عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گیانله‌به‌ره‌كان و شكۆمه‌ندی یه‌زدان
- 1
- له پێنجی مانگی چواری ساڵی سییه‌م،[a] كاتێك من له‌سه‌ر نۆكه‌ندی كهڤار له‌نێو ڕاپێچكراوهكان بووم، ئاسمان كرایه‌وه و خودا چه‌ند بینینێكی بۆ ئاشكرا كردم.
- 2
- ئه‌مه‌ش ساڵی پێنجه‌می ڕاپێچكردنی یههۆیاكینی پاشا بوو.[b]
له پێنجی مانگدا، - 3
- فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ حزقیێلی كاهین كوڕی بوزی هات، له خاكی بابلییه‌كان له‌سه‌ر نۆكه‌ندی كهڤار، له‌وێش ڕۆحی یه‌زدان هاته سه‌ری.
- 4
- جا ته‌ماشام كرد بینیم ڕه‌شه‌بایه‌ك له باكووره‌وه هات، هه‌ورێكی گه‌وره كه ئاگرێكی تێدا بوو ده‌بریسكایه‌وه و له ده‌وروبه‌ری ڕووناكی ده‌دره‌وشایه‌وه. له چه‌قی ناوه‌ڕاستی ئاگره‌كه‌ش وه‌ك دیمه‌نی كانزایه‌كی ئاگراوی بوو.
- 5
- له ههورهكهشدا شێوه‌ی چوار گیانله‌به‌ر هه‌بوو، ئه‌مه‌ش دیمه‌نیان بوو، له شێوه‌دا له دیمه‌نی مرۆڤێك ده‌چوو،
- 6
- به‌ڵام هه‌ریه‌كه چوار ڕوخسار و چوار باڵی هه‌بوو.
- 7
- قاچه‌كانیان ڕێكوڕاست بوون و پێیه‌كانیان وه‌ك پێی گوێره‌كه وابوون، وه‌ك بڕۆنزی لووسكراو ده‌بریقانه‌وه.
- 8
- له خوار باڵه‌كانیانه‌وه له هه‌ر چوار لاوه ده‌ستی مرۆڤیان هه‌بوو. هه‌ر چوار گیانله‌به‌ره‌كه ڕوخسار و باڵیان هه‌بوو،
- 9
- باڵهكانیشان هه‌ریه‌كه و به‌وه‌ی ته‌نیشتیه‌وه لكابوو. له كاتی ڕۆیشتندا هه‌ریه‌كه ڕێك به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆیشت و لای نه‌ده‌دا.
- 10
- ڕوخساری هه‌ر چواریان به‌م شێوه‌یه بوو: له‌پێشه‌وه ڕوخساری مرۆڤ، له‌لای ڕاست ڕوخساری شێر، له‌لای چه‌پ ڕوخساری گا، له پشته‌وه‌ش ڕوخساری هه‌ڵۆ،
- 11
- ئه‌مه ڕوخساریان بوو. هه‌روه‌ها باڵه‌كانیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه لێك كرابوونه‌وه، هه‌ریه‌كه به دوو باڵ به گیانلهبهرهكهی دیكه‌وه لكابوو، به دوو باڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌شی خۆیان داده‌پۆشی.
- 12
- هه‌ریه‌كه‌یان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆیشت، ڕۆحی خودا ده‌چووه هه‌ر شوێنێك ئه‌وانیش ده‌چوون، له ڕۆیشتنیش لایان نه‌ده‌دا.
- 13
- هه‌روه‌ها دیمه‌نی گیانله‌به‌ره‌كان وه‌ك پشكۆی ئاگری داگیرساو یان وه‌ك چه‌ند مه‌شخه‌ڵێك بوون. ئاگر له‌نێوان گیانلهبهرهكاندا هاتوچۆی ده‌كرد، ئاگره‌كه‌ش ڕه‌وشه‌ن بوو، له ئاگره‌كه‌وه بروسكه ده‌رده‌چوو.
- 14
- گیانله‌به‌ره‌كانیش وه‌ك بروسكه ده‌هاتن و ده‌چوون.
- 15
- ته‌ماشای گیانلهبهرهكانم كرد كه هه‌ریه‌كه‌یان چوار ڕووی هه‌بوو، له‌لای هه‌ر یه‌كێكیان چه‌رخێك هه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی.
- 16
- دیمه‌ن و پێكهاتنی چه‌رخه‌كان به‌م جۆره بوون: هه‌ر چواریان یه‌ك شێوه‌یان هه‌بوو، وه‌ك زه‌به‌رجه‌د ده‌بریسكانه‌وه، پێكهاتنیشیان وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌رخ له‌ناو چه‌رخدا بێت.
- 17
- كاتێك كه ده‌ڕۆیشتن، به ئاراسته‌ی هه‌ر چوار لادا ده‌ڕۆیشتن، چه‌رخه‌كان له كاتی ڕۆیشتنی گیانلهبهرهكاندا لایان نه‌ده‌دا.
- 18
- هه‌روه‌ها چێوهكانیان به‌رز و ترسناك بوون، چێوهكانی هه‌ر چواریان پڕ بوون له چاو[c] له هه‌ر چوارده‌وریاندا.
- 19
- كه گیانله‌به‌ره‌كان ده‌ڕۆیشتن، چه‌رخه‌كان له‌ته‌نیشتیانه‌وه ده‌ڕۆیشتن. كاتێك گیانله‌به‌ره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی به‌رز ده‌بوونه‌وه، چهرخهكانیش له‌گه‌ڵیاندا به‌رز ده‌بوونه‌وه.
- 20
- بۆ هه‌ركوێ ڕۆحی خودا ده‌ڕۆیشت ئه‌وانیش ده‌چوون، چهرخهكانیش له‌گه‌ڵیاندا به‌رز ده‌بوونه‌وه، چونكه ڕۆحی گیانله‌به‌ره‌كان له چهرخهكاندا بوو.
- 21
- كه گیانله‌به‌ره‌كان ده‌جوڵانه‌وه، چهرخهكانیش ده‌جوڵانه‌وه، كه گیانله‌به‌ره‌كان ده‌وه‌ستان ئه‌وانیش ده‌وه‌ستان، كه گیانله‌به‌ره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی به‌رز ده‌بوونه‌وه چهرخهكانیش له‌گه‌ڵیاندا به‌رز ده‌بوونه‌وه، چونكه ڕۆحی گیانله‌به‌ره‌كان له چهرخهكاندا بوو.
- 22
- له سه‌ره‌وه به‌سه‌ر سه‌ری گیانلهبهرهكانهوه شێوه‌ی بۆشاییه‌ك خۆی كێشا بووه‌وه، وه‌ك دیمه‌نی بلوور ده‌بریسكایه‌وه و ترسناك بوو.
- 23
- له‌ژێر بۆشاییه‌كه باڵه‌كانیان به‌ره‌و یه‌كتر درێژ ببوونه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه دوو باڵی دیكه‌ی هه‌بوو كه له‌شیانی داده‌پۆشی.
- 24
- كه ڕۆیشتن گوێم له ده‌نگی باڵه‌كانیان بوو وه‌ك ده‌نگی هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو، وه‌ك ده‌نگی خودای هه‌ره به توانا، وه‌ك ده‌نگی هاتوهاواری سوپا. كاتێك كه ڕاوه‌ستان باڵه‌كانیان شۆڕ كرده‌وه.
- 25
- كاتێك كه ڕاوه‌ستان و باڵه‌كانیان شۆڕكرده‌وه، ده‌نگێك له بۆشاییه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ریانه‌وه هات.
- 26
- له‌سه‌ر بۆشاییه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ریان، شتێكی وه‌ك ته‌ختێكی پاشایه‌تی هه‌بوو، له دیمه‌نی یاقووتی شین[d] ده‌چوو، له سه‌رووی هه‌موویه‌وه شێوه‌یه‌ك وه‌ك دیمه‌نی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه بوو.
- 27
- بینیم له ناوقه‌دی به‌ره‌و سه‌ره‌وه وه‌ك دیمه‌نی كانزایه‌كی ئاگرین له‌ناوه‌وه و له ده‌وروبه‌ری، له ناوقه‌دیشی به‌ره‌و خواره‌وه به چه‌شنی ئاگر بوو، شه‌وقی ده‌دایه‌وه بۆ ده‌وروپشتی.
- 28
- وه‌ك دیمه‌نی په‌لكه‌زێڕینه له هه‌وردا له ڕۆژی باران، شهوقهكهش ئاوا بوو بۆ ده‌وروبه‌ری.
ئه‌مه دیمه‌نی شێوه‌ی شكۆمه‌ندی یه‌زدان بوو. كاتێك بینیم به‌سه‌ر ڕوومدا كه‌وتم و گوێم له ده‌نگێك بوو قسه‌ی ده‌كرد.
- a. 1:1 ده‌شێت ساڵی سییه‌می ژیانی حزقیێل بێت.
- b. 1:2 ساڵی پێنجه‌می ڕاپێچكردنی یههۆیاكینی پاشا به‌رامبه‌ر به ساڵنامه‌ی ئێستا ده‌كاته ساڵی 593 پێش زایین.
- c. 1:18 ده‌شێت مه‌به‌ست له به‌ردی گرانبه‌ها بێت، كه له شێوه‌ی چاودایه.
- d. 1:26 یاقووتی شین: ده‌شێت لاجیوه‌رد بێت.