عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - پیتاک بۆ پێداویستییەکانی چادری پەرستن\f + \fr 25:1 \ft چادری پەرستن: پەرستگایەکی گواستراوە بووە کە گەلی ئیسرائیل لەگەڵ خۆیان دەیانگواستەوە؛ بڕوانە 36:8-38.\f*
 - 1
 - یەزدان بە موسای فەرموو:
 - 2
 - «بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با بەخشینم پێشکەش بکەن، هەر یەکێک کە لەسەر دڵی بێت ببەخشێت.
 - 3
 - «ئەمانەش ئەو پێشکەشکراوانەن کە لێیان وەردەگرن:
«زێڕ و زیو و بڕۆنز؛ - 4
 - ڕیسی جوان و باریک بە ڕەنگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ،
کەتانی ناسک و مووی بزن؛ - 5
 - پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پێستی مانگای دەریا[a] 
و داری ئەکاسیا[b] ؛ - 6
 - زەیتی زەیتوون بۆ چرا؛
بۆنوبەرام بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛ - 7
 - بەردی عاشقبەند و بەردی گرانبەهای دیکە بۆ ئێفۆد[c]  و بۆ بەرسینە.
 - 8
 - «پیرۆزگایەکیشم بۆ دروستدەکەن بۆ ئەوەی لەنێویاندا نیشتەجێ بم،
 - 9
 - وەک هەموو ئەوەی پیشانت دەدەم لە نموونەی چادری پەرستن و نموونەی هەموو کەلوپەلەکانی، بەم شێوە دروستی بکەن.
 - سندوقی پەیمان
 - 10
 - «سندوقێکیش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، درێژییەکەی دوو باڵ و نیو[d] و پانییەکەی باڵ و نیوێک[e] و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت،
 - 11
 - ڕووی ناوەوە و دەرەوەی بە تەواوی بە زێڕی بێگەرد ڕووکەش بکرێت و بە چواردەوریشیدا چوارچێوەی زێڕینی بۆ دروستبکرێت.
 - 12
 - چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دابڕێژرێت و لەسەر چوار پایەکەی دابنرێت، دوو بازنە لەلایەک و دوو بازنەش لەلایەکەی دیکەی.
 - 13
 - دوو داریش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت و بە زێڕ ڕووکەش بکرێن.
 - 14
 - دارەکانیش بخرێتە ناو بازنەکانی سەر هەردوو لای سندوقەکە، بۆ هەڵگرتنی سندوقەکە پێیان.
 - 15
 - دارەکان لەناو بازنەکانی سندوقەکە دەبن، لێیان دەرناهێنرێن.
 - 16
 - لەناو سندوقەکەش[f]  ئەو دوو تەختەی پەیمان[g]  دادەنێیت کە پێت دەدەم.
 - 17
 - «قەپاغی کەفارەتیش[h] لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت کە دوو باڵ و نیو درێژییەکەی و باڵ و نیوێک پانییەکەی بێت.
 - 18
 - دوو کەڕوب[i] لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، بە هەردوو لای قەپاغی کەفارەتەکەوە بکرێت.
 - 19
 - کەڕوبێک لەلایەک دروستبکرێت و کەڕوبەکەی دیکەش لەلایەکەی دیکە، هەردوو کەڕوبەکان لەگەڵ قەپاغەکەی کەفارەت یەک پارچە بن.
 - 20
 - دەبێت کەڕوبەکانیش باڵیان بۆ سەرەوە لێک کردبێتەوە و بە باڵەکانیان سێبەریان بەسەر قەپاغی کەفارەتەکە کردبێت. کەڕوبەکان ڕووبەڕوو بن و ڕوویان لە قەپاغی کەفارەتەکە بێت.
 - 21
 - قەپاغی کەفارەتەکە لەسەر سندوقەکە و لەلای سەرەوە دابنرێت، لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە من پێت دەدەم.
 - 22
 - لەوێ لەگەڵت کۆدەبمەوە و لەگەڵت دەدوێم، لەسەر قەپاغی کەفارەتەکە لەنێوان دوو کەڕوبەکەی سەر سندوقی پەیمان[j] ، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێدەدەم بۆ نەوەی ئیسرائیل.
 - مێزەکە
 - 23
 - «هەروەها مێزێک لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، کە درێژییەکەی دوو باڵ[k] و پانییەکەی باڵێک[l] و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک[m] بێت.
 - 24
 - بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەش بکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیشی لە چواردەوری بۆ دروستبکرێت.
 - 25
 - لێوارێکیشی بە پانی چوار پەنجە لە چواردەوری دروستبکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیش بۆ لێوارەکە لە دەوری دابنرێت.
 - 26
 - چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دروستبکرێت، بازنەکان لەسەر هەر چوار گۆشەکەی چوار پایەکەی دابنرێت.
 - 27
 - بازنەکان لەلای لێوارەکەوە دەبن بە گیرە بۆ دوو دار بۆ هەڵگرتنی مێزەکە.
 - 28
 - دوو دارەکەش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێن، بە زێڕ ڕووکەش بکرێن، بەوان مێزەکە هەڵدەگرێت.
 - 29
 - لەگەن و قاپەکانی لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، هەروەها دۆلکە و تاسەکانیش کە پێشکەشکراوەکانی پێ دەڕژێنرێت.
 - 30
 - لەسەر مێزەکەش نانی تەرخانکراو بەردەوام لەپێشم دادەنرێت.
 - چرادانەکە
 - 31
 - «هەروەها چرادانێک لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، ژێر چرادانەکە و قەدەکەی لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، کاسەکانی و گرێیەکانی و خونچەکانی لە خۆی دەبێت.
 - 32
 - شەش لقیش لە هەردوو لایەوە دەردەچێت، سێ لق چرادان لەلایەک و سێ لق چرادان لەلایەکەی دیکە.
 - 33
 - سێ کاسەی بادەمی لە لقێک بە گرێ و خونچەوە و سێ کاسەی بادەمی لە لقێکی دیکە بە گرێ و خونچەوە، ئاوا هەتا لقی شەشەم کە لە چرادانەکەوە دەردەچن.
 - 34
 - هەروەها لە چرادانەکە چوار کاسەی بادەمی بە گرێ و خونچەکانیانەوە هەیە.
 - 35
 - هەر جووتێک لق لە شەش لقەکە گرێیەکیان لەژێر بوو، هەتا شەشەم لق کە لە چرادانەکە دەردەچن.
 - 36
 - گرێ و لقەکان لە خۆی دەبن، هەمووشیان لە زێڕی بێگەردی کوتراو دەبێت.
 - 37
 - «حەوت چراشی بۆ دروستبکرێت و چراکانی بەرز دەکەیتەوە هەتا پێشی ڕووناک بکاتەوە.
 - 38
 - مەقاش و مەقەڵییەکانیشی لە زێڕی بێگەرد دەبن.
 - 39
 - چرادانەکە و هەموو کەلوپەلەکانی لە تالنتێک[n] زێڕی بێگەرد دروستبکرێت.
 - 40
 - بڕوانە ئەو شتانە لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.
 
- a. 25:5 مانگای دەریا: جۆرە گیاندارێکە کە تەنها لە قەراغی دەریادا دەژیێت بە تایبەتی لە دەریای سوور هەتا ئەندۆنیزیا. ئەم گیاندارەیان بەکارهێناوە چونکە پێستێکی ڕەقی هەیە.
 - b. 25:5 داری شەتیم.
 - c. 25:7 بەرسینەیەکی تایبەت بووە بە سەرۆکی کاهینان، بڕوانە 28:6-30؛ 39:2-21.
 - d. 25:10 دوو باڵ و نیو: نزیکەی 1,1 مەتر.
 - e. 25:10 باڵ و نیوێک: نزیکەی 70 سانتیمەتر.
 - f. 25:16 بڕوانە نامە بۆ عیبرانییەکان 9:4.
 - g. 25:16 مەبەست لە دوو تەختەی ڕاسپاردەکانی خودایە وەک شایەتێک لەناو ئەو سندوقە پارێزراوە. بڕوانە 16:34 و 40:20.
 - h. 25:17 قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه.
 - i. 25:18 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدارە، لە شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ پارێزگاریکردنی سندوقی پەیمان دانرابوون، بڕوانە عیبرانییەکان 9:5.
 - j. 25:22 عیبری: سندوقی شایەتی.
 - k. 25:23 دوو باڵ: نزیکەی 90 سانتیمەتر.
 - l. 25:23 باڵێک: نزیکەی نیو مەتر.
 - m. 25:23 باڵ و نیوێک: نزیکەی 70 سانتیمەتر.
 - n. 25:39 تالنتێک: نزیکەی 34 کیلۆگرام.
 

