عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هه‌ڵدانی چادره‌كه‌ی په‌رستن
- 1
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «له یه‌كی مانگی یه‌كه‌م، چادری په‌رستن كه چادری چاوپێكه‌وتنه هه‌ڵبده.
- 3
- سندوقی په‌یمانی تێدا دابنێ، سندوقه‌كه به په‌رده‌كه داپۆشه.
- 4
- مێزه‌كه‌ش ببه ژووره‌وه و به جوانی ڕێكی بخه، هه‌روه‌ها چرادانه‌كه‌ش ببه ژووره‌وه و چراكانی به‌رز بكه‌وه.
- 5
- قوربانگا زێڕینهكهش كه بۆ بخووره له‌به‌رده‌م سندوقی په‌یمان دایبنێ، په‌رده‌ی ده‌روازه بۆ چادره‌كه‌ی په‌رستن دابنێ.
- 6
- «قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندنیش له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن دانێ له‌ناو چادری په‌رستن.
- 7
- حه‌وزه‌كه‌ش له‌نێوان چادری چاوپێكه‌وتن و قوربانگاكه دابنێ و ئاوی تێبكه.
- 8
- حه‌وشه‌كه له چوارده‌وری دابنێ و په‌رده‌ی ده‌روازه‌ی حه‌وشه‌كه‌ش دانێ.
- 9
- «زه‌یتی ده‌ستنیشانكردنه‌كه ببه و چادره‌كه‌ی په‌رستن و هه‌موو ئه‌وه‌ی تێیدایه پێی ده‌ستنیشان بكه، خۆی و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ته‌رخان بكه و پیرۆز ده‌بێت.
- 10
- پاشان قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندن و هه‌موو قاپوقاچاغهكهی ده‌ستنیشان بكه، قوربانگاكه ته‌رخان بكه و ده‌بێته هه‌ره‌پیرۆز.
- 11
- حه‌وزه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ژێره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكه و ته‌رخانی بكه.
- 12
- «هارون و كوڕه‌كانیش بهێنه پێشه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن و به ئاو بیانشۆ.
- 13
- ئینجا جلوبه‌رگه پیرۆزه‌كه له‌به‌ر هارون بكه، ده‌ستنیشانی بكه و ته‌رخانی بكه بۆ ئه‌وه‌ی كاهینیێتیم بۆ بكات.
- 14
- كوڕه‌كانیشی بهێنه پێشه‌وه و كراسه‌كانیان له‌به‌ر بكه،
- 15
- ده‌ستنیشانیان بكه هه‌روه‌ك چۆن باوكیانت ده‌ستنیشان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كاهینیێتیم بۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌بێت هه‌تا دهستنیشانكردنهكهیان بۆیان ببێته كاهینیێتی هه‌تاهه‌تایی له نه‌وه‌كانیان.»
- 16
- موساش به‌م جۆره‌ی كرد هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێ كرد، ئاوای كرد.
- 17
- له یه‌كی مانگی یه‌كه‌مینی ساڵی دووه‌م چادره‌كه‌ی په‌رستن هه‌ڵدرا.
- 18
- مو‌سا چادره‌كه‌ی په‌رستنی هه‌ڵدا، بنكه‌كانی دانا و چوارچێوه‌كانی دانا، كاریتهكانی دانا و كۆڵه‌كه‌كانی ڕاگرت.
- 19
- ڕهشماڵهكهی به‌سه‌ر چادری په‌رستندا هه‌ڵدا و له سه‌ره‌وه پۆشه‌ری چادره‌كه‌ی به‌سه‌ریدا دا، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی پێ كرد.
- 20
- ته‌خته‌كانی په‌یمانی برد و خستییه ناو سندوقه‌كه، داره‌كانی خسته سه‌ر سندوقه‌كه و قه‌پاغی كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر سندوقه‌كه دانا.
- 21
- ئینجا سندوقه‌كه‌ی هێنایه ناو چادره‌كه‌ی په‌رستن و په‌رده‌كه‌ی شوێنی هه‌ره‌پیرۆزی دانا و سندوقی په‌یمانی داپۆشی، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 22
- مێزه‌كه‌ی له‌ناو چادری چاوپێكه‌وتن دانا، له‌لای باكووری چادره‌كه‌ی په‌رستن له ده‌ره‌وه‌ی په‌رده‌كه.
- 23
- نانی به‌رده‌م یه‌زدانیشی به ڕێكی له‌سه‌ری ڕێكخست، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 24
- چرادانهكهشی له‌ناو چادری چاوپێكه‌وتن دانا له به‌رامبه‌ر مێزه‌كه له‌لای باشووری چادره‌كه‌ی په‌رستن.
- 25
- چراكانی به‌رزكرده‌وه بۆ به‌رده‌م یه‌زدان، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 26
- قوربانگا زێڕینهكهشی له‌ناو چادری چاوپێكه‌وتن له‌به‌رده‌م په‌رده‌كه دانا و
- 27
- بخووری بۆنخۆشی له‌سه‌ر سووتاند، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 28
- په‌رده‌ی ده‌روازه‌شی بۆ چادره‌كه‌ی په‌رستن دانا.
- 29
- قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندنیشی له‌لای ده‌رگای چادری چاوپێكه‌وتن دانا له‌ناو چادری په‌رستن و قوربانی سووتاندن و پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ی سه‌رخسته سه‌ری، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 30
- حهوزهكهشی له‌نێوان چادری چاوپێكه‌وتن و قوربانگاكهدا دانا و ئاوی تێكرد بۆ شوشتن،
- 31
- بۆ ئه‌وه‌ی مو‌سا و هارون و كوڕه‌كانی ده‌ست و پێیانی لێ بشۆن.
- 32
- له كاتی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ ناو چادری چاوپێكه‌وتن و له نزیكبوونه‌وه‌یان له قوربانگاكه ده‌یشۆن، هه‌روه‌ك یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.
- 33
- حهوشهكهشی له ده‌وری چادره‌كه‌ی په‌رستن و قوربانگاكه دامه‌زراند و په‌رده‌ی ده‌روازه‌ی حه‌وشه‌كه‌ی دانا. ئیتر مو‌سا كاره‌كه‌ی ته‌واو كرد.
- شكۆمه‌ندی یه‌زدان
- 34
- ئینجا هه‌ورێك چادری چاوپێكه‌وتنی داپۆشی و شكۆمه‌ندی یه‌زدان چادره‌كه‌ی په‌رستنی پڕكرد.
- 35
- له‌به‌ر ئه‌وه مو‌سا نه‌یتوانی بچێته ژووره‌وه بۆ ناو چادری چاوپێكه‌وتن، چونكه هه‌ور هاته سه‌ری و شكۆمه‌ندی یه‌زدان چادره‌كه‌ی په‌رستنی پڕكرد.
- 36
- به درێژایی ماوه‌ی كۆچه‌كه‌یان، هه‌ر كاتێك هه‌وره‌كه له‌سه‌ر چادره‌كه به‌رز ده‌بووه‌وه، نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ڕێ ده‌كه‌وتن.
- 37
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وره‌كه به‌رزنه‌بووایه‌وه، كۆچیان نه‌ده‌كرد هه‌تا ڕۆژی به‌رزبوونه‌وه‌ی،
- 38
- چونكه هه‌وری یه‌زدان به ڕۆژ له‌سه‌ر چادره‌كه‌ی په‌رستن بوو، به شه‌ویش ئاگری تێدابوو، له‌به‌رچاوی هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل له هه‌موو كۆچهكانیان.