ده‌ڕۆم.» ئینجا مو‌سا به تووڕه‌ییه‌وه له‌لای فیرعه‌ون هاته ده‌ره‌وه.
- 9
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو: «فیرعه‌ون گوێتان لێ ناگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پهرجووهكانم له خاكی میسردا زیاد بێت.»
- 10
- مو‌سا و هارون هه‌موو ئه‌م په‌رجووانه‌یان له‌به‌رده‌م فیرعه‌ون كرد، به‌ڵام یه‌زدان دڵی فیرعه‌ونی ڕهقكرد و ڕێی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌دا له خاكه‌كه‌ی بڕۆن.