عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئیسرائیل له یه‌زدان یاخی بوو
- 1
- ئه‌وه بوو له ده‌ی مانگی پێنجی ساڵی حه‌وته‌م،[a] كه‌سانێك له پیرانی ئیسرائیل هاتن بۆ پرسیاركردن له یه‌زدان، جا له‌به‌رده‌ممدا دانیشتن.
- 2
- ئینجا فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 3
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ پیرانی ئیسرائیل بدوێت و پێیان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه هاتوون هه‌تا پرسیار له من بكه‌ن؟ به گیانی خۆم! ناهێڵم ئێوه پرسیارم لێ بكه‌ن، ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“
- 4
- «ئایا حوكمیان ده‌ده‌یت؟ ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ئایا تۆ حوكم ده‌ده‌یت؟ ڕووبه‌ڕووی نه‌ریته قێزه‌ونه‌كانی باوباپیرانی خۆیان بكه‌ره‌وه،
- 5
- پێیان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیسرائیلم هه‌ڵبژارد سوێندم بۆ بنه‌ماڵه‌ی یاقوب خوارد، له خاكی میسردا خۆمم پێیان ناساند، سوێندم بۆ خواردن و فه‌رمووم: ’من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم.‘
- 6
- له‌و ڕۆژه‌دا سوێندم بۆ خواردن كه له خاكی میسر ده‌ریانده‌هێنم و ده‌یانبه‌م به‌ره‌و خاكێك كه خۆم به‌دوایدا گه‌ڕابووم بۆیان، شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت، باشترینی هه‌موو خاكهكانه.
- 7
- پێم فه‌رموون: ’هه‌ریه‌كه له ئێوه با ئه‌و وێنه قێزه‌ونانه‌ی كه سه‌رنجی ڕاكێشاون و خۆشتان ده‌وێن، له خۆتان دووربخه‌نه‌وه و به بته‌كانی میسر خۆتان گڵاو مه‌كه‌ن. من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم.‘
- 8
- «”به‌ڵام لێم یاخی بوون و نه‌یانویست گوێم لێ بگرن، كه‌سیان وێنه گڵاوه‌كانی به‌رچاوی فڕێنه‌دا كه سه‌رنجی ڕاكێشابوون، وازیان له بته‌كانی میسر نه‌هێنا. له‌به‌ر ئه‌وه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، تووڕه‌یی خۆمیان به‌سه‌ردا ببارێنم و له ناوه‌ڕاستی خاكی میسردا هه‌ڵچوونی خۆمیان پێدا هه‌ڵبڕێژم.“
- 9
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی من كردم له پێناوی ناوی خۆم بوو، هه‌تا ناوم گڵاو نه‌بێت له‌به‌رچاوی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌نێویاندان، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رچاویان خۆمم بۆ ده‌رخستن به‌وه‌ی له خاكی میسر ده‌رمهێنان.
- 10
- جا له خاكی میسر ده‌رمهێنان و ئه‌وانم هێنایه چۆڵه‌وانی.
- 11
- فه‌رزه‌كانی خۆمم پێدان و حوكمه‌كانی خۆمم پێ ناساندن، ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌جێیان بهێنێت، پێیان ده‌ژیێت.
- 12
- هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌م بۆ دیاری كردن، هه‌تا ببێته نیشانه‌یه‌ك له‌نێوان من و ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه من یه‌زدانم، ئه‌وه‌ی پیرۆزیان ده‌كات.
- 13
- «”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل له چۆڵه‌وانی لێم یاخی بوون. ڕێگای فه‌رزه‌كانی منیان په‌یڕه‌و نه‌كرد و حوكمه‌كانی منیان ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌و حوكمانه‌ی ئه‌گه‌ر مرۆڤ جێبه‌جێیان بكات به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌ژیێت، هه‌روه‌ها به هیچ جۆرێك پیرۆزی شهممهكانی منیان ڕانه‌گرت. له‌به‌ر ئه‌وه فه‌رمووم له چۆڵه‌وانیدا من تووڕه‌یی خۆم به‌سه‌ریاندا ده‌بارێنم بۆ كۆتایی پێهێنانیان.
- 14
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردم له پێناوی ناوی خۆم بوو، هه‌تا گڵاو نه‌بێت له‌به‌رچاو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌به‌رچاویان ده‌رمهێنان.
- 15
- هه‌روه‌ها له چۆڵه‌وانیدا سوێندم بۆ خواردن كه نه‌یانهێنم بۆ ئه‌و خاكه‌ی كه پێم دابوون، ئه‌وه‌ی شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت و باشترینی هه‌موو خاكهكانه،
- 16
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی منیان ڕه‌تكرده‌وه و ڕێگای فه‌رزه‌كانی منیان په‌یڕه‌و نه‌كرد، به‌ڵكو شهممهكانی منیان گڵاوكرد، چونكه دڵیان دوای بته‌كانیان كه‌وت.
- 17
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌كانم به‌زه‌یی پێیاندا هاته‌وه له له‌ناوبردنیان، جا كۆتاییم پێ نه‌هێنان.
- 18
- له چۆڵه‌وانی به ڕۆڵه‌كانی ئه‌وانم فه‌رموو: ’به ڕێگای فه‌رزی باوكانتاندا مه‌ڕۆن و حوكمه‌كانیان مه‌پارێزن و به بته‌كانیان خۆتان گڵاو مه‌كه‌ن.
- 19
- من یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆتانم، ڕێگای فه‌رزه‌كانم په‌یڕه‌و بكه‌ن و حوكمه‌كانم بپارێزن و كاریان پێ بكه‌ن.
- 20
- شهممهكانیشم پیرۆز ڕابگرن، جا ده‌بێت به نیشانه‌یه‌ك له‌نێوان من و ئێوه‌دا، تاوه‌كو ئێوه بزانن كه من یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆتانم.‘
- 21
- «”ڕۆڵهكانیشیان لێم یاخی بوون، ڕێگای فه‌رزه‌كانی منیان په‌یڕه‌و نه‌كرد و حوكمه‌كانی منیان نه‌پاراست هه‌تا كاری پێ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌ژیێت، هه‌روه‌ها شهممهكانی منیان گڵاوكرد. جا فه‌رمووم، تووڕه‌یی خۆم ده‌رببڕم، هه‌تا له چۆڵه‌وانی هه‌ڵچوونی خۆمیان پێدا هه‌ڵبڕێژم.
- 22
- به‌ڵام ده‌ستم هه‌ڵگرت و ئه‌وه‌ی كردم له پێناوی ناوی خۆم بوو، هه‌تا له‌به‌رچاو ئه‌و نه‌ته‌وانه گڵاو نه‌بێت كه له‌به‌رچاویان ده‌رمهێنان.
- 23
- هه‌روه‌ها له چۆڵه‌وانی سوێندم بۆ خواردن كه به‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا په‌رتیان بكه‌م و به‌سه‌ر خاكهكاندا بڵاویان بكه‌مه‌وه،
- 24
- چونكه گوێڕایه‌ڵی حوكمه‌كانی من نه‌بوون، به‌ڵكو فه‌رزه‌كانی منیان ڕه‌تكرده‌وه و شهممهكانی منیان گڵاوكرد و چاویان به‌دوای بته‌كانی باوكیانه‌وه بوو.
- 25
- هه‌روه‌ها من ئه‌و فه‌رزانه‌م پێدان كه باش نین و ئه‌و حوكمانه‌ی كه پێی ناژین[b] ،
- 26
- ڕێم دا كه خۆیان گڵاو بكه‌ن، به‌وه‌ی كه هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی خۆیان كرد به دیاری و به ئاگر سووتاندیانن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانتۆقێنم تاوه‌كو بزانن كه من یه‌زدانم.“
- 27
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل قسه بكه و پێیان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌مه‌شدا باوكانتان كفریان له دژی من كرد كه ناپاكییان كرد:
- 28
- كاتێك ئه‌وانم هێنایه ئه‌و خاكه‌ی سوێندم بۆ خواردبوون كه بیده‌مه ئه‌وان، جا هه‌ر گردێكی به‌رز و هه‌ر دارێكی پڕ گه‌ڵایان بینی، له‌وێ قوربانییه‌كانیان سه‌ربڕی، له‌وێ پێشكهشكراوهكانیان پێشكه‌ش كرد كه مایه‌ی تووڕه‌بوونی منه. له‌وێ بخووره بۆنخۆشهكانیان پێشكه‌ش كرد، له‌وێ شه‌رابی پێشكهشكراویان پێشكه‌ش كرد.
- 29
- پێم فه‌رموون: ئه‌م نزرگه‌ی سه‌ر به‌رزاییه چییه كه بۆی دێن؟“» جا له‌و ڕۆژه‌وه ناوی لێ‌نرا، باما[c] .
- دادگاییكردن و گه‌ڕاندنه‌وه
- 30
- «له‌به‌ر ئه‌وه به بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه‌ش به ڕێگای باوكانتاندا ده‌ڕۆن، به وێنه قێزه‌ونه‌كانیان خۆتان گڵاو ده‌كه‌ن و له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن؟
- 31
- به پێشكه‌شكردنی دیارییه‌كانتان و سووتاندنی منداڵه‌كانتان و به هه‌موو بته‌كانتان هه‌تا ئه‌مڕۆش گڵاو ده‌بن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، ئایا ڕێ بده‌م ئیتر ئێوه پرسیارم لێ بكه‌ن؟ به گیانی خۆم ناهێڵم ئێوه پرسیارم لێ بكه‌ن، ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 32
- «”ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵتاندا دێت هه‌رگیز نایه‌ته دی، كه ده‌ڵێن: ’وه‌ك نه‌ته‌وه‌كان ده‌بین، وه‌ك هۆزه‌كانی زه‌وی، دار و به‌رد ده‌په‌رستین.‘
- 33
- یه‌زدانی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: به گیانی خۆم، من به ده‌ستێكی پۆڵایین و بازووێكی به‌هێز و به تووڕه‌یی ده‌ربڕینم فه‌رمانڕه‌وایه‌تیتان ده‌كه‌م.
- 34
- له‌نێو گه‌لان ده‌رتانده‌هێنم و كۆتان ده‌كه‌مه‌وه له‌و خاكانهوه كه تێیدا په‌رته‌وازه بوون به ده‌ستێكی پۆڵایین و بازووێكی به‌هێز و تووڕه‌ییه‌كی ده‌ربڕدراوه‌وه.
- 35
- ده‌تانهێنمه چۆڵه‌وانی خاكی گه‌لانی دیكه و له‌وێ ڕووبه‌ڕوو دادگاییتان ده‌كه‌مه‌وه.
- 36
- وه‌ك چۆن باوباپیرانتانم له چۆڵه‌وانی خاكی میسر دادگایی كرد، ئاواش ئێوه دادگایی ده‌كه‌م. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 37
- واتان لێ ده‌كه‌م به‌ژێر دارده‌ستدا تێبپه‌ڕن و ده‌تانهێنمه ناو به‌ندی په‌یمانه‌وه.
- 38
- ئه‌وانه‌ی له‌نێوتان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و له من یاخین ڕیشه‌كێشیان ده‌كه‌م. هه‌رچه‌نده له خاكی ئاواره‌ییان ده‌ریانده‌هێنم، به‌ڵام ناچنه ناو خاكی ئیسرائیله‌وه، ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانم.
- 39
- «”ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، یه‌زدانی باڵاده‌ست سه‌باره‌ت به ئێوه ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: بڕۆن و هه‌ریه‌كه‌تان بته‌كانی خۆی بپه‌رستێت! به‌ڵام دوای ئه‌وه به قسه‌م ده‌كه‌ن. ئیتر ناوی پیرۆزیشم به دیاری و بته‌كانتان گڵاو ناكه‌ن،
- 40
- چونكه هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل له كێوی پیرۆزیم، له كێوی به‌رزی ئیسرائیل، له‌وێ له خاكه‌كه ده‌مپه‌رستن، منیش له‌وێ لێتان ڕازی ده‌بم. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته. له‌وێ داوای پێشكه‌شكراو و په‌سه‌ندترین دیاریتان لێ ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌موو قوربانییه پیرۆزه‌كانتان.
- 41
- ئێوه وه‌ك بخووری بۆنخۆش له‌لای من په‌سه‌ند ده‌بن، كاتێك له‌نێو گه‌لان ده‌رتانده‌هێنم و له‌و خاكانه‌ی كه تێیدا په‌رشوبڵاو بوونه‌ته‌وه كۆتان ده‌كه‌مه‌وه و له‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌كان به ئێوه پیرۆزی خۆم ده‌رده‌خه‌م.
- 42
- ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانم، كاتێك ده‌تانهێنم بۆ خاكی ئیسرائیل، بۆ ئه‌و خاكه‌ی كه سوێندم خواردبوو بیده‌مه باوباپیرانتان.
- 43
- له‌وێ ڕه‌فتاری خۆتان و هه‌موو كرده‌وه‌كانتان كه پێی گڵاو ببوون دێته‌وه یادتان، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كه ئه‌نجامتان داوه قێز له خۆتان ده‌كه‌نه‌وه.
- 44
- ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، كاتێك له‌به‌ر ناوی خۆم هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، نه‌ك وه‌كو كاره خراپه‌كانتان و نه‌ریته گهندهڵهكانتان، ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانم. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“»
- پێشبینی له‌سه‌ر باشوور
- 45
- ئینجا فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 46
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت له باشوور بكه و به‌ره‌و باشوور جاڕبده، پێشبینی له‌سه‌ر ئه‌و دارستانه بكه كه له باشووره.
- 47
- به دارستانی باشوور بڵێ، ”گوێ له فه‌رمایشتی یه‌زدان بگره، یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من خه‌ریكم ئاگرت تێ به‌رده‌ده‌م، جا هه‌موو دارێكی ته‌ڕ و هه‌موو دارێكی وشك له‌ناو تۆدا ده‌خوات. كڵپه‌ی گڕه‌كه‌ی ناكوژێته‌وه و له باشووره‌وه هه‌تا باكوور هه‌موو ڕوخسارێك ده‌سووتێت.
- 48
- جا هه‌موو مرۆڤ ده‌بینن كه من یه‌زدانم ئاگرم تێی به‌رداوه و ناكوژێته‌وه.“»
- 49
- منیش گوتم: «ئای، ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، ئه‌وان به من ده‌ڵێن: ”ئایا ئه‌و ته‌نها به نموونه نادوێت؟“»
- a. 20:1 مه‌به‌ست له‌و ماوه‌یه له‌دوای ڕاپێچكردنی یههۆیاكینی پاشای یه‌هودا بۆ بابل، كه به‌رامبه‌ر به ساڵنامه‌ی ئێستا ده‌كاته چوارده‌ی مانگی هه‌شت ساڵی 591ی پێش زایین.
- b. 20:25 \+xt بڕوانه ڕۆما 1:24-32\+xt*
- c. 20:29 واته نزرگه‌ی سه‌ر به‌رزایی.