عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”با بگه‌ڕێنه‌وه و به‌رامبه‌ر پیهه‌حیرۆت چادر هه‌ڵبده‌ن، له‌نێوان مگدۆل و ده‌ریا. له‌لای ده‌ریاوه چادر هه‌ڵبده‌ن، به‌رامبه‌ر به به‌علچیفۆن.
- 3
- فیرعه‌ون ده‌رباره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: ’سه‌رلێشێواون له خاكه‌كه، له‌نێوان ده‌ریا و چۆڵه‌وانی گیریان خواردووه.‘
- 4
- دڵی فیرعه‌ونیش ڕه‌ق ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوایان بكه‌وێت. به‌ڵام بۆ فیرعه‌ون و هه‌موو سوپاكه‌ی شكۆمه‌ند ده‌بم، میسرییه‌كانیش ده‌زانن كه من یه‌زدانم.“» ئیتر به‌م جۆره‌یان كرد.
- 5
- كاتێك به پاشای میسر ڕاگه‌یه‌نرا كه گه‌له‌كه له ده‌ستی هه‌ڵاتن، دڵی فیرعه‌ون و خزمه‌تكارانی سه‌باره‌ت به گه‌لی ئیسرائیل گۆڕا، گوتیان «ئه‌مه چی بوو كردمان، كه ڕێمان دا نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڕۆن له خزمه‌تكردنمان؟»
- 6
- ئیتر گالیسكه‌كه‌ی پێ ئاماده‌كردن و سوپایهكهشی له‌گه‌ڵ خۆی برد،
- 7
- شه‌ش سه‌د گالیسكه‌ی هه‌ڵبژێردراو و هه‌موو گالیسكه‌كانی میسر و هه‌موو ئه‌فسه‌ره سواربووهكانیانی برد.
- 8
- یه‌زدان دڵی فیرعه‌ونی پاشای میسری ڕهقكرد، ئیتر به‌دوای نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌وت، نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازایانه به‌ره‌و پێش ده‌چوون.
- 9
- میسرییه‌كان دوایان كه‌وتن. هه‌موو ئه‌سپ و گالیسكه‌كانی فیرعه‌ون و سواره‌كانی و سوپاكه‌ی دوایان كه‌وتن و پێیان گه‌یشتن، كاتێك له‌لای ده‌ریا چادریان هه‌ڵدابوو، له‌لای پیهه‌حیرۆت به‌رامبه‌ر به‌علچیفۆن.
- 10
- كاتێك فیرعه‌ون نزیك بووه‌وه، نه‌وه‌ی ئیسرائیل چاویان هه‌ڵبڕی و بینییان میسرییه‌كان به‌دوایانه‌وه‌ن، زۆر ترسان و نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاواریان بۆ یه‌زدان كرد.
- 11
- به موسایان گوت: «ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له میسر گۆڕ نییه بۆ مردن وا ئێمه‌ت هێنایه چۆڵه‌وانی؟ ئه‌مه چی بوو پێت كردین هه‌تا وامان لێ بكه‌یت له میسر بێنه ده‌ره‌وه؟
- 12
- ئه‌مه ئه‌و قسه‌یه نییه كه له میسر پێمان گوتی: ”لێمانگه‌ڕێ با خزمه‌تی میسرییه‌كان بكه‌ین،“ چونكه بۆ ئێمه باشتره خزمه‌تی میسرییه‌كان بكه‌ین وه‌ك له‌وه‌ی له چۆڵه‌وانی بمرین؟»
- 13
- موساش وه‌ڵامی گه‌لی دایه‌وه: «مه‌ترسن، چه‌سپاو بن و بڕواننه ڕزگاریی یه‌زدان كه ئه‌مڕۆ بۆ ئێوه‌ی ده‌كات، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ میسرییهكانتان بینی، ئیتر هه‌تاهه‌تایه نایانبیننه‌وه.
- 14
- یه‌زدان بۆتان ده‌جه‌نگێت و ئێوه‌ش بێده‌نگ ده‌بن.»
- 15
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو: «چییه هاوارم بۆ ده‌كه‌یت؟ به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ با كۆچ بكه‌ن.
- 16
- تۆش گۆچانه‌كه‌ت به‌رز بكه‌ره‌وه و ده‌ستت بۆ سه‌ر ده‌ریاكه درێژ بكه و لێكی بكه‌ره‌وه، ئیتر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌چنه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه بۆ سه‌ر وشكانی ژێره‌وه‌ی.
- 17
- ئه‌وه‌تا منیش دڵی میسرییه‌كان ڕه‌ق ده‌كه‌م، ئه‌وانیش به‌دوایاندا دێن، منیش شكۆمه‌ند ده‌بم بۆ فیرعه‌ون و بۆ هه‌موو سوپاكه‌ی و گالیسكه و سواره‌كانی.
- 18
- میسرییه‌كانیش ده‌زانن كه من یه‌زدانم، كاتێك شكۆمه‌ند ده‌بم بۆ فیرعه‌ون و گالیسكه و سواره‌كانی.»
- 19
- ئینجا فریشته‌كه‌ی خودا كه له‌پێش سوپای ئیسرائیلییه‌كانه‌وه ده‌ڕۆیشت شوێنه‌كه‌ی گواسته‌وه و له دوایانه‌وه ڕۆیشت، ستوونه هه‌وره‌كه‌ش له‌پێشیانه‌وه گواستییه‌وه و له دواوه‌یان وه‌ستا.
- 20
- هاته نێوان له‌شكری میسرییه‌كان و سوپای ئیسرائیلییه‌كان، ئیتر هه‌وره‌كه به درێژایی شه‌و تاریكی بۆ لایه‌ك هێنا و ڕووناكی بۆ لایه‌كی دیكه. بۆیه به درێژایی شه‌و هیچیان نزیكی یه‌كتر نه‌بوونه‌وه.
- 21
- موساش ده‌ستی بۆ سه‌ر ده‌ریاكه درێژكرد، یه‌زدان به درێژایی شه‌و به بایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی توند ده‌ریاكه‌ی ڕاماڵی، ده‌ریاكه‌ی كرده زه‌وی وشك و ئاوه‌كه شه‌ق بوو.
- 22
- ئیتر نه‌وه‌ی ئیسرائیل چوونه ناو ده‌ریاكه بۆ سه‌ر وشكانی ژێره‌وه‌ی، ئاو بووه دیوار بۆیان له ڕاست و چه‌پیانه‌وه.
- 23
- میسرییه‌كانیش دوایان كه‌وتن، هه‌موو ئه‌سپه‌كانی فیرعه‌ون و گالیسكه و سواره‌كانی له دوایان هاتنه ناوه‌ندی ده‌ریاكه.
- 24
- ئه‌وه بوو له چاوه‌ڕوانی به‌ره‌به‌یان، یه‌زدان له ستوونی ئاگر و هه‌وره‌وه به‌ره‌و خوار ته‌ماشای له‌شكری میسرییه‌كانی كرد و سه‌ری له له‌شكری میسرییه‌كان شێواند.
- 25
- چه‌رخه‌ی گالیسكهكانیانی لێك ترازاند له‌به‌ر ئه‌وه به قورسی لێیانده‌خوڕی. میسرییه‌كان گوتیان: «با له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌ڵبێین، چونكه یه‌زدان بۆیان ده‌جه‌نگێت له دژی میسرییه‌كان.»
- 26
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو: «ده‌ستت بۆ سه‌ر ده‌ریا درێژ بكه و ئاوه‌كه بۆ سه‌ر میسرییه‌كان و گالیسكه و سواره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.»
- 27
- موساش ده‌ستی بۆ سه‌ر ده‌ریاكه درێژكرد و ده‌مه‌و به‌یان ده‌ریاكه گه‌ڕایه‌وه باری جاران، میسرییه‌كانیش لێی هه‌ڵده‌هاتن، یه‌زدان میسرییه‌كانی داتهكانده ناو ده‌ریاكه.
- 28
- ئیتر ئاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر گالیسكه و سواره‌كانی و هه‌موو سوپاكه‌ی فیرعه‌ون و دایپۆشین. ئه‌وانه‌ی به‌دوایاندا هاتبوونه ناو ده‌ریاكه، كه‌سیان لێ نه‌ما.
- 29
- به‌ڵام نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش به‌سه‌ر وشكانیدا ڕۆیشتن به‌ناو ده‌ریاكه‌دا و ئاویش دیوار بوو بۆیان له ڕاست و چه‌پیانه‌وه.
- 30
- یه‌زدان له‌و ڕۆژه‌دا ئیسرائیلی له ده‌ستی میسرییه‌كان ڕزگار كرد، ئیسرائیلیش میسرییهكانیان بینی له كه‌ناری ده‌ریاكه مردوون.
- 31
- ئیسرائیل ئه‌و كاره مه‌زنه‌ی بینی كه یه‌زدان له دژی میسرییه‌كان به‌كاریهێنا، ئیتر گه‌ل له یه‌زدان ترسان و باوه‌ڕیان به یه‌زدان و به موسای به‌نده‌ی هێنا.